2021-05-04 09:00:43
# چیرۆک ــ ژنەفتەنی
تاقمێ منداڵ لە نزیک دوو ڕێگای ئاسن واتا ڕێگەی شەمەندەفەر، سەرقاڵی کایە کردن بوون، ڕێگایەکیان تیراسنەکانی خراپ ببوو، بەڵام ئەویتریان بەکەڵک و بە کاریان دەبرد، یەک لە منداڵەکان لەسەر ڕێگە خراپەکە دەستی بە کایە کردن کرد، کە پاش ماوەیەک هەر لەسەر ئەو ڕێگە خراوە خەوی لێدەکەوێ ....
سێ منداڵەکەیتریش پاش کەمێ کایە کردن لەسەر ڕێگە ساغ و بەکەڵکەکە ، هەر لەوێ خەویان لێکەوت.
شەمەندەفەر خەریک بوو دەهات،(سوزنبان) واتا بەرپرسی ڕێگای ئاسن دەبوو بڕیارێکی درووست بدات....
بەرپرسی ڕێگای ئاسن دەتوانێ ڕێگەی شەمەندەفەرەکە بگۆڕێ و بۆ لای هێڵە خراوەکەی بەرێ و بەو شێوەی گیانی سێ منداڵ ڕزگار بکات و تەنیا منداڵێک ببێتە قوربانی ئەو بڕیارە، یان ئەوەیکە ڕێگای شەمەندەفەرەکە نەگۆڕێ و بە ڕێگای خۆیدا بڕوات!!
پرسیار:
ئەگەر ئێوە لەجێی بەرپرسی ڕێگا بوایەن،
لەو ماوە کەم و هەستیارە دا، چ بڕیارێکتان دەدا؟
ڕەنگە زۆربەی خەڵک بۆ ڕزگار کردنی سێ منداڵەکە لە ڕێ لادانی شەمەندەفەرەکە هەڵبژێرن و منداڵێک بکەنە قوربانی ڕووداوەکە کە هەڵبەت لە ڕوانگەی ئەخلاقی و سۆزداری، ڕەنگبێ بڕیارێکی درووست بێ،
بەڵام لە ڕوانگەی بەڕێوەبەرایەتی چی....؟
لەو بڕیارە دا ، ئەو منداڵە ژیرە لەبەر هاوڕێ نەزانەکانی خۆی کە بڕیاریان دابوو لەسەر ئەو ڕێگا پڕ لە مەترسێ واتا ڕێگە ساغەکە کایە بکەن، دەبێتە قوربانی!!
ئەو جۆرە بڕیار دانە، کێشەیەکە کە هەموو ڕۆژێ لە دەوروبەری ئێمە لە ئیدارە و فەرمانگە، کۆمەڵگا و بەتایبەت وڵاتانی نادێمۆکڕاتیک ڕوو دەدەن کە بەو شێوەیە زانایان و خەڵکی ئاسایی دەبنە قوربانی بڕیارگەلی بەڕێوەبەرانی نەزان !!
منداڵێک کە هاوڕای هەڵبژاردەی ئەوانیتر لەبۆ شوێنی کایە کردن نەبوو، دوور خراوە و لە کۆتاییشدا هەر ئەو بۆ قوربانی ئەو ڕووداوە..!
کە هیچ کەسیش فرمێسکی بۆ نەڕشت....
ئەو هێڵی ڕێگە خراپەکەی بۆ کایە هەڵبژاردبوو وە قەت بیری نەدەکردەوە کە ڕۆژێک مەرگی ئاوا دیاری بکرێ.
هەرچەند هەر چوار منداڵەکە شوێنێکی باشیان بۆ کایە کردن هەڵنەبژاردبوو، بەڵام ئەو منداڵە، بۆ قوربانی بڕیاری هەڵەی منداڵەکانیدی، کە زانایانە بڕیاری ئەو کارە هەڵەیان دابوو !
بەڵام بەو بڕیارەی بەرپرسی ڕێگا، نە تەنیا ئەو منداڵە بێتاوان و ژیرە، گیانی لە دەست دا، بەڵکوو ژیانی هەموو ڕێبوار و موسافیرەکانیشی خستە مەترسییەوە، چونکە تیراسنە شکاوەکەی ڕێگە خراپەکە بوو بە هۆی وەرگەڕانی شەمەندەفەرەکە و تەواوی موسافیرەکان بوونە قوربانی ئەو بڕیارە،
ئاکامی ئەو بڕیارە، شتێک نەبوو جگەلە زیندوو مانەوەی ئەو سێ منداڵە نەفامە....
دەتوانی موسافیرانی شەمەندەفەرەکە بە نەتەوەیەک بشوبهێنی و گرووپی بەڕێوەبەرانیش بە منداڵە نەزانەکان کە دەتوانن چارەنووسی موسافیرەکانی شەمەندەفەرەکە دیاری بکەن.
جاری وایە لەبەرچاو گرتنی قازانجی چەند بەڕێوەبەرێ، کە بڕیاری هەڵە دەردەکەن، هۆکاری لەدەستدانی قازانجی نەتەوەیەکی لێدەکەوێتەوە کە ئەوەش هەمان قوربانی کردنی سەدان کەس لەبۆ ڕزگار کردنی سێ منداڵە.....
لەبیرتان بێ ، هەر چییەکی درووستە، هەمیشە خۆشەویست نێ وە هەر چییەکی خۆشەویستە، هەمیشە درووست نێ!!
لە کاروباری گشتی و گەلی، لە دەنگی گشتی و گەلی وە لە زانستی بیرمەندان کەڵک وەرگرین....
وەرگیراو لە پەڕتووکی تەمەن کورت نێ، ئێمە کەمتەرخەمی دەکەین
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
101 views06:00