Get Mystery Box with random crypto!

شێعر و هۆنراوە

لوگوی کانال تلگرام sher_kordi — شێعر و هۆنراوە ش
لوگوی کانال تلگرام sher_kordi — شێعر و هۆنراوە
آدرس کانال: @sher_kordi
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 723
توضیحات از کانال

کاناڵی شێعر و هۆنراوە کاناڵێک بۆ ئاوڕ دانەوە لە شاعیرانی کورد✌
🗣 وتەی ناوداران
📚شیعر
🖼وێنە
🎤گۆرانی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەر چەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن بەم ئەدمینەوە:
@Nadermostafazadeh

Ratings & Reviews

2.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 50

2021-04-18 06:17:28 شوانێک کە سەگەکەی سەربڕی!!!

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان

‍  ساڵانێک لەوە پێش کاتی دەست بەسەرداگرتنی ئێران لە لایەن هێزەکانی
ئینگلیس،سەر لەشکر سانی مۆد کە بە یەکێ لە ناوچەکانی وڵات دا دەڕۆیشت
لە ناو ڕێ چاوی بە شوانێک کەوت و ڕاوەستا.
بەو دیلمانجەی کە لە گەڵی بوو کوت:بڕۆ بە شوانە بڵێ کە سەرلەشکر سانی دەڵێ: کە ئەگەر ئەو سەگی ڕانەی سەر ببڕێ پۆندێکی ئینگلیسی پێ‌دەدەم...!!!!
شوان کە بە لیرەیەکی ئیسترلینگ دەیتوانی نیوەی ڕانە مەڕەکە بکڕێ،بێ ڕاوەستان سەگی گرت و سەری بڕی...!!!
ئەو کات ژینڕاڵ دیسان بە دیلمانجەکەی کوت:پێی بڵێ ئەگەر کەوڵی کا پۆندێکی تریشی دەدەمێ...!!!
شوان پۆند دووهەمیشی وەرگرت و سەگی کەوڵ کرد...!!!
ئەو جار ژینڕاڵ بۆ سێهەم‌جار پێی ڕاگەیاند،کە پۆندی سێهەمی وەرگرێ و سەگەکەی لەت لەت کا...!!!
شوان پۆندی سێهەمی وەرگرت و سەگەکەی لەت لەت کرد...!!!
کاتێ سەرلەشکر وەڕێ کەوت بڕوا شوانە بە شوێنی‌دا هەڵات و کوتی:ئەگەر پۆندی چوارمم دەیەی دە کوڵێنم.
سانی مۆد بە دیلمانجەکەی کوت،پێی بڵێ نا ئیتر بەسە...!!!
من ویستم داب و نەریت و کردەوەی ئەو خەڵکە هەڵسەنگێنم و بیبینم و بە سەربازەکانمی نیشان دەم...!
تۆ بۆ سێ پۆند ڕازی بووی گەر سەگی ڕانەکەت کە دایم ڕەفیق و چاوەدێری مەڕەکان و پشتیوانت بوو، سەر ببڕی و کەوڵ و لەت لەتی کەی، و گەر پۆندی چوارمم پێ‌دابای دەتکوڵاند....!!!!
و ڕوون نییە بە پۆندی پێنجەم و... چ کارهایەکت کە نەدەکرد...!!!
پاشان ژینڕاڵ سانی ڕووی کردە لەشکرەکەی و کوتی:تاکوو کاتێکی ئەو وێنە خەڵکە لەو وڵات و کۆمەڵگایە دابن، ئێوە پەرۆشی هیچ شتێک مەبن...!!!!
پووڵ دەتوانێ تەنانەتی هەست و هۆگری مرۆڤەکان بگۆڕێ و ئاڵو گۆڕیان کا!!!

لە داری ویشک سێبەر داوا مەکە
لە خەڵک چاوڕێی مداوا مەکە
ڕێز بەڕازی بوون و سووکی تەماح
بە ڕێز بە بۆ نان خۆت ریسوا مەکە


وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە ــ ڕەحیم‌خان


کاناڵی ژیان جوانە
http://telegram.me/Mostafazadeh2
143 views03:17
باز کردن / نظر دهید
2021-04-18 06:16:46 وتەی گەورەپیاوان

من هیچ بڕوایەکم نێ بەو کەسانەی کە سەبارەت بە مەزەبی خۆیان لەگەڵ دیتران دەدوێن و بانگەشە دەکەن

بەتایبەت ئەو کاتەی کە مەبەستیان ئەمە بێ
ئەوان بێننە سەر دین و ئۆلی خۆیان.....

مەزەب و بڕوا بە‌دین بە ئاخاوتن و گوتار سەر ناگرێ و دەرناکەوێ چونکە لە ئاکار و کردەوەکانی تاکەکان‌ڕا ڕوون و ئاشکرایە

کەواتە کردەوەی هەر کەسێک هۆکار و نوێنەری بانگەشەی مەزەبەکەیەتی.....

گاندی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
109 views03:16
باز کردن / نظر دهید
2021-04-18 06:16:32 جیاوازی خۆشەویستی و ئەوین

ئەوین لە چرکەساتێک درووست دەبێ،
خۆشەویستی لە درێژایی ڕۆژگار.ئەمە بنەڕەتیترین جیاوازی نێوان ئەوین و خۆشەویستییە.
ئەوین پێوەرەکان دەڕمێنێ،خۆشەویستی بە پاڵپشتی پێوەرەکان درووست دەبێ.ئەوین کوتوپڕ و نەخوازراو بڵێسە دەگرێ،خۆشەویستی لە ئاشنابوون و ویستن سەرچاوە دەگرێ.
ئەوین یاسا و ڕێسا ناناسێ،خۆشەویستی ئەوپەڕی ڕێزلێنان لە کۆمەڵێک یاساگەلی سۆزدارییە.
ئەوین هەڵدەقوڵێ،وەک گڕکان و هەڵپە دەکات،
وەک تاڤگەیەکی گەورە،
خۆشەویستی،ڕەوانە،وەک ڕووبارێک لە بەستێنێکی کەم نشێو‌دا.
ئەوین ڕووخێنەری خۆیەتی،
خۆشەویستی،بنیات‌نانێکی گەورە.....!

دوکتور شاهینی فەرهەنگ
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
،
105 views03:16
باز کردن / نظر دهید
2021-04-18 06:16:05 دانیشتووم
لە ژێر سێبەری داری ئەوینت
چ بێ‌ڕەحمانە
لەپاییزی چاوەکانت‌دا
گەڵاڕێزانی تەمەنم
تەماشا دەکەم


نادرمستەفازادە
96 views03:16
باز کردن / نظر دهید
2021-04-18 06:13:51 پیلووت کەهەڵدێنی
بەیانی دێ و
نازی چاوەکانت
تیشکی هەریر دەپڕژێنێتە
سەر ئاوێنەی دڵ
وەمن ڕیز بەڕیز
ئاونگی تەماشات
بە سەمای ماچەکانت
لە ئامێز دەگرم

یاسمن احمدی صدف

آوا جناب رادمهر

وە ـ نادرمستەفازادە
94 views03:13
باز کردن / نظر دهید