Get Mystery Box with random crypto!

شێعر و هۆنراوە

لوگوی کانال تلگرام sher_kordi — شێعر و هۆنراوە ش
لوگوی کانال تلگرام sher_kordi — شێعر و هۆنراوە
آدرس کانال: @sher_kordi
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 723
توضیحات از کانال

کاناڵی شێعر و هۆنراوە کاناڵێک بۆ ئاوڕ دانەوە لە شاعیرانی کورد✌
🗣 وتەی ناوداران
📚شیعر
🖼وێنە
🎤گۆرانی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەر چەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن بەم ئەدمینەوە:
@Nadermostafazadeh

Ratings & Reviews

2.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 40

2021-05-04 08:59:47 #مامۆستا_قانع
#لەگەڵ_بولبول
#شێعری_ژمارە ۱۲۵
دیوانی قانع لاپەڕە ۱٨۶ــ۱٨۷


ئەی بولبولی بێ دانە، من و ئێوە هەژارین
هەردوو وەکوو یەک، مونتەزری فەسڵی بەهارین
تۆ چەشنی من و من، وەکوو تۆ بێ کەس و کارین
داماو و کز و دەربەدەری کووچەیی شارین
یا بەندی قەفەسخانە، وە یا وێڵی دیارین


من قوڕ بەسەری دەستی فەلەک، چەرخی جەفاکار
تۆ دڵ بەخەمی دەردی گوڵ و خونچەیی گوڵزار
من دەربەدەری فیتنەیی جاسووسی خەتابار
تۆ بێ پەڕ و بێ باڵی، لە دەس زوڵمی لقی خار
هەردوو بە یەکۆ چاکە بڵێین، دیل و هەژارین


تۆ شێتی دڵ و من هیوای بەرزی وڵاتم
تۆ مەستی گوڵ و من بە فیدای عەزم و سوباتم
بەم جۆرە ئەڕۆم، شەرتە هەتا ماوە حەیاتم
تا دەس نەکەمە گەردنی ئاواتی نەجاتم
ڕووم نایێ بڵێم زادەیی شێرانی شکارین


من ، شیوەن و گریان و ئەتۆ شۆر و تەرانە
تۆ بەزمی سبەینان و منیش ئاهی شەوانە
من ، بۆ وەتەنی بێکەس و تۆ دانە و لانە
بنواڕین لە بۆ سووڕی کەچی چەرخی زەمانە
بێ سوچ و خەتا ، بۆچی وەها بێ بەشی یارین


ئەی بولبولی هاودەردی خەفەتباری دەرون ڕێش
تۆش هەروەکوو من ، بێ کەس و بێ یاوەر و بێ خوێش
هەردوو ، وەکوو یەک پەست و بریندار و جەفاکێش
کەی بێ کە برینی دڵی هەردوو ببێ ساڕێش
بێ باک بڵێین ئێمە لەناو گێتی دیارین


[قانع] من و تۆو ، بلبل و خەم ، چەشنی برابووین
بۆ یەکتری ئەم چوارە ، تەواو پشت و پەنابووین
هەریەک ، لەبۆ ئەو سیانی ترە ، زۆر بەوەفا بووین
بۆچی من و خەم؟ ئێستە لە ئەو دوانە جیابووین
بولبول لە گوڵ و، گوڵ لە چڵ و، ئێمە لە خارین ؟

قانع
73 views05:59
باز کردن / نظر دهید
2021-05-04 08:52:46
سڵاو
بەیانیتان پڕ لە ئەوین و جوانی
ژیانتان پڕ لە خۆشی و شادی بێ

ئەمڕۆسێ‌شەممە
14/گوڵانی/2721کوردی
1400/2/14هەتاوی
سەمای جوان ناوچەی کوردی کرمانجی
75 views05:52
باز کردن / نظر دهید
2021-05-03 10:29:48
/خۆشەویستم
بێ‌تۆ شاعیرێکم گەڕیدە
بە شوێن وشەکانەوە
حەیف لە وشە
یا بڕگەیەک
نە چاوێ بۆ دیتن
نە دەستێ بە قەڵەم
تۆ لە کوێی دەفتەرم دانێم
تا لە پشت
پاکنووسەکانی
ئەویندارانەم
بگێڕەوەی گەرمات بم
تۆ چۆن دەبێ
بنووسرێی
کاتێ دێرەکان
خاڵ لە سەرەتا
دادەنێن...

#رویا_زینلی

وە ـ نادرمستەفازادە


کاناڵی ژیان جوانە
http://telegram.me/Mostafazadeh2

ـ

محبوبم
بی تو شاعری هستم دوره گرد
به دنبال واژه ها
دریغ از یک حرف یا هجا
نه چشمی به دیدن
نه دستی به قلم
تو را کجای دفترم بگذارم
تا پشت چک نویسهای عاشقانه ام
راوی گرمایت باشم
تورا چگونه باید نوشت
وقتی سطرها نقطه را در ابتدا میگذارند .....

#رویا_زینلی
@Royahaye_Abi
12 views07:29
باز کردن / نظر دهید
2021-05-03 10:29:27
لە کەنار قەبریەکەوە دەڕۆیشم
کە لەسەری نووسرا بوو
ئێرە گۆڕی کابرایەکی
ڕاست وێژ و سیاسەتوانە
ئەوە یەکەمین جاربوو کە دیتم
دوو کەسیان لە گۆڕێک نابێ!

وینستون چرچیل

وە ــ نادرمستەفازادە
10 views07:29
باز کردن / نظر دهید
2021-05-03 10:28:56 تەقینەوە گەوجەکان

بەڕێوەبەرانی پلە یەک، کەسانێک دادەمەزرێنن کە باشتر و تواناتر لە خۆیان بن، بەڵام کەسانی پلە دوو و خوارتر چونکە پەرۆشی لە دەست دانی جێگەی خۆیانن، کەسانێکی خوارتر لە خۆیان دادەمەزرێنن و هەروەها بەو شێوەیە کەسانی پلە خوارتر و .... (چونکە بەدڵنیاییەوە ئەوانیش کەسانی پلە یەک نین)

کەوایە پاش ماوەیەک لە پێکهاتەی رێکخراو دا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی بەربڵاوی کەسانێکی لاواز و بێ‌دەسەڵات دەبنەوە کە ئەو تاقمە کەمە بە توانایانەش فەلەج دەکات.....

کە ئێستیو جابز بەو دیاردەیە دەڵێ "تەقینەوەی گەوجەکان".

گای کاواساکی
#پاژی ـــ پەڕتووک

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
10 views07:28
باز کردن / نظر دهید
2021-05-03 10:28:11


نان لە سفرە و
وشە لە نێو کتێب
چرای ماڵ و
غونچە لەهەنار و
ئاولە پیاڵە و
مۆڵەت لە دوایی و
گۆرانی لە منداڵ و
بزەتان لە
لێوانمان سەندووە
لە خەیاڵەکانمان
چیتان دەوێ؟

سید‌علی صالحی

وە ـ نادرمستەفازادە
11 views07:28
باز کردن / نظر دهید
2021-05-03 10:12:48
سڵاو
ئەو کاتەتان باش
ئەمڕۆسێ‌شەممە
13/گوڵانی/2721کوردی
1400/2/13هەتاوی

تەنافی تووند بگرە ، بەڵام دەست مەدە دەستی نامەرد، شێر بتخوا باشترە پەنا بۆ چەقەڵ بەری

وێنە ـ کاری نیگارکێشی ئەردەڵان مستەفازادە
18 views07:12
باز کردن / نظر دهید
2021-05-02 20:13:46
توخوا مامۆستا، بە نەرمی و وردی

بۆمان بەیان‌کە زمانی کوردی

لە پیت و وشە، لە ڕستە و وانه

بۆمان بەیان کە لەم کوردستانه




#ڕۆژی_مامۆستا_پیرۆز_بێت
29 views17:13
باز کردن / نظر دهید
2021-05-02 07:02:18 تۆ لە سوجدەی
پێویستم
ئەویندارانە دەخوێنم

لە ڕۆژووی بێ دەنگی
تینووی دڵوڤانی تۆم
تاکوو ئاسمان
پڕبێ بە بۆنی گوڵی یاس

وە تۆ پێبکەنی
من پێبکەنم
تا بفڕین
بەرەو بەرزایی
ئاواتەکانمان...

#یاس_اورعی

وە ـ نادرمستەفازادە
85 views04:02
باز کردن / نظر دهید
2021-05-02 06:54:14
اجرایی زیبا از گروه موسیقی(زوناره)
82 views03:54
باز کردن / نظر دهید