Get Mystery Box with random crypto!

شێعر و هۆنراوە

لوگوی کانال تلگرام sher_kordi — شێعر و هۆنراوە ش
لوگوی کانال تلگرام sher_kordi — شێعر و هۆنراوە
آدرس کانال: @sher_kordi
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 723
توضیحات از کانال

کاناڵی شێعر و هۆنراوە کاناڵێک بۆ ئاوڕ دانەوە لە شاعیرانی کورد✌
🗣 وتەی ناوداران
📚شیعر
🖼وێنە
🎤گۆرانی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەر چەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن بەم ئەدمینەوە:
@Nadermostafazadeh

Ratings & Reviews

2.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 5

2021-06-29 07:46:32
بیر لەوە مەکەنەوە کە چ
ڕۆژهایەکتان لە دەست داوە
لە بیری ئەوە دابن کە ڕۆژانی
داهاتوو لە دەست نەدەن
خۆشی ئەمڕۆشتان بە بیر و یادی دۆینێ
بە فیڕۆ مەدەن،،،

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە

@sher_kordi
87 viewsedited  04:46
باز کردن / نظر دهید
2021-06-29 07:45:13
شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
75 viewsedited  04:45
باز کردن / نظر دهید
2021-06-29 07:45:04 # جەلال ئەحمەدی


کاریکەلیماتۆر

+ نانی دەلاک بە موو بەندە
٭ جا وەرە دڵ لە چەپ بێ و ڕاستی پێ بڕۆی.
٭ هونەری سەرەڕۆیی هەژاریی وێنا دەۆا.
+ لێوەکانت سوورکەوە، برسیمە.
+ پیتڕۆسی وان، تەپلۆسی ئێمەیە.
٭ ئاش بەتاڵی دەگێڕڵ، ماڵ بەکۆڵ
+ چراسووری شەقامی شار، چاو بۆ سەوز دادەگرێ.
٭ شەهید لە عەینی ڕۆیشتندا دڵی لێدەدا.
٭ سەعاتی حیساب سووڕی نییە.
+خەڵکی خۆش‌ئیشتیا ڕژیم ڕەعایەت ناکەن.
٭ ئۆڕتۆپێدی خاوەنی سەر و مل شکاوانە.
٭ تۆفانی پەستی زەمین گیرە.
٭سەری ساغی بە ملەوە بووە.

کاناڵی مزراویلکە


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
73 viewsedited  04:45
باز کردن / نظر دهید
2021-06-29 05:46:12
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ دووشەممە
8/پووشپەڕی/2721کورڕی
1400/4/8هەتاوی

فڕینی تۆ
لەو پەڕی ئاسمان
ڕقی هەورەکان
دادەمرکێنێ
سەبر کە
تا زەوی بگاتە
بڕوای ئاسمان

#پروین_صفرنژاد_چوبری

وە ـ نادرمستەفازادە
89 views02:46
باز کردن / نظر دهید
2021-06-28 05:56:01 #شۆڕش ئەمین زادە


چەند مەسەلی کۆنی کوردی

ئۆخەی ئۆخەی ، هەر کەس بۆ خۆی
ئاسن بە ژەنگی خۆی نەبێ ناڕزێ.
ئاو ئەڕوا ، زیخ ئەمێنێتەوە.
ئاو ئەگەر لە جێگایەکدا بوێستێ بۆگەن ئەکات.
ئاوی گۆزەی سوور ، حەفتەیەک خۆشە
ئاو لە دەستی ناتکێ.
ئاو و ئاور ئامانیان نییە.
ئاور بەر بۆتە کای کۆن.
ئاور بکەوێتە شوێنێک تەڕ و وشک پێکەوە ئەسووتێنێ.
ئاورە سوورە لە خۆم دوورە.
ئاوری پێوە بنێ ، بۆسۆی لێ هەڵناستێ.
ئاوێک هاژە و دەنگی زۆر بێت قووڵ نییە
ئاڵتوون بە مەحەک ، پیاو بە تەجروبە
ئاشێک شلە بێت ، ئاشپەزەکەی بلە بێت ، هەر کەس بیخوا گول ئەبێت.
131 views02:56
باز کردن / نظر دهید
2021-06-28 05:25:56
باخەوان دەس وەش ئای دەسێت نەناڵا
باخت ڕازنانۆ ئازیز چەنی گۆراڵا

من باخەوانم گیان تۆی تاقه گوڵم
جوانتەرین گوڵی دڵە گیان لەباغی دڵم

بیه دڵەکەو من گیان کەوتەن ڕۆڵە ڕۆ
شین و زاریشەن نازار بەشەو و بەڕۆژ

خوای خەمانش گیان هەرپەی منش نیان
ئانا شێت بیا نازار من چەنی دەرڐا

نەزان چووزانۆ گیان جە بیروونەوە
من چێشم مێشۆ دڵە گیان جە دەروونەوە

بڐیە دەروونیم خواااا چنڐە بێ دەنگا
سەرتا پای باڵام بیلاااا پۆژیان چنی دەرڐاو





#فوئاد_نۆتشی
78 views02:25
باز کردن / نظر دهید
2021-06-28 05:22:21 بریندارم به قامچی پەرچەمی تۆ
بە سیلە ی پڕ لە مانایی چەمی تۆ

پسام هیندی بکێشم جەوری دوریت
حەیاتم لێ براوە لە خەمی تۆ

لە تاقەت دابڕام کەی دێ ببیسم
کەلام و خەندەیێکی ئەو دەمی تۆ

وەکوو گوڵ هەر بەیانێ چاوەرێتم
کە بڕژێ سەر سەری من شەونەمی تۆ

نە تەنیا بۆ دڵی من ئاە و ناڵەی
دەلیلی ئاە و ناڵەی عالەمی تۆ

لە بۆ فێنکایی گیان و روح و قەلبم
بە وێنەی ئاوی چاڵی زەمزەمی تۆ

موحبی کەوتە گیان الله لە تاوت
هەتا کەی بێ خەیاڵ و بێ خەمی تۆ


..... موحبی...
1400 /4/6
57 views02:22
باز کردن / نظر دهید
2021-06-28 05:16:54 دیاریەکی جوان بۆ بەیانی دۆستان


لە بەر تۆ دەمرم و ناژیم لە بەر خۆم
دەسووتم وەک شەم و قەت نایە بۆسۆم

ئەمن ئاورم لە خۆم بەردا لەبەر تۆ
کەچی تۆ خۆڵی خۆم ناکەی وەسەر خۆم

دەبێ فرمێسکی چاو وشکایی نایە،
شەتاوی بێ بوارە چاوە یا چۆم

غەمی کۆنەت لەگەڵ دڵ بۆتە هاوڕاز
بنێرە تۆ خەمێکی تازەتر بۆم

ئەتۆ ئەو زولفە تاتایەم لە مل کە
وەباڵی ئەو گوناهەی تۆ بە ئەستۆم

شەویشبێ هەر دەڕۆم من ڕوو بەئاسۆ
ئەگەر ئەستێرەیەک هەڵبێ لە ئاسۆم

ئەمن ئەو بەردە وا شیشەی شکاندم
لە دەس یاران دەبێ بیدەم لەئەژنۆم

لە یاریدا ئەگەر ڕاست بی وەکوو من
کەوا بێ تۆ منی و گیانە منیش تۆم

سەید چبکا لەگەڵ خۆی و لەگەڵ خۆت
لەگەڵ خۆم غەیر و بێگانە، لەگەڵ تۆم

سەید عەبدولقادر سیادەت
55 views02:16
باز کردن / نظر دهید
2021-06-28 05:01:41
بەرز پێ‌بکەنە
بە چەشنێ کە دەنگی
قاقاکانت
لە شار دەنگ بداتەوە
تاکوو ڕووڕەش بن
ئەوانەی لەسەر
خەمبار کردنت
مەرجیان بەستووە

وە ـ نادرمستەفازادە
47 views02:01
باز کردن / نظر دهید
2021-06-28 04:59:36
49 views01:59
باز کردن / نظر دهید