Get Mystery Box with random crypto!

شێعر و هۆنراوە

لوگوی کانال تلگرام sher_kordi — شێعر و هۆنراوە ش
لوگوی کانال تلگرام sher_kordi — شێعر و هۆنراوە
آدرس کانال: @sher_kordi
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 723
توضیحات از کانال

کاناڵی شێعر و هۆنراوە کاناڵێک بۆ ئاوڕ دانەوە لە شاعیرانی کورد✌
🗣 وتەی ناوداران
📚شیعر
🖼وێنە
🎤گۆرانی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەر چەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن بەم ئەدمینەوە:
@Nadermostafazadeh

Ratings & Reviews

2.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 49

2021-04-20 06:51:22 https://www.instagram.com/p/CNOb0j6FbvS/?igshid=1sw4bgzs7wz7b
24 views03:51
باز کردن / نظر دهید
2021-04-20 06:50:36
سڵاو

بەیانیتان پڕ لە شادی
ئەمڕۆسێشەممە
31/خاکەلێوەی/2721کوردی
1400/1/31هەتاوی
بەیانی دووپاتەی وشەی دەرکەۆتن وخوڵقانە
بزەبخە سەر لێوەکانت ژیان گاهەیە ئاهەنگێ بێ کەتۆ بە بوونەکانی بێ دووپاتە عادەت بدا
24 views03:50
باز کردن / نظر دهید
2021-04-19 08:37:45
ئاور هەڵدایسێنن
شەپۆلی دەریای چاوەکانت
خەزەر لە خەزەر دا کوشەندەیە
دەمرێنێ هەر بینەرێ
دڵ لە دەریا دەدەم
شێواوی شێواو
شەپۆل بدە
لە جەستەی خەیاڵ
هەناسە بدە بە هەناسەم
ئەی ئازادگەری ئەوین

#رویا_زینلی

وە ـ نادرمستەفازادە
صدای : استاد آراد

شێعر و هۆنراوە
@sher_kordi
117 views05:37
باز کردن / نظر دهید
2021-04-19 08:33:38
گوێچکەکانت دەگری،
چاوەکانت دەنووقێنی،
زمانت دەگەزی و بێدەنگ دەبی،
بەڵام بە بیروڕای خۆت ناوەستی.
چەندەش بەژانە دەردی تێگەیشتن

گئورگ فریدریش هگل
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور

https://t.me/sher_kordi
100 viewsedited  05:33
باز کردن / نظر دهید
2021-04-19 08:31:24

ماموستا حسن زیرک

#مه‌قام

گوڵ ئەندام ئەی تەنافی
گەردەنم زولفی پەرێشانت
عیلاجێ! چارەیێ! ڕوحمێ!
ئەمان دەستم بە دامانت

غەریبی تۆم، نەخۆشی تۆم،
بە گۆشەی چاوی بیمارت
ئەسیری تۆم، شەھیدی تۆم،
بە نووکی تیری موژگانت

ئیشارەت ئافەتی ڕۆحم،
کەلامت غارەتی دینم
تەبەسسوم سیحری لێوانت،
تەکەللوم ڕەمزی چاوانت

مەگەر سەر تا قەدەم زولفت
وەکوو من خاو و شێواوە
کە سەرگەردان و سەودایە
لە سەر چاکی گەریبانت؟


«وەفایی»کەوتە حەڵقەی زولفت،
ئیدی مەیدە بەر موژگان
کە من کوشتەی تەنافت بووم،
چ لازم تیرەبارانت؟
96 views05:31
باز کردن / نظر دهید
2021-04-19 08:31:01
بەڵێ دەکوژن، دەکوژن، هەموان دەکوژن،
کوشتن!!بەڵێ، کوشتن و خوێن!
بەڵام مەگەر تۆ منداڵێکی کە تازە لە مەکتەبخانە هاتوویتە دەرێ،کەوا غەم و دەرد پێشان ئەدەی؟؟؟!!!
کوشتن،کوشتار و خوێنڕێژی مەگەر بۆ تۆ نۆبەرەیە و تازەت دیتووە؟؟؟
بەڵێ، دەکوژن!
چەند هەزار ساڵە، کە دەکوژن؛
ئەو وڵاتە کەمی لەو قوربانیانە بە چاوی خۆی نەدیوە!

#محمود_دولت_آبادی

#کلیدر

وە ـ نادرمستەفازادە
90 views05:31
باز کردن / نظر دهید
2021-04-19 08:30:37
https://t.me/sher_kordi
86 viewsedited  05:30
باز کردن / نظر دهید
2021-04-19 08:13:58
کارێکی جوانی دی لە کاک ئیدریس و هانا خاتوون
ئەوان بۆ ئەم ڤیدۆیە ئاوا دەنووسن؛
ڕەنگە ڕۆژێ بێت کە چیاکان دەم بکەنەوە و بیرەوەری خۆیان بگێرنەوە...
تەرەغە، لە چیا بەناوبانگەکان و جوانەکانی ناوچەی موکریانە و دەکرێ بڵێن بۆتە سەمبۆلی سروشتی ئەم ناوچەیە. لەمێژە ڕوی لە دەشتە بەرزەکانی موکریان کردوە و ڕوی لە خۆرهەڵات وەرگێڕاوە و تا کوتایی سەیری ئاخر تیشکەکانی ڕۆژئاوا بوون دەکات.
.
دیتنی دیمەنی کوردستان لە ناکاو مرۆڤ دەخاتە بیری دەنگ و ئاوازی حەسەن زیرەک
122 views05:13
باز کردن / نظر دهید
2021-04-19 08:13:44
سڵاو هاوڕێیان خۆشەویست

بەیانی بەهاریتان ڕازاوە بە گوڵانی تازە پشکووتوی نێرگز و یاس
ئەمڕۆدووشەممە
30/خاکەلێوەی/2721کوردی
1400/1/30هەتاوی
هیوای وەدی هاتنی ئاواتەلەمێژینەکان وخەون وخەیاڵەکانتانمان هەیە
108 views05:13
باز کردن / نظر دهید
2021-04-18 15:36:15
هێندە لەدووریت گریاوم سۆمای چاوم لەدەس داوە
چوومە لای پزیشک پی وتم تازە تۆ کارت کراوە

عیلاجت کوا لەلای منە ؟ بزانە بۆ کێ گریاوی
بەڵکوو بە بۆنی کراسی بیناییت گەڕێتە دواوە

جەلال هێجانانی«بێ خەو» خاکەلێوەی۱۴۰۰
@bikhav
134 views12:36
باز کردن / نظر دهید