Get Mystery Box with random crypto!

شێعر و هۆنراوە

لوگوی کانال تلگرام sher_kordi — شێعر و هۆنراوە ش
لوگوی کانال تلگرام sher_kordi — شێعر و هۆنراوە
آدرس کانال: @sher_kordi
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 723
توضیحات از کانال

کاناڵی شێعر و هۆنراوە کاناڵێک بۆ ئاوڕ دانەوە لە شاعیرانی کورد✌
🗣 وتەی ناوداران
📚شیعر
🖼وێنە
🎤گۆرانی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەر چەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن بەم ئەدمینەوە:
@Nadermostafazadeh

Ratings & Reviews

2.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 45

2021-04-27 06:27:24
یەکێ کاری من لە گەڵ ئەو خەڵکە ڕوون کاتەوە،ئەوانە تەنیا لە دوو بار و لایەن دا تۆیان دەوێ.
یان دەبێ کەسێک بی کە هەر نی
یان دەبێ بمری و بچێ ژێر خاکەوە

حسێن پەناهی

وە ـ نادرمستەفازادە


شێعر هۆنراوە
35 viewsedited  03:27
باز کردن / نظر دهید
2021-04-27 06:20:55 هەموو لەشم سەراپا پوختە کەنەوەو دەبمە "مشتێ خۆڵ"
کە ڕەنگبێ "خشتێ" بوایە لە دیواری ماڵێکا یان "بەردێ" لە بناری کێوێکا
یان کەمێ "وردەبەرد" لە کۆتایی پاناوێکا
لەوانەیە "خاکێ" لە گوڵدان یان تەنانت "تەپ‌و‌تۆزێ" لەبان پەنجەرەیەکا
بەڵام لەو نێوەدا منیان هەڵبژارد:
بۆ "ئاکام و کۆتایی"
بۆ "شەڕافەت"
بۆ "مرۆڤایەتی"
وە خواکەم مەزنانە ئیزنی دام بۆ:
" هەناسە کێشان"
"دیتن"
"بیستن"
"تێگەیشتن"
وە بەو هەناسەیەی کە پێی بەخشیم
بەهای پێدام و بەنرخی کردم
من هەڵبژێراوم:
بۆ "نزیک بوونەوە"
بۆ "گەڕانەوە"
بۆ "خۆشبەختی"
من مشتێ لە خۆڵم کە خودام
ئیزنی داوم:
بۆ "هەڵبژاردن"
بۆ "گۆڕان"
بۆ " سەرهەڵدان"
بۆ "خۆشەویستی"
بۆ دلۆڤانی
بۆ دلۆڤانی
ئۆی لەمن ئەگەر سپڵە و پێنەزان بم...

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
34 viewsedited  03:20
باز کردن / نظر دهید
2021-04-27 06:20:25 زۆر شت هەیە ناتوانی بیاندرکێنی و بیهێنێ سەر زمان،چونکە وشەیەک نێ بۆ دەربڕینی،گەر بشبێ،کەس لێیان تێ ناگا.
گەر من داوای نان و ئاوت لێبکەم تۆ لە داواکارییەکەم دەگەی
بەڵام هەرگیز لەم دەستە بۆرە چڵکنانە ناگەی کە هەنێ جار لە تەنیایی دا دڵم دەسووتێنێ و جاری واشە دەیکا بە سەهۆڵ.

فدریکو گارسیا لورکا
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور

شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
30 viewsedited  03:20
باز کردن / نظر دهید
2021-04-27 06:19:13
کام نۆت لێ‌دەدەی
کە من ئیشتیای
عەسر و قاوە دەکەم
کام سیم دەلەرزێنی
کە قاوەخانەی ئەوین
قەرەباڵغ دەبێ
لە سەرەخۆتر لێدە
گیانەکەم
هێستا دەلەرزێم لە لات...!

رویا_زینلی
وە ـ نادرمستەفازادە

@Royahaye_Abi
32 views03:19
باز کردن / نظر دهید
2021-04-27 06:14:14
سڵاو

سڵاو لە ئێوە بەڕێزان
سڵاوێک بە بەرزی و خۆڕاگری کێوەکانی
نیشتمان پێشکێشتان بێ و هیوای ساغی و سڵامەتیتان بۆ دەخوازین،شادی و خۆشیتان ئاواتی بەرزمانە

ئەمڕۆسێشەممە
7/گوڵانی/2721کوردی
1400/2/7هەتاوی
36 views03:14
باز کردن / نظر دهید
2021-04-26 06:49:18 بەشی دووهەم

کورتە چیرۆکی( ئاسایش تکایە)
لە کتێبی (سوبی جۆ)نوسراوی (جک‌کنفیلد)

من پێم کوت:کە لە تەواوی ئەو ساڵانەدا زۆر جار لە یادی دابووم،ئیزنم لێ وەرگرت جارێکی تر ئەگەر هاتم بۆ دیدەنی خوشکم دیسان پێوەندی لە گەڵ دەگرم.
ئەو کوتی:بە بێ‌گومان ئەو کارە بکە.
نێوی من شارونە.
پاش سێ مانگ گەڕاینەوە بۆ سیاتل.زەنگم لێ‌دا بەڵام هیچ دەنگێ وەڵامی نەداوە.
«ئاسایش فەرموون»
دەتوانم لە گەڵ شاروون قسە بکەم؟
«ئایا دۆستی ئەوی؟»
«بەڵێ دۆستی لە مێژینەین»
بە داخەوەم کە ئەو بابەتەت پێ‌ڕادەگەیەنم.
شارون لەو چەند ساڵەی دوایی بە چەشنی نیوە کاتی کاری دەکرد،چونکێ ەخۆش بوو وە پێنج حەوتوو لەوە پێش مرد...
پێش ئەوەی گوشی تەلەیفونەکە دانێم کوتی:تۆ کوتت هاوڕێی لە مێژینەی ئەوی؟تۆ هەر ئەو کەسەی کە بە چەکوش لە قامکی دابوو؟
بە سەر سوڕماوی کوتم:بەڵێ
کوتی:شارون پەیامێکی لای من بۆ داناوی.
پێش مردنی کوتی:کاتێ زەنگت لێ‌دا بۆت بخوێنمەوە، پاشان چەند ساتێکی خایاند تا دەرکی پاکەتێکی کردەوە و کوتی:
نووسیویەتی پێی بڵێ، دنیایەکی تریش هەیە بۆ گۆرانی کوتن، بۆ خۆی لە مەبەستم تێ‌دەگا.
من سپاسم لێ کرد و تەلەیفوونەکەم دانا.
هیچکات کاریگەری کە ڕەنگە لە سەر خەڵکی دانێن بە دەستی کەمی مەگرن...!

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
81 viewsedited  03:49
باز کردن / نظر دهید
2021-04-26 06:49:18 بەشی یەکەم

کورتە چیرۆکی( ئاسایش تکایە) لە کتێبی (سوبی جۆ) ــ نووسراوی«جک کنفیلد»

وەرگێڕان ــ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان

ئێمە یەکێ لەو یەکەمین ماڵانە بووین،کە
لە شارەکەمان بووینە خاوەن تەلەیفوون
ئەو کات من هەشت تا نۆ ساڵانە بووم.
لە بیرمە کە بە بەرگێکی تریفەدارەوە، لە سەر دیوار داکووتراو و گوشییەکە لە تەنیشتی هەڵواسرابوو.
من بەژنم کورت بوو بە تەلەیفوونەکە نە دەگەیشت.
بەڵام هەر کاتێ دایکم قسەی پێ‌دەکرد،بە تاسەوە گوێم بۆ قسەکانی ڕادەگرت.
دوای زانیم کە لە جێگەیەکی ناو ئەو دەستگایە؟ئینسانێکێ سەیر دەژی بە نێوی(ئاسایش تکایە) کە هەموو شتێ لە بابەت هەموو کەسەوە دەزانێ.
ئەو ژوومارە تەلەیفون و ناونیشانی هەموو کەس بەڵەد بوو
یەکەمین ئەزموونی کەسایەتی من لە گەڵ (ئاسایش تکایە)ڕۆژێ بوو کە دایکم چوو بۆ ماڵی جیرانەکەمان...
من لە ژێر زەمینی ماڵێ‌دا بە ئامێرەکانی ناو جێ‌ئامێر کایەم دەکرد، کە لە ناکاو بە چەکوش لە قامکم دا، زۆر دێشا بەڵام گریان قازانجی نەبوو، چوونکێ کەس نەبوو کە هاودەردیم لە گەڵ بکا، قامکم لە ناو دەمم خست و دەممژی و بە دەوری حەوشەدا دەسووڕامەوە،کە لە پڕ چاوم بە تەلەیفوونەکە کەوت، بە پەلە کورسێکم لە چێشتخانە هێنا و لە ڕاستی تەلەیفوونەکە دامنا و چوومە سەرێ، گوشیم هەڵگرت و لە گوێم بردە پێش و
کوتم:ئاسایش تکایە،دوای چەند چرکەسات، دەنگێ هاتە گوێم و کوتی ـ
"ئاسایش فەرموو"
من لە کاتێ دا کە فرمێسک لە چاوم دەهاتە خوارێ کوتم:قامکم ژان دەکا
«دایکت لە ماڵێ نییە؟؟»
کوتم ـ نا جگە خۆم کەس لە ماڵێ نییە
«ئایا خوێن ڕێژیت هەیە؟؟؟»
«نا بە چەکووش لە قامکم داوە و زۆر ژان دەکا»
«ئایا دەتوانی دەرگای جێ سەهۆڵی یەخچاڵەکەتان بکەیەوە؟؟»
«بەڵێ دەتوانم»
«بەس لەوێ کەمێک سەهۆڵ هەڵگرە و لە سەر قامکتی دانێ»
لەو ڕۆژەوە بۆ هەر کارێک سەردانی ئاسایش تکایە م کرد...
بۆ وێنە کاتی تاقیکاری لە وانەی جۆغڕافیا و بیرکاری دا یارمەتی دەدام.
ڕۆژێک کە قەنارییەکەمان مرد، دیسان چوومەوە شوێن «ئاسایش تکایە» ڕووداوەکەم بۆ باس کرد، ئەو بە وردی گوێی دا قسەکانم و هاودەردی لە گەڵ کردم.
پێم کوت:بۆچی مەلێک کە ئاوا جوان دەیخوێند و تەواوی بنە ماڵەمانی شاد دەکرد، دەبێ لە قوژبنی قەفەس بکەوێ و بمرێ؟؟
ئەو پێی کوتم:دایمە لە بیرت بێ کە دنیای تر بۆ گۆرانی کوتن هەیە
بە وتەیە من کەمێ ئارام بوومەوە.
ڕۆژێکی تر زەنگم بۆ لێدا و لێم پرسی کەلیمەی fix چۆن هووجا دەکەن؟؟
پاش ساڵێک لە شارە چکۆلەکەی (پاسیفیک نورث وست) ڕۆیشتین بۆ شاری بوستن،لەوێ زۆر دڵم بۆ دۆستەکەم تەنگ بوو...
«ئاسایش تکایە» تەنیا تایبەتی ئەو تەلیفوونە دیوارییە قەدیمیانە بوو،وە من
هیچکات بە تەلەیفونی تازە کە لە سەر کورسی ماڵێ بوو لە بوستن ئەو شتەم نەدیتەوە.
من کەم‌کەم گەیشتمە تەمەنی لاوی،بەڵام
یادی ئەو قسە کردنانەم هەر لەبیر نەچۆوە.
زۆر جار لە کاتی شک و سەرلێشێوان دەکەوتمە بیری هەست و هێمنی و ئارامێک کە بە بوونی ئەو دۆستە تەلەیفوونیەوە بووم.
ڕاستی چەندە دڵوڤان و لە سەرە خۆ بوو
بۆ منداڵێک چەندی کات دادەنا.
پاش چەند ساڵ لە سەرڕێی ڕۆیشتن بۆ زانکۆ، تەیارەکەم بە هۆی خراپ بوون لە سیاتل بۆ نیو کات ڕاوەستا.
من 15خولەک لە گەڵ خوشکم کە لەو شارە دەژیا تەلەیفونی قسەم کرد وەپاشان بێ ئەوەی بزانم چ کارێک دەکەم تەلەیفوونی ناوندی بەڕێوەبری مخابراتی شارە چکۆلەکەی سەردەمی منداڵیم گرت کوتم:ئاسایش تکایە، بە چەشنی موجیزەیی هەر ئەو دەنگە ئاشنایە وەڵامی داوە...
«ئاسایش فەرموون»
من بێ ئەوەی پێشتر بیرم لێ کردبێتەوە، لێم پرسی:
«وشەی fix چۆن هیجا دەکرێ؟؟ » ماوەیەک بێ دەنگ بوو و پاشان کوتی:
«وا بزانم قامکت ئیتر چاک بوو بێتەوە؟»
من بەو قسەیەی زۆر پێکەنیم و کوتم:
«بۆ خۆتی؟» وە درێژەم دا نازانم،دەزانی کە ئەو کات چەندە بۆ من بە بایەخ بووی یان نا؟؟
ئەو کوتی:«تۆش دەزانی کە تەلەیفوونەکانت چەندە بۆ من بە نرخ بوون؟؟»

درێژەی هەیە


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
58 viewsedited  03:49
باز کردن / نظر دهید
2021-04-26 06:36:41

ئەو پووڵە گەندەڵکارە


"پووڵ" وەفاداری بە بێ‌وەفایی
ئەوین بە ڕق و قین
ڕق و قین بە ئەوین
زانایی بە شەڕ و خراپە
شەڕ و خراپە بە زانایی
خزمەتکار بە ئەرباب
ئەرباب بە خزمەتکار
گەمژە بە زیرەک و بە هۆش
زیرەک بە گەمژە
دەگۆڕێ...

کارل مارکس

وە ــ نادرمستەفازادە
49 views03:36
باز کردن / نظر دهید
2021-04-26 06:36:10 شەوانە
شێعرێک چۆن دەتوانی بنووسی
تا هەم لە دڵم بدوێ
هەم لە باسکم؟

شەوانە
شێعری وا
چۆن دەتوانی بنووسی؟

من ئەو خۆڵەمێشە ساردەم
کە لە من
بڵێسەی هەموو یاغییەکانە‌،

من ئەو دەریا ئارامەم
کە لەمن دا
هاواری هەموو تۆفانەکانە،
من ئەو ژێرخانە تاریکەم
کە لە من دا ئاوری هەموو
ئیمانەکانە...

#ئەحمەد شاملوو

وە ـ نادرمستەفازادە


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
48 viewsedited  03:36
باز کردن / نظر دهید
2021-04-26 06:29:48
ئێمەش دەمانزانی وەنەوشە
ناردن لە کاتی چوونە لای یار
بەڵام هاوڕێکانمان برسی بوون
پووڵی وەنەوشەکانمان خەرج کرد
.
#ناظم_حکمت

وە ـ نادرمستەفازادە

شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
50 viewsedited  03:29
باز کردن / نظر دهید