2021-04-29 08:12:10
تانەیانخواردۆ بیخۆ
وە ـ نادرمستەفازادە
کابرایەکی دەوڵەمەند ماشێنی ئاخرین مودێلی دەرەوەی خۆی لە بەر دەرکەی قەسابخانەیەک ڕاگرت و چۆ ژوورێ و داوای نیو کیلۆ گۆشتی لە قەساب کرد.
پێش ئەوەی لە قەسابخانە بێتە دەرێ، کابرایەک لە پڕایدێکی مۆدێل قەدیمی ڕەنگ نەماوی زاموزقە لێدراو هاتە خۆارێ و لە دەرکی قەسابخانە وە ژوور کەوت و داوای پێنج کیلۆ گۆشتی وردکراو و سێکیلۆی چەرخ لێدراو و کیلۆێک نەرمە و کیلۆیەکی بەئێسکەوەی کرد.
کابرای دەوڵەمەند ڕاوەستا تا خاوەنی پڕاید لەوێ بڕوا،کاتێ ڕۆیشت لەقەسابەکەی پرسی: ببوورە کاری ئەو کابرایە مەگەر چییە وا ئەو هەموو گۆشتەی کڕی؟؟!!!
قەساب وەڵامی داوە:ئەوە هیچ کارێک ناکا،بەڵام سێ بێوەژنی مارە کردۆتەوە
کە لە دوای مێردەکانیان ماڵ و مڵکی زۆریان پێگەیشتووە و ئەویش بە مارە کردنیان بۆتە خاوەنی ماڵەکانیان و ئاوا خەرجی دەکا!!!!
کابرای دەوڵەمەند کەمێک ڕاوەستا و بیری کردەوە و بە پەلە کوتی: دەکیلۆگۆشتی نەرمەی ورد کراو پێنج کیلۆ چەوری و پێنج کیلۆی تایبەت بۆ کەباب و پێنج کیلۆم بە ئێسکەوە بۆ دانێ هەمووی پێچاوە و پووڵەکەی دا و هێنایەوە بۆ ماڵێ.
کاتێ خێزانی دیتی ئەو هەموو گۆشتەی لە گەڵ خۆی هێناوەتەوە،لێی پرسی:ئەوە چییە مەگەر بڕیارە میوانمان بێ؟؟!!
کابرا کوتی:نا بابە، میوانی چی،دەمهەوێ بمانبێ، باپێش ئەوەی خاوەن پڕاید بێتە شوێن تۆ و بە فیڕۆ ماڵەکەم بخوا،بۆ خۆم بیخۆم و چێژی لێ وەرگرم...!!!
بەڵێ پێش خاوەن پڕاید بە خۆتان ماڵەکەتان بخۆن...
وەرگێڕانی ـ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیمخان
شێعر هۆنراوە
@sher_kordi
47 viewsedited 05:12