Get Mystery Box with random crypto!

شێعر و هۆنراوە

لوگوی کانال تلگرام sher_kordi — شێعر و هۆنراوە ش
لوگوی کانال تلگرام sher_kordi — شێعر و هۆنراوە
آدرس کانال: @sher_kordi
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 723
توضیحات از کانال

کاناڵی شێعر و هۆنراوە کاناڵێک بۆ ئاوڕ دانەوە لە شاعیرانی کورد✌
🗣 وتەی ناوداران
📚شیعر
🖼وێنە
🎤گۆرانی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەر چەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن بەم ئەدمینەوە:
@Nadermostafazadeh

Ratings & Reviews

2.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 9

2021-06-23 07:23:08
سڵاو
سڵاوێکی گەرم
بە گڕ و گەرمای هاوین پێشکێش بە ئێوه هاوڕێیانی بەڕێز
بەیانیتان باش
ئەمڕۆچوار شەممە
2/پووشپەڕی/2721کوردی
1400/4/2هەتاوی
خۆشی و شادیتان ئاواتی بەرزمانە
62 viewsedited  04:23
باز کردن / نظر دهید
2021-06-22 08:27:07 بۆچی دواکەوتوین ؟
لەوڵاتی دانمارک بەشەمەندەفەڕ دەچوم بۆ سەفەر منداڵێک زۆری شڵوغی دەکرد
ویستم بێ دەنگی کەم کوتم ئەگەربەدفەڕی نەکەی بەستەیەکت نەقوڵ بۆ دەکڕم
منداڵەکە قبوڵی کرد وبێ دەنگ بوو شەمەندەفەڕ گەیشتە جێگا منیش بێ خەیاڵ هاتمەخوارێ وبەڕێگای خۆم داڕۆیشتم ـ
لەناکاوپۆلیس بانگی کردم وپێی ڕاگەیاندم شکایەتیان لێ کردوی بەهۆی ئەوەی کەدرۆت دەگەڵ ئەومنداڵە کردۆو کوتوتە نەقوڵت بۆ دەکڕم بۆت نەکڕیوە !!!!
بەوپەڕی سەر سوڕمانەوە گرتیانم لە بەندیخانەیان خستم
لەوێ چەندتاوانباری دیشی لێ بوو وەک دزو قاچاخ چی ـ ـ
ئەوان سەیریان چاو لێ دەکردم دیانکوت ـ تۆدرۆت کردۆئەویش دەگەڵ منداڵێک ـ
بەڵێ بەو هۆیە جەریمە کرام ونەقوڵم کڕی ئەوەشیان وەک تاوان لەسەر پاسپۆرتە کەم سەبت کرد کە پاک کردنەوەکەی زۆر گرانم بۆ تەواوبوو !!!
ئەوان سۆاڵکەری بەستەیەک نەقوڵ نەبوون بەڵکو نیگەرانی دواڕۆژ وخراپ بار هێنانی منداڵەکەیان بوون وئەوەی کە بیر و باوەڕوئیعتمادی سەبارەت بە گەورەکان لەدەست بدا ـ ـ سبەی ڕۆژێ ئەگەر دایک وبابی قسەیەکیان بۆ کرد باوەڕیان پێ نەکا ـــــ
بەڵام بەداخەوە لە وڵاتی ئێمە هەڵخەڵەتاندن وفریو دان وەک رێ و شوێنیەکی تایبەتی بارهێنان کەڵکی لێ وەردەگیرێ
هەرلەسەرەتاوە منداڵی ئێمە دەگەڵ درۆو هەڵخەڵەتاندن باردێن کەئەوەش هۆی هەرە زۆروسەرەکی دواکەوتویی کۆمەڵگای ئێمەیە ــ

ــ
علی محمد ایزدی
هێنانەسەرکوردی
نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم خان ـ بۆکان


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
48 views05:27
باز کردن / نظر دهید
2021-06-22 08:25:13 کاتێ چوم بۆ مەکەوام بیر دەکردەوەکە گشت گوناحەکانم پاک بوونەتەوە ووەک منداڵی ساوام لێهاتۆ وگوناحم نماوە
بێ هەواڵ لەوە کەتەواو گوناحەکانم گوناح نەبوون
وتەواوی راستەکانیشم بەتاوان نووسرابوون
لەمەکە دیتم خودا چەندساڵ لەوەپێش لەوشارە ڕۆیشتۆ و ئینسانەکان بەدەوری خۆیان دا دەگەڕێن وبێ ئامانج دەخولێنەوە لە خودایەک کە بێ گەڕان لەبەردەرکی خۆیان بۆونەیاندیتۆ ـ
لەوێ دیتم هیچ کەس لەفکری
فەقیریەکی دەست فرۆش دانیە
هەموو دەیانهەوێ زوو بگەنە خودا و گوناحەکانیان بۆ بسرێتەوە بەڵێنی بەهەشتیان داتێ ـ
ئیتر بێ هەواڵ لەوەی کەئەو دەستگێڕە فەقیرەی وائەو بە هێندی نەگرت خودی خودابوو
لە مەکە دا بۆم دەرکەوت کە خودا لەوێ نیە ودیسان دەبێ ئەو ڕێگا دوور ودرێژە بپێوم وبێمەوە ماڵی خۆم ــ
وهەرلەنوێژکردنە ساکارە کەی خۆم داوێنەی خودا لە یارمەتی دان بە خەڵک بدۆزمەوە
بەڵێ شادکردنی دڵی خەڵک لەپێوانی ڕێگای دوورودرێژو چون بۆ مەکە چاک وبە خێرترە
هەرئەو ساتانەی والەپشت چرای سوور دەوێستین گاهەیە خودا ئاواتی منداڵیەکی دەستفرۆش بەجێ بێنێ
خودا لەنزیک و دڵ ودەرونی خۆتان بدۆزنەوە بەدەست گرتنی لێقەوماوێک بەتێر کردنی فەقیرێک بەدەست بەسەرداهێنانی هەتیوێک ــ لەراستەقینە دا خودا لەناو دڵی منداڵێکی هەتیو پیرێ ژنێکی بێ نان فەقیریەک کەدراوسێی حاجین دەژی و حاجیش بێ هەواڵ لەناوعەڕەبان لەگرمای عەڕەبستان لە خودا دەگەڕێ کەلەوێ گوناحی بۆ بسرێتەوە بێ هەواڵ لەوە کە خودا لەبەر دەرکی خۆی بووبەڵام بەداخەوەئەو هێندە تامەزرۆی ناوی حاجی بوو هەستی پێ نەکرد ونەیدیت!!!!!!!


وەرگێڕدراوی : نادر مستەفازادە
رەحیم خان

#حجت_الاسلام_شهاب_مرادی

#بدون_تعصب_بخوانید

شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
40 viewsedited  05:25
باز کردن / نظر دهید
2021-06-22 08:21:05 ئەو خەڵکە،پیاوی ئیشگەلی گەورە نین
ئەم کۆمەڵە بە دوو شت خوویان گرتۆ:
نەگبەتی و دەسەڵات...
بەقەناعەت کردن ڕازی بە نەگبەتی دەبن
و بەترس و بەندەییش مل بە دەسەڵات دەدەن

تەنانت گەر کەسێ پەیا بێ و بیهەوێ ئەوان لە ڕۆژگاری نەهامەتیان خەلست بکات سەرەتا دەبێ خۆی بەهێز کا تا بەڵکو بەقامچی و شەللاق لەزنجیری ئەستووری نەفامی و دەبەنگی ڕزگاریان بکات!!


مەحموودی دەوڵەتئابادی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
35 viewsedited  05:21
باز کردن / نظر دهید
2021-06-22 08:20:45 ئەوانەی کە نەترس و بوێر بوون
بەرلەوەیکە بتوانن ژێنی خۆیان
بە وەچەی دوایی ڕاگوێزن، کوژران

ئەوانەی دیکە واتا خوێرییەکان و پارێزکاران زیندوو مانەوە
ئێمە نەوەکانی ئەوانین!

رولف دوبلی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور

شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
36 viewsedited  05:20
باز کردن / نظر دهید
2021-06-22 08:13:40
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆسێشەممە
1/پووشپەڕی/2721کوردی
1400/4/1هەتاوی
نەژیان ئەوەندە شیرینە و نەمردنیش هێندە ترسێنەر کەمرۆڤ شەڕافەتی لە پێناو دانێ

وێنە ئێوارێی سنە
لە لایەن خاتوونی بەڕێز ڕووناک
39 views05:13
باز کردن / نظر دهید
2021-06-21 06:38:33 عەداڵەت لەکوێ خۆی حەشارداوە ؟؟؟؟
ئەگەرکوڕێکی فەقیر بکەوێتە شوێن کچێک بەڕەڵایە
کەچی ئەگەکوڕێکیدەوڵەمەند
ئەوکارە بکا ئەویندارە
ئەگەر دەستەیەک فەقیرلە جێگایەک کۆبنەوە ئەوە باندن
بەڵام ئەگەردەستەیەک دەوڵەند کۆبنەوە جەلەسەیان هەێ
ئەگەر فەقیر دزی بکا دەبێتە
سرقت
ئەگەر دەوڵەمەند دزی بکا دەبێتە اختلاس
دنیایەکی سەیرە تەنانەتی تێگەیشتنیش بە ڕادەی پوڵی ناو گیرفان بەراوەرد دەکەن وبۆتەزەمانی کەوا نان بخۆ ...

وەرگێڕدراو لەفارسی نادرمستەفازادە ــ ڕەحیم خان


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
98 views03:38
باز کردن / نظر دهید
2021-06-21 06:32:33 کابرایەک خەریکی خاوێن کردنەوەی ماشینەتازەکەی دەبێ
کاتێ سەر بەرزدەکا ـ دەبینێ کە کچە چکۆلەکەی دەستی داوەتە
بەردێک ماشینەکەی ڕووشاندۆ
بەتوڕەیی لێیچۆ پێش وبەتوندی دەستی
گرت وسێ چۆار زەربە چاکی لێ دا ــــــــ ئیتر بێ خەبەر لەوەی کەئەوزەربانەی بەئاچارلێ داوە و دەستی گشت زامدار بۆ ـــ بەپەلە دەیبا بۆنەخۆشخانە لەوێ دوکتور پاش چاو لێکردن دەڵێ ــــ
بە هۆی زەربەی زۆر و ورد بوونی ئێسکەکانی بەداخە وە
دەبێ قامکی ببڕدرێتەوە بەڵێ قامکەکانی دەبڕنەوە کاتێ کە باوکی دەچێ بۆ دیتنی کچەکە بەچاوی پڕ گریانەوە دەڵێ .
بابە گیان کەی قامکەکانم دەڕوێنەوە ؟؟(شین دەبنەوە)
باوکی لەبەر خەم وپەژارە قسەی بۆ ناکرێ لەنەخۆشخانە دێتە دەرو دەچێتە لای ماشینەکەی وهێندێکی چاو لێ لێ دەکا پاشان سێ چۆار پێلاقەی پێدادەدا ـ نەیدەزانی چ بکا ؟
دانیشتبو ئەژنۆی خەمی گرتبۆ باوەش وبیری دەکردەوە
کەچاوی بە ڕوشاوی ماشینەکە کەوت کچە نووسیبوی (خۆشم دەوێی بابەگیان) لە بیرمان بێ توڕەیی وخۆشەویستی و عیشق وئەوین ڕادە وسنووری دیاری کراویان نێ ـ دەبێ لەوکاتانە دا وریا بین ولەبیرمان نەچێتەوە
کەکەل وپەل دەبێ کەڵکیان لێ وەرگیرێ وتەنیا بۆئاسودەی مروڤە کانە ـ
بەڵام ئینسانەکانمان دەبێ خۆش بوێ وعیشق وئەوینیان پێ ببەخشین ــ
بەداخەوە گیروگرفتی ئەڕۆی دنیا ئەوەێ
کە بەشەرەکان کەڵکیان لێ وەردەگرێ
ماشین وکەل وپەلەکانیشمان خۆش دەوێ وبونە هەوێنی ژیانمان وتەنانەتی کچە چکۆلەکەشمان نابینین وئاوا توشی قامک بڕینەوە و ڕوداوی دڵ تەزێن تریشی دەکەین ـــ
تێبینی لە ساڵەکانی سەرەتای شۆڕش کابرایەک لەبۆکان کوڕەکەی ماشینەکەی دابو بەدیواردا خشتێکی لەسەری کوڕەکەی داو کوڕەکەی مرد
دەقی فارسی سەید ڕەحمان بەرزەنجی ـــ
خستنەوەی سەرزمانی کوردی
نادر مستەفازادە ـ ڕەحیم ـ خان


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
92 viewsedited  03:32
باز کردن / نظر دهید
2021-06-21 06:31:48 مەحموود دەروێش شاعیری گەورەی فەلەستین دەڵێ کاتێ لێم دەپرسن بۆچی شێعرت بۆ نەتەوەی کورد کوتۆ ؟ دەڵێم من لە دو تایبەت مەندی کوردەکان سەرم سوڕ ماوە یەکەم کوردان ڕقیان لە هیچ نەتەوەێک نێ تەنانەتی لەدوژمنەکانیشیان ــ ئەوان دەزانن کە سێ بەشی عەڕەب دوژمنیانن بەڵام هێشتا دەڵێن نەتەوەی عەڕەب دۆست وبرای ئێمەن وهیچ دوژمنایەتیمان دەگەڵیان نێ ــ دوهەم بەئیرادە وخۆڕاگرترین نەتەوەن زۆربەی نەتەوەکان بەتایبەت عەڕەب بە زللەیەک لە نەتەوەی خۆیان حاشا دەکەن لەکاتێ دا بەدرێژایی مێژوو بەڕادەی گەڵای دارەکان کورد بەدەستی دوژمنانیان کوژراون زیندە بەچاڵ وقەڵاچۆ کراون و لەناوچون کەچی هەردەڵێن ئێمە کوردین ـ کوردبووین و کورددەمێنینەوە وەک کوردێک دەمرین ــــــــــــ
مەحموود دەروێش
وەرگێڕدراو نادر مستەفازادە

شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
62 viewsedited  03:31
باز کردن / نظر دهید
2021-06-21 06:16:31 ‍ ‌.
بە من ئەوە بڵێ
کە توانای کوتنیت
بە کەسانی تر نێ
لەگەڵم پێکەنە
تەنانەتی
لەو دەمەدا
کە هەست بە گەمژەیی دەکەی

لە گەڵ ئەمن بگری
ئەو کاتە کە
لەو پەڕی پەشۆکاوی دای

تەواوی جوانییەکانی ژیان
لە گەڵ
من شەریک بە
وە لە تەنیشتی من
دژ بە
هەموو ناحەزییەکانی ژین
شەڕ بکە

لە گەڵ ئەمن
خەیاڵاتێک بخوڵقێنە
تا بە شوێنیان کەوین
وە لە شادی
هەرچی دەیکەم
شەریک بە
بۆ گەیشتن
بە ئاواتەکانمان
یارمەتیم دە

بە ئاهەنگی ئەوین
لە گەڵ ئەمن
سەما بکە
وەرە
لە سەرانسەری ژین
لە لای یەک هەنگاو هەڵگرین

وەرە
تاکوو هەتا هەتا
لە هەر هەنگاوێکی
ئەو سەفەرە
یەکتری ئەویندارانە
با لە باوەش گرین

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە

‍ ‌.ـ

به من از آن بگو
که توان گفتن‌اش به دیگری را نداری
با من بخند
حتا آن‌گاه که احساس حماقت می‌کنی

با من گریه کن
آن‌گاه که در اوج پریشانی هستی
تمام زیبایی‌های زندگی را
با من شریک باش
و در کنار من
با تمام زشتی‌های زندگی ستیز کن

با من
رؤیاهایی را بیافرین تا به دنبال آن‌ها رویم
در شادیِ هر چه می‌کنم
شریک باش
برای رسیدن به آرزوهای‌مان
یاری‌ام کن

با آهنگ عشق‌مان
با من برقص
بیا در سراسر زندگی در کنار هم گام برداریم
بیا تا ابد
در هر قدم از این سفر
یک‌دیگر را
عاشقانه
در آغوش گیریم

#سوزان_پولیس_شوتز

ــ

Talk to me
about what you cannot say to others
Laugh with me
even when you feel silly

Cry with me
when you are most upset
Share with me
all the beautiful things in life
Fight with me
against all the ugly things in life

Create with me
dreams to follow
Have fun with me
in whatever we do
Work with me towards common goals

Dance with me
to the rhythm of our love
Walk with me throughout life
Let us hug each other
at every step in our journey
forever
in love.

#سوزان_پولیس_شوتز


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
70 viewsedited  03:16
باز کردن / نظر دهید