Get Mystery Box with random crypto!

شێعر و هۆنراوە

لوگوی کانال تلگرام sher_kordi — شێعر و هۆنراوە ش
لوگوی کانال تلگرام sher_kordi — شێعر و هۆنراوە
آدرس کانال: @sher_kordi
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 723
توضیحات از کانال

کاناڵی شێعر و هۆنراوە کاناڵێک بۆ ئاوڕ دانەوە لە شاعیرانی کورد✌
🗣 وتەی ناوداران
📚شیعر
🖼وێنە
🎤گۆرانی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەر چەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن بەم ئەدمینەوە:
@Nadermostafazadeh

Ratings & Reviews

2.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 42

2021-05-01 06:30:07 دەنگی دەهـ ۆڵ
لە دوورەوە خۆشـ ــە...!

زۆر جاران، لە کۆڕ و کۆمەڵان یا بە ئامێری پەخشی دەنگ و ڕەنگ و کەرەستەکانی مێدیایی، دەنگی کەسێک یا شتێکمان بە گوێ دەگات و گوێمان بۆ تاوێک بە هێمنی دەزرینگێتەوە و ئارامی بە گوێ و مێشک و دڵمان دەگات و دواتر ئەگەر هەر ئەو دەنگە لە نیزیکەوە بژنەوین، ڕەنگە لێی بێزار بین....!
وا هەیە، جوانی و ڕێک و پێکی و کەڵکی شتێک، دیمەنێکی سروشتی یا دەسکرد، لە سەر لاپەڕەیەک یا لە ڕێی پێشاندانی ئامێرێکی کارەبایی و ئێلکترۆنی، یا لە پێهەڵگووتن و دەربڕینی زار و زمان، بە چاو و مێشکمان دەگا، ئەو دیمەنانە، دەبنە تابڵۆیەکی پڕ لە جوانی و چێژی ڕوانین؛ بۆ پێگەیشتن بە دەنگ و ڕەنگەکان و کەڵک لێوەرگرتنیان بە پەلەین و بە هەر شێوەیەک بێ، دەمانهەوێ لە نزیکەوە پێیان بگەین و کەڵک و جوانیەکانیان بۆ کەسانی دیکە بگێڕینەوە و وێنە و فیلمیان لێبگرین و لە ئارشیوی بیرەوەری و ئارشیوی ئاڵبۆمی فیلم و وێنە دا، هەڵیانگرین....!
سەردەشت، ئەو شوێنەیە کە لە هەموو جیهان دا، بە جوانی سروشت و لێڕەوار و لەوەڕگە و سەرچاوە و کانی و چۆم و بەفر و گوڵ و گیا و میوەی جۆراو جۆر و تەنانەت چەند وەرز لە وەرزێک دا، ناسراوە...
هەر کەسێکی سەردەشتی، لە شوێنێکی دوور لە زێدی خۆی، ئەگەر باس لە سەردەشت دەکات،دەسبەجێ بەردەنگ و هاونشین و هاوکار و هاسەفەرەکانیان، تیاح لە جوانی سەردەشت دەڵێن!و، وا هەست دەکەن بەو پێناسە، سەردەشت دیمەنێکە لەدیمەنەکانی بەهەشت...!
لە شار و شوێنە "بێرون" و بیابان و وشکارۆکانی وەڵاتانی دیکە، بۆ مسافیر و ڕێوینگ و کاروانی و بازرگان و زیارەتکاران و گەشتیاران، باخچەی گشتی و شوێنی حەوانەوە و حەسانەوە و نان و ئاو و یاریگە و شوێنی کات بەسەربردن و ڕابواردن، بە پێی تەمەن و ڕەگەز و ئایین هەیە و دەستەڵات یا بەشی وەبەرهێانی پیشەی تایبەتی یا هەرەوەزی و تاکە کەسی، بەرپرسن و سەرپەرستی و خاوەندارێتی دەکەن...!
بەڵام لە سەردەشت، کە هەموو ڕۆژانی وەرزەکانی، بە تایبەت لە بەهار و هاوین، ڕێبواران و گەشتیاران، سەردانی دەکەن و گەرەکیانە، لێی وەمێنن و چەند ڕۆژێک لە جوانی سروشت و ئاو و هەوای فێنکی کەڵک وەرگرن و لە مێژوو و داب و نەریت و خو و ڕەوشتی دانیشتوانی تێبگەن و لەچوونەوەیان دا، پرێسکەی پڕ لە بیرەوەی جوان و خۆش، بۆ خێزان و خزم و هاوڕێیان و هاوشاریان، ڕاخەن و ئەوانەی گوێبیسی گێڕانەوە یا بینەری فیلم و وێنەی دیمەکانی سەردەشت دەبن، سرنجیان بۆ گەشت و سەیرانی سەردەشت ڕاکێشرێ...!
بە پێچەوانە....هەر کەس جاریێک هاتبێتە سەردەشت و تەنانەت بۆ چەند کاتێک مابێتەوە، خۆشی و جوانی و دڵڕفێنی دیمەن و کەش و هەوایەکەی لێگۆڕاوە و بۆ هاتنی جارێکی دیکە کەوتۆتە ڕاڕایی و دوودڵی...!
هۆکارەکانی بیرەوەری ناخۆش لە سەیران و گەشت بۆ سەردەشت چن؟
ئایا... دانیشتووانەکەی زمانشڕ و دەست پیس و ڕووترش و ڕەوشت نزم و ئازاردەرن؟ ئایا گەرما و سەرما یا کەش و هەوای بێزارکەر و تواناپڕووکێنی هەیە؟ ئایا شەڕگە و شوێنی ئاژاوە و پێکدادان و تێکهەڵچوونە و ئاساییشی لێ نیە؟
نا...نا...، هیچ کام لەوانە لە سەردەشت نین و شار و گوندەکانی جوانترین دیمەن و پاکترین هەوا و ئاساییش لەهەموو شوێنیک دابینە و دەنگ و زرمە و تەقەیەک نیە و دانیشتووانیشی، میواندارترین و بەرچاوتێرترین و میواندۆسترین کەسانی جیهانن...!
ڕێبواران و گەشتیاران بۆ سەردەشت، بە مەبەستی کار و بازرگانی و یا سەیران دێن و هەموو هاتوویەک بۆ سەردەشت، پێویستی بە شوێنی مانەوە و حەوانەوە و دابینی خواردن و ڕێی هات و چۆی بێ بڤە و بێ مەترسی و شوێن و سەر پەنای خۆپاراستن لە سەرما وگەرما و تەنانەت، شوێنی پاک و خاوێنی و خۆشتن و دوورخستنەوەی پیسایی لە خۆیان و داکردنی زبڵ و پاشماوەکانی خواردن هەیە... ماشێنی میوانان، لە بەر بێ پارکینگی و نەبوونی شوێنی ڕاگرتنی درێژخایەن و کاتی، مەترسی دەرکردن لە شوێنی ڕاوەستان و نووسینی جەریمە و ڕاگواستنیان بۆ پارکینگی پۆلیس لە سەرە، هیچ ڕێڤینگ و ڕێبوار (مسافر) ێک، شوێنێک بۆ ڕاوەستانی ماشێنەکەی شک نابات و ناچارە لە بازاڕکردن و کڕینی پێداویستیەکانی دەست هەڵگرێ،
لە نێو شار، پارکێک یا شوێنێکی حەسانەوە و حەوانەوە بۆ کاتێکی کورت یا شەوێ مانەوە نیە، بێجگە لە ئاودەستی


مزگەوتەکان، ئاودەستی پاک و خاوێن، لە بازاڕەکان و پارک و پەنا ڕێگاکان نیە، لە ڕۆژانی پشوو، بە تایبەت ڕۆژانی هەینی، شار چۆڵ دەبێ و خواردنگە و تەنانەت بابۆڵەش دەست ناکەون، بۆ مانەوەی شەوانەی ڕێبواران، هوتێل و مسافیرخانە بەڕادەی پێویست نیە و تەنیا دوو میوانخانەی بچووکی وەک: میوانخانەی "واحیدی" و "مروارید" هەن.تابڵۆێ ڕێنوێنی بۆ شوێنە

مەحەمەد پەسەندی لە سەردەشت


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
73 viewsedited  03:30
باز کردن / نظر دهید
2021-05-01 06:29:05 دەبێ بەرگە بگرم
تا نەبوونت
سێبەری قورسی نەخاتە سەرم

دەبێ ڕۆژووی ئەوین بگرم
تا نەبوونت
چاوەکانم برسی نەکەن

دەبێ ئیرادە بکەم
تا نەبوونت
لاواز و بێ‌هێزی نەکا
ڕەگی غیرەت و پیاوەتیم

دەبێ تکا بکەم
لە مۆم
تا لە نەبوونت
رووناکی بدا
بە ماڵێ بۆم

#یاس_اورعی
وە ـ نادرمستەفازادە

شێعر هۆنراوە

@sher_kordi

ــ

باید تحمل کنم
تا نبودنت
سایه ی سنگین نیاندازد بر سرم

باید روزه ی عشق بگیرم
تا نبودنت
چشمانم را گرسنه نکند

باید اراده کنم
تا نبودنت
تزلزل نکند رگه های غیرتم را

باید تمنا کنم بر شمع
تا نبودنت
روشن کند خانه ام را


#یاس_اورعی
@zamyas
67 viewsedited  03:29
باز کردن / نظر دهید
2021-05-01 06:27:23
شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
74 viewsedited  03:27
باز کردن / نظر دهید
2021-05-01 06:20:46 خودا بەو جۆرە لەتەک بەندەکانی خۆیەتی کە ئەوان وەهای گومان لێدەکەن.

عیسا سڵاوی خودای لێ بێ زۆر پێکەنی.
یەحیا سڵاوی خودای لێ بێ زۆر گریا.
یەحیا بە عیسای گوت کە:تۆ لە پلان و ڕێوشوێن و خاوەنایەتی هەق،فرە دڵنیا بووی کە ئاوا پێدەکەنی.
عیسا گوتی کە:تۆ لە سەرنج و دلۆڤانی ڕێک و ناسکی نامۆی هەق،فرە بێ ئاگا و خافڵ بووی کە ئەوەندە دەگری.
یەک لە پیاوانی خودا لە کاتی ئەو پێشهات و ڕووداوە لەوێ دەبێ،
لە هەقی پرسی کە: لەم دووانە پێگەی کامیان باشترە؟
وەڵام دراوە کە:
من لەو شوێنەم کە گومانی بەندەی منە.لەبەر چاوی هەر بەندەیەک خەیاڵ و سیمایەکم هەیە.هەر چی ئەو خەیاڵ بکات من لەوێم،من بەندەی ئەو خەیاڵەم کە هەقی تیا بێ،بێزارم لەو ڕاستێ کە هەق لەوێ بوونی نەبێ.
ئەی بەندەکانم وەهم و خەیاڵات،بسڕنەوە کە جێگە و پێگەی منە.
هەنووکە تۆ خۆت هەڵسەنگێنە کە لە گریان و پێکەنین،لە ڕۆژوو و نوێژ،لە جێی چۆڵ و پڕ حەشامات و......کامیان بۆ تۆ بەسوودترە و حاڵ و دۆخی تۆ بە کام ڕێگەدا ڕاستتر و وەبرەکەوتنت زۆرتر دەبێ،
ئەو ئیشە ڕەچاو کە.

فیە ما فیە
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور

شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
73 viewsedited  03:20
باز کردن / نظر دهید
2021-05-01 06:15:41
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆشەممە
11/گوڵانی/2721کوردی
1400/2/11هەتاوی
وە شوێن دڵتان کەون
بەڵام عەقڵتان لە گەڵ خۆتان بەرن
هیچکات قوڵایی چۆمێک بە هەر دوو پێ
تاقی مەکەنەوە...

خاڵندی
80 views03:15
باز کردن / نظر دهید
2021-04-30 09:16:39 لە بیرت نەچێ
بۆ دڵی تۆز گرتووم
لە سەر تاقەی ڕۆژگار
تۆ تەنیا
دەلاقەیەکی
کە وشەکانت
دەسڕێتەوە
تۆزی دڵتەنگیم...

#یاس_اورعی

وە ـ نادرمستەفازادە
34 views06:16
باز کردن / نظر دهید
2021-04-30 09:16:27 شەوەو هەستم چراخانە بە جۆرێ
مەلی ڕۆحم لە لاشەی دا دەتۆرێ
دەمت نۆقڵە و بە شیرینی دەبم لاڵ
وەرە با دڵ لە دڵ هاڵێ و نەگۆڕێ

شەوە عەتری هەناسەت دێ بە رەو ڕووم
لە کازیوەی بەیان دەرکەوت بەروو بووم
من و ئاهی سڕ و ساردی بە بێ تۆ
بە باهۆزی وەریگێڕان خدە و خووم

لە لا من شەو هەواری شێعرە بێ تۆ
گوڕەی هەستی بەهاریمە لە سەرخۆ
دەبزۆێنێ خەیاڵ و مەست دەبێ دڵ
وڕ و کاسم لە عەزرەت هاتنی تۆ

لە لای من دوو سەری یاری قەپاتە
خەیاڵم بوو ، ئەویش دیلی وەفاتە
وەرە سەر فەڕشی برژۆڵی دووچاوم
هەتا تیری حەسوودانت نەهاتە

شەوی کورتی بەهارە و دڵ پڕە لێت
هەتا تۆ دێی ئەویش دەگری و دەسووتێت
بە تاسەی جووتە لیمۆت تا بەیانی
سەرم خستۆتە بەر حوکمی دەس و پێت

سەرم چێ دڵ لە لای تۆ هەر دەمێنێ
زەکاتی ماچ لە لێوانت دەسێنێ
شەڕی ئەمن و دەروونم بەردەوامە
شەماڵ گەر بێ ، هەواڵی نوێ دەهێنێ

قەڵەم تێغە، چەکی دەستە لە لای من
شەڕابی خەستە بۆ مەستی و سەفای من
نمەی بارانی وەرزی وشکە ساڵین
بەوە ئەلحەق پلە و نرخ و بەهای من

وەرە یارێ بە دیقی چاوی چاو پیس
لە ئەستۆکە دەس و مەیلت نەبێ سیس
دەسووڕێ ئاشە کۆنی چەرخ و هاکا
لە دۆڵیانەی خولی دا پاک و هەم پیس

چ ڕووناکە بە تۆوە کەپر و کۆزم
چ سەربەرزم لە نێوان خێڵ و هۆزم
ئەتۆ بی شام لە موڵکی هەر دوو لاوە
مەپرسە قەت لە ڕەنگی ڕیشی بۆزم


غەفوور کەسنەزانی
35 views06:16
باز کردن / نظر دهید
2021-04-30 09:12:01



#کرونا_اگر_ساختە_دست_بشر_نباشد
#کە_احتمالا_هست
#بی_گمان_حاصل_کردار_و_رفتار_بد_ما
#با_طبیعت_است

#شعر


از راه رسید تا کە فرمان بدهد
دستور بەقتلِ نوعِ انسان بدهد

انسان که محیط زیست را کرده تباه
امروز نشستە است تاوان بدهد


#احمد_زینی_وند_ایلامی_کلهر(#تکا)



کڕۆنا ئەگەر دروستکراوی دەستی بەشەر نەبێ، کە ڕەنگە ببێ
بێ‌گومان بەهرە و داهاتی کار و کردەوەی ئێمە لە گەڵ سروشتە


لە ڕێوە هات تاکوو فەرمان بدا
دەستوور بەکووشتنی ئینسان بدا
ئینسانێ کەوا ژینگەی کردووە پیس
ئەمڕۆ دانیشتووە، گەر تاوان بدا

وە ـــ نادرمستەفازاە
25 views06:12
باز کردن / نظر دهید
2021-04-30 09:02:10 خودا بەو جۆرە لەتەک بەندەکانی خۆیەتی کە ئەوان وەهای گومان لێدەکەن.

عیسا سڵاوی خودای لێ بێ زۆر پێکەنی.
یەحیا سڵاوی خودای لێ بێ زۆر گریا.
یەحیا بە عیسای گوت کە:تۆ لە پلان و ڕێوشوێن و خاوەنایەتی هەق،فرە دڵنیا بووی کە ئاوا پێدەکەنی.
عیسا گوتی کە:تۆ لە سەرنج و دلۆڤانی ڕێک و ناسکی نامۆی هەق،فرە بێ ئاگا و خافڵ بووی کە ئەوەندە دەگری.
یەک لە پیاوانی خودا لە کاتی ئەو پێشهات و ڕووداوە لەوێ دەبێ،
لە هەقی پرسی کە: لەم دووانە پێگەی کامیان باشترە؟
وەڵام دراوە کە:
من لەو شوێنەم کە گومانی بەندەی منە.لەبەر چاوی هەر بەندەیەک خەیاڵ و سیمایەکم هەیە.هەر چی ئەو خەیاڵ بکات من لەوێم،من بەندەی ئەو خەیاڵەم کە هەقی تیا بێ،بێزارم لەو ڕاستێ کە هەق لەوێ بوونی نەبێ.
ئەی بەندەکانم وەهم و خەیاڵات،بسڕنەوە کە جێگە و پێگەی منە.
هەنووکە تۆ خۆت هەڵسەنگێنە کە لە گریان و پێکەنین،لە ڕۆژوو و نوێژ،لە جێی چۆڵ و پڕ حەشامات و......کامیان بۆ تۆ بەسوودترە و حاڵ و دۆخی تۆ بە کام ڕێگەدا ڕاستتر و وەبرەکەوتنت زۆرتر دەبێ،
ئەو ئیشە ڕەچاو کە.

فیە ما فیە
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
25 views06:02
باز کردن / نظر دهید
2021-04-30 09:01:21 ژیانە ئیتر؛هەنێ جار ماندووت دەکا،زۆرت شەکەت دەکا....
هەتا ڕادەیەک کە پێتخۆشە پێنووسەکەت بخەیتە نێوان لاپەڕەکانی ژیانتوو و بۆ ماوەیەک بچی بە شوێن خۆتا.....
هیچ ئیشێک نەکەی،کەس نەبینی،لەگەڵ کەس قسە نەکەی،تەنانت هەناسەش نەدەی؛
بەڵام گرفتەکە لێرە دایە پاشان کە گەڕایتەوە
دەبینی کەسێک پێنووسەکەی لە نێوان پەڕتووکی ژیانت،دەر هێناوە و تۆش لەبیرت نایەتەوە لە کام لاپەڕە دا بووی!
ون دەبی......
لە دنیاش دا هیچ شتێک لەمە خراوتر نێ کە نەزانی لە کۆی ژیانت دای!!

لەپاش هەور
بابەکی زەمانی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
30 views06:01
باز کردن / نظر دهید