Get Mystery Box with random crypto!

شێعر و هۆنراوە

لوگوی کانال تلگرام sher_kordi — شێعر و هۆنراوە ش
لوگوی کانال تلگرام sher_kordi — شێعر و هۆنراوە
آدرس کانال: @sher_kordi
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 723
توضیحات از کانال

کاناڵی شێعر و هۆنراوە کاناڵێک بۆ ئاوڕ دانەوە لە شاعیرانی کورد✌
🗣 وتەی ناوداران
📚شیعر
🖼وێنە
🎤گۆرانی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەر چەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن بەم ئەدمینەوە:
@Nadermostafazadeh

Ratings & Reviews

2.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 8

2021-06-24 06:04:08 #پەلەپیتکە

بۆ کوشتنی باڵندەیەک،
مقەستێک تەواوە.
پێویست ناکا مقەستەکە لە
دڵی ڕۆ کەی
یان گەرووی بدڕی.
پەڕوباڵی بکە...
بیرەوەری هەڵفڕین وای
لێدەکا کە
خۆی فڕێداتە قووڵایی
شیوودۆڵان!

کاتێ دەرکەیەکی بەختەوەری
بە ڕوومان دا دادەخرێت، دەرکەیەکی تر
دەکرێتەوە بەڵام ئێمە زۆرتر وەها چاو لە دەرکە داخراوەکان دەبڕین کە
دەرکە ئاواڵەکان نابینین.

هێلێن__ کلێر
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
63 views03:04
باز کردن / نظر دهید
2021-06-24 06:03:44
ئەگەر ڕۆژێک لە خەو هەستین و ببینین گشت مرۆڤەکان لەیەک ڕەگەز ، یەک ئۆل و یەک ڕەنگن؛ ناگا بە ڕۆژئاوا هۆکارگەلێکی تر لەبۆ ناکۆکی و شەڕ دێنینە ئاراوە !

ئالبێرت ئەنشتەین
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
73 views03:03
باز کردن / نظر دهید
2021-06-24 06:02:08

خان باجی
ئیسماعیل سابوری
51 views03:02
باز کردن / نظر دهید
2021-06-24 05:59:02
51 views02:59
باز کردن / نظر دهید
2021-06-24 05:57:15
سڵاو بەیانیتان پڕلە ئەوین وجوانی.

ئەمڕۆ پێنج شەممە
3/پووشپەڕی/2721کوردی
1400/4/3هەتاوی

سەرنج بدەن! ژیان کورتە!
لە پەڕاوی بە تەمەن نووسراوەی ژیندا...
ئەویندارێکی ڕاستەقینە و دڵپاک بن...
چونکێ لەوانەیە
بەیانییەک نەبێ تا هەناسەیەک هەبێ...
لەوانەیە
بەیانییەک هەبێ، بەڵام ئیتر ئازیزێ نەبێ...
کەوابوو
جیا لە هەموو هاڵۆزییەکانی ژیان
بە ئەوینێکی پاکەوە بژین و هیچ کات گەمە بە ئەوینی بەرامبەرتان مەکەن
شێوازی ئەوین پەڕەکانی تەمەنتان واتادار دەکا!!
59 views02:57
باز کردن / نظر دهید
2021-06-23 13:30:39
منداڵێکی داماو بۆ نان
بەبێ پێڵاو
بەپێ پەتی
دەسووڕاوە کز و پەرۆش
کار پەیدا کا
بۆ دەرمانی
دایکی نەخۆش

چەند گەڕاو دای لەدەرکان
بەڵام هەر لە بەختی ڕەشی
نەکار پەیدا بوو لەلایە
نە خێر خوایە
پاروێ نانی دایە
نەپووڵێکی
هاتە گیرفان
کە بۆ دایکی
بکڕێ دەوا و دەرمان

هەناسە سارد
زۆر شەکەت و ماندوو
دانیشت خەمبار
لە سەر بەردێکی قەراغ‌ شار
دەمێک
بە خەیاڵ نانی دەکڕی
ساتێکیش بۆ دایکی، دەرمان
بەبێ هێز و توانا
دەستی گرت به ئەژنۆ
هەستا
بە خەیاڵەوە کەوتە ڕێ
تاکوو گەیشتە بەر دەرکێ
دیتی لەوێ
کۆمەڵێک خەڵک
لەحەوشەیان
ڕاوەستاون
هێندێک ڕەشپۆش
تاقمێکیش فرمێسک لە چاون

زۆر بە پەشۆکاوی
کەوتەناو جەماوەر
پرسیاری کرد
چییە خەبەر ؟
کاتێ وەزع وحاڵی زانی
کە ئیتر نەمابوو
دایکی میهرەبانی
لەوێ کەوت
لە بەر دەرگا
نەحلەتی کرد
لە ژیانی وا
کە ئانەیەک نەبێ
بۆ تۆزە دەرمانێ
یابۆ دوو گەڕەم قەند و چا

نادرمستەفا زادە ــــ رەحیم خان

خوێندنەوە و دەنگ
خاتوونی بەڕێز ـ ڕووناک سنە

ــ

کاناڵی ژیان جوانە
@Mostafazadeh2
44 views10:30
باز کردن / نظر دهید
2021-06-23 13:30:09 دوولەتۆ عەزرەت دەکێشم
برک و ژانت دەمکوژێ
دێمە نێو کۆڵانی ئەشقت
چاوی جوانت دەمکوژێ

یارە گیان: شێتەی گراویی
بێ هەناوم دوور لەتۆ
برک و ژانی چاوی جوانی
بێ ئەمانت دەمکوژێ


سەلاح کوردی

هەر کات سەرواکانی شێعر لە کۆتایی شێعرەکە پات بکرێنەوە سنعاتی ئەدەبی "ٚ سەرواچنی" ڕوو دەدەات.
37 views10:30
باز کردن / نظر دهید
2021-06-23 13:16:20
#کورته_شێعر
#بێژەر:نەسیم حاجی حەسەنی

دەڵێم بە ڕۆژ کە مانگی ڕووت خەتای کرد
لە جێـــژوانی شەوم تەرکــــی وەفای کرد

دڵـی شێتــم بە کەس ناشکــــێ چ تاسەی
لە بەر بوونت شەوێک تا ڕۆژ نـــــزای کرد

#فەردین_حوسێن_پەناهی "زوێر"
44 views10:16
باز کردن / نظر دهید
2021-06-23 12:09:29
لـە مـێـژە بێ هـەواڵم لەو نـگارە
لـە مـێژە دوورە زێدم لەو دیـارە

شـەمـاڵێڪ نایە بۆنێڪم بـداتێ
بڵێم ئەو بۆنە عەتری زوڵفی یارە

#ناسر_ئاغابرا
#ژاڪــــاو
51 views09:09
باز کردن / نظر دهید
2021-06-23 07:25:57 لەمرۆڤ بوونم شەرم دەکەم!جاری وایە نامهەوێ مرۆڤ بم بەڵکوو پێمخۆشە مەڕێک بم و وێنجەکان پێشێل بکەم
بەڵام دڵێ نەنێژم
گورگێکی هەڵدڕی مەڕوپەزان بم بەڵام بزانم لەڕوویی زات و سرشتە
نەوەکوو هەوەس و ئیشتیا
شەمشەمەکوێرەیەکی شەوگەڕ بم شەوانە بەچاوی کوێرەوە بسووڕێمەوە
بەڵام خەوێ نەڕەوێنم
قاڵاوێک بم قاڕەقاڕ بکەم بەڵام بەڕەنگ کردنی پەڕوباڵم،بە درۆ دڵێک وەدەست نەهێنم.....
دوکتور عەلی شەریعەتی
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
68 views04:25
باز کردن / نظر دهید