Get Mystery Box with random crypto!

شێعر و هۆنراوە

لوگوی کانال تلگرام sher_kordi — شێعر و هۆنراوە ش
لوگوی کانال تلگرام sher_kordi — شێعر و هۆنراوە
آدرس کانال: @sher_kordi
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 723
توضیحات از کانال

کاناڵی شێعر و هۆنراوە کاناڵێک بۆ ئاوڕ دانەوە لە شاعیرانی کورد✌
🗣 وتەی ناوداران
📚شیعر
🖼وێنە
🎤گۆرانی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەر چەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن بەم ئەدمینەوە:
@Nadermostafazadeh

Ratings & Reviews

2.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 2

2021-10-31 06:51:52 هەموو مانگن لەبۆ خۆیان و لای تاریکیان هەیە کە هیچکات پێشان کەسی نادەن.

#ماڕک ــ تواین
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
667 views03:51
باز کردن / نظر دهید
2021-10-31 06:51:34 کاتێ کە گەنج بووم وامدەزانی پووڵ گرینگترین شتە لە ژیاندا. ئێستا کە پیر بووم دڵنیام کە هەروایە

#ئۆسکار ـــ واێڵد
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
652 views03:51
باز کردن / نظر دهید
2021-10-31 06:49:09
دوو شت هیچکات کۆتاییان نایا، یەکەم کۆمەڵەی خۆر، دووهەم نەزانی و گەمژەیی بەشەر،لە بابەتی یەکەم زۆر دڵنیا نیم، بەڵام لە دووهەمی هیچ دوو دڵیم نییە...

آلبرت انیشتن

وە ــ نادرمستەفازادە
659 views03:49
باز کردن / نظر دهید
2021-10-31 06:38:52
سڵاو
بەیانی جوانی پاییزیتان بە نم نمەی باران پڕ لە خێر و خۆشی بێ
ئەمڕۆیەکشەممە
9/گەڵاڕێزان/2721کوردی
1400/8/9هەتاوی

هیچ کەس مەکەن بە فریشتە چوونکێ ئێمە ساڵانێکە باجی ئەو شەیتانانە دەدەین کە لامان وابوو فریشتەن

وە ـ نادرمستەفازادە
636 views03:38
باز کردن / نظر دهید
2021-10-30 06:56:59 فیقلی دیپڵۆم

ڪابرایەڪی وەرزێر ڪوڕەڪە دەنێرێ بۆ خوێندن. ڪوڕەچەند ساڵ دەچێته مەڪتەب فەوقی دیپڵوم وەردەگرێ ودێتەوە ئاوایی.
هەرڪات باوکی دەڵێ وەرە ڪارێڪم دەگەڵ بڪە دەڵێ نازانم ئێوه چۆن تێ دەگەن ئەمن فەوقی دیپڵومم؛ فەوقی دیپڵوم! چۆن بێم ڪارتان بۆبڪەم؟! بابی لە داخان لەبەر خۆی پیش دەخواتەوە. ڕۆژێڪ لەمەزرا وە بەگوێدرێژ گوێنی دێنێ ودەگاتە جوگەلە ئاوێڪ گوێدرێژ پێ دەچەقێنێ وناپەڕێتەوە زۆر خەریڪ دەبێ؛ لە ئاخری دا دەڵێ هەچە دەی ئەتۆش فیقلی دیپڵۆمی؟!

نادر مستەفازادە /ڕەحیم خان
640 views03:56
باز کردن / نظر دهید
2021-10-30 06:55:54 ﭼﺮﭼﻴﻞ سەرۆک وەزیری کاتی ئینگلستان دەڵێ : ساڵی 1941ڕۆژێک سواری تاکسی
ببووم دەچووم بۆ بنکەی هەواڵنێری BBC بۆ وتووێژ کردن کاتێ گەیشتمێ بەشۆفیرەکەم کوت : بەڕادەی نیو کات ئەگەر دەکرێ ڕاوەستە تا دەگەڕێمەوە ـــ
شۆفیر کوتی: نە ئاغا من دەمهەوێ خێرا بگەڕێمەوە
تا وتووێژی چرچیل لەڕادیۆ ببیستم ـ ـ
لەهۆگری کابرا سەبارەت بە خۆم زۆر کەیف خۆش بووم ولەخۆشیان سکەیەکی دەپپوندیم دایە ـ
شۆفیر بەدیتنی پوڵەکە کوتی : بەگۆڕی بابی چرچیل ! ئەگەر بفەرموی تابەیانی لێرە ڕادەوەستم ـ
ئەوەیەکە پوڵ تەنانەتی هۆگری وهەستی ئینسانەکانیش دەگۆڕێ ـــــــــــــ

کوردی نادرمستەفازادە
رەحیم خان
612 views03:55
باز کردن / نظر دهید
2021-10-30 06:53:15 کچێک پۆستی کردبوو
خۆر بە ڕۆژ دەر ئەکەوێت
منیش بە شەو
ئێستا من کێم؟




منیش بۆم نووسی تۆ شەمشەمە کوێرەیت
لێم قەڵس بوو ئێوە بڵێن درۆم کردووە
593 views03:53
باز کردن / نظر دهید
2021-10-30 06:51:38 کۆمەڵگای پیاو سالاری

ئەگەر لە کۆمەڵگایەک بۆ ژنان سنوور و کەوشەن دانێن و ئەوان زەلیل و ژێر چەپۆکە کەن، بیانکەنە گاڵتە جاڕی و کارێک بکەن تاکوو گەورەترین ئاواتیان مێرد و گەورەترین هونەر و زانیارییان
چێشت ساز کردن و جل و بەرگ دورین بێ...
پەندێکیان بە سەر بێنن کە لە جەماوەر بترسێن، لە کۆمەڵگا دووری بکەن
تۆوێک لە زەینی باوکەکانیان دا بچێنن،تاکوو باوەڕیان بێ بەوەی کە دەبێ کچ لە ناو قەفەس دا گەورەبێ،کتێبی زانست و چەکووش و قەڵەم و دەفتەر
لە دەست کچەکانیان دەربێنن و بە جێی ئەوان مەڵاغە و دەرزی و دەزوو و تەشییان بدەنە دەست،لە گەڵ لاوەکانیان کارێ بکەن کە لە جینسی‌ دژیان واتە مێینە دووری بکەن، بەڵام تەواوی هزر و هۆشیان لە لای ئەوان بێ!
هەر کەس هەوڵی بۆ ئازادی ژنان دا، ناوی نۆکەری شەیتان و دوژمنی خودا و قورئانی بە سەر دابسەپێنن، ئەو دوژمنی ئێمەیە و ئێمەش خودای سەر زەوی!
من زەمانەت دەدەم و دڵنیاتان دەکەم کە ئەو کۆمەڵگایەی ژن تێیدا دەست بە سەرە و وەک کۆیلە چاوی لێ دەکرێ، ئەگەر هەزار ساڵیش هەوڵ بدا و بە سەری دا تێپەڕێ، هەر دوا کەوتوو دەمێنێتەوە و پێشکەوتن بە خۆێوە نابینێ...

#وينستون_چرچیل

وەرگێڕان ـ نادر مستەفازادە ــ ڕەحیم‌خان
556 views03:51
باز کردن / نظر دهید
2021-10-30 06:49:45 من ڕووی مانگ‌وێنەت بە جیهان نافرۆشم
تاڵێکی مووی سەرت بە کەس نافرۆشم
بە ئەشقی زەوینیم شادم بە دڵبەرم
بە حۆری و پەری ئاسمانت نافرۆشم


حەمید دەروێشی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
515 views03:49
باز کردن / نظر دهید
2021-10-30 06:39:54
سڵاو

سڵاوێک لێوڕێژی جوانی و خۆشەویستی پێشکێش بە ئێوە ئازیزان
بەیانیتان باش
ئەمڕۆشەممە
8/گەڵاڕێزانی/2721کوردی
1400/8/8هەتاوی


لە منداڵێوە هەڵەیان پێ‌کوتووین ـ کە دەیانکوت ـ له هیچ مەترسێن تەنیا لە خودا نەبێ، ئەو وتەیە پێچەوانەیە،
دەبێ لە هەر چی هەیە بترسێی، بەڵام تەنیا لە خودا مەترسێ و لە گەڵی دۆست بە...

وە ــ نادرمستەفازادە
518 views03:39
باز کردن / نظر دهید