Get Mystery Box with random crypto!

شێعر و هۆنراوە

لوگوی کانال تلگرام sher_kordi — شێعر و هۆنراوە ش
لوگوی کانال تلگرام sher_kordi — شێعر و هۆنراوە
آدرس کانال: @sher_kordi
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
کشور: ایران
مشترکین: 723
توضیحات از کانال

کاناڵی شێعر و هۆنراوە کاناڵێک بۆ ئاوڕ دانەوە لە شاعیرانی کورد✌
🗣 وتەی ناوداران
📚شیعر
🖼وێنە
🎤گۆرانی
بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەر چەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن بەم ئەدمینەوە:
@Nadermostafazadeh

Ratings & Reviews

2.00

2 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

0

3 stars

1

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها 6

2021-06-28 04:53:07
50 views01:53
باز کردن / نظر دهید
2021-06-28 04:42:53
سڵاو
بەیانیتان باش
ژیانتان لێو ڕێژی شادی
ئەمڕۆ دووشەممە
7/پووشپەڕی/2721کوردی
1400/4/7هەتاوی
گەورەترین هەڵە لە ژیان شی‌کردنەوەی ژیانی کەسێکە گەر خۆشت دەوێ،
57 views01:42
باز کردن / نظر دهید
2021-06-27 06:40:56 ‍ ون بوو!!

لە توێی قوژبنی ڕۆژگار
قاپی وێنەیەکم دیت
وێنەی
ونبوویەک بوو

ڕۆاڵەتی هەر لە وێنەی خۆم
سەر دەمێ پاک
بە دڵێکی
وەکوو دەریا
وە بەڕۆانینی کاریگەر
هەموو کاتێ
پێکەنینی
لە سەر لێو دیار

وە خودای دەدیت
دایکێکی بوو
وەک زێڕ
خوشکی جوانتر
لە گوڵە باغ
باوکی لە ماریفەت
بێ وێنەی چاخ

لە سەر پاشخانەی دابەزین
قاپی ئاوێنەیەک بوو
لە ناو ئاوێنەدا بەڵام
ڕۆاڵەتیەکی
کز و داماو
ژنگ لێدراو
دەڵێی
نەفرێ بوو
لەرزۆک و ترساو
دڵتەنگ و خەمبار
بزە لە لێو نادیار
تێ‌پەڕبوونی
سەختی سەردەم
وانەی وای دابوو
وانەی بە خەم
پیر و بێ‌هێز
دڵ شکاو و داماو
دوور لە هاوسەفەران
دوور لە هاو بیر وڕا
لە یاران بە‌جێماو
باری قورسی تاوان
لە سەر شان
وەکاتی کەم
خودا لە بەر چاوی
نادیار و نەناسیاو
چبکەم
لە گەڵ ناسیاوی خۆم
بریا سۆهراب
دەرمانێکی
دابا
کە دەمێ دووری کەم
هەموو ئازارو خەم

دەبێ ئەمشەو
بڕۆم
کەوشەکانی من کوا؟؟؟

#كرامت_اله_قرمزي

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازاده ـ ڕەحیم‌خان

دەنگ و خوێندنەوە ـ خاتوونی بەڕێز ڕووناک سنە

کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن


http://telegram.me/Mostafazadeh2
ــ

‍ گمشده

لای پستوی زمان
قاب عکسی دیدم
عکس یک گمشده بود

چهره اش مثل خودم
يك زماني معصوم
با دلي چون دريا
و نگاهي نافذ
خنده اش در همه حال
بر لبش جاري بود
و خدا را ... مي ديد
مادري داشت طلا
خواهرش چون گل رز
پدرش معرفت ناب زمان

**
روی پستوی هبوط
قاب یک آینه بود
توی آیینه ولی
چهره‌ای زار و نزار
بسته زنگار ، انگار

يكنفر بود هراسان، لرزان
با دلي افسرده
و نگاهي پرغم
خنده در دور لبش ناپيدا
گذر سخت زمان
درس ها داده به او

پيروفرتوت
دلي بشكسته
دور از همسفران
دور از هم سخنان
بار سنگين گناهان بر دوش
و زماني اندك
و خدا در نگهش گنگ و غريب

چه كنم با خودِخود
كاش سهراب دوايي ميداد
كه دمي دور كنم
اين همه رنج ...


بايد امشب بروم
.....
"كفشهايم كو"

#كرامت_اله_قرمزي


شعر معاصر ( شعر وفا )
https://t.me/Loko37
23 views03:40
باز کردن / نظر دهید
2021-06-27 06:38:56
یادوارەی #حەسەن_زیرەک
خوێندنی چەند گۆرانی بە یادی نەمر حەسەن زیرەک لە شاری کۆڵنی ئاڵمان
ئەم ڤیدێئۆ لە ساڵی 1996 تۆمار کراوە
گۆرانی‌بێژ(Singer):#شوان_پەروەر


کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان
16 views03:38
باز کردن / نظر دهید
2021-06-27 06:38:13
بە ئازیزێکم کوت :
ڕۆژ باش
لە جوابدا کوتی :
عاقیبەت باش

کەیفم کرد بە وڵامەکەی !

چ نزایەک !

من بۆ ئەو ، خێرێکم بەمەودای ڕۆژێک داوا کرد ؛
بەڵام ئەو ، خێرێک بۆ من بە درێژایی یەک چارەنووس...

ڕۆژتان ڕازاوە و عاقیبەتتان بەخێر
16 views03:38
باز کردن / نظر دهید
2021-06-27 06:37:12 ساکار مەبە گیانەکەم

بڕیار نێ هەر کەس هەر کەس پێت پێبکەنێ لە خۆشەویستی بێ، یان هەر کەس قسەی باشی بۆ کردی، لە ڕووی ڕاستی و یەکڕەنگی بێ، ئەو ڕۆژانە هەوا
زۆر نامەردانە ساردە گیانەکەم...

وە ــ نادرمستەفازادە
17 views03:37
باز کردن / نظر دهید
2021-06-27 06:33:39
سڵاو
بەیانیتان باش
ئەمڕۆ یەکشەممە
6/پووشپەڕی/2721کوردی
1400/4/6هەتاوی
دوعاتان بۆدەکەین بەهاری ژیان وگەڵای داری تەمەنتان دایم سەر سەوز وتەڕ و پاراوبێ،هەموو بەیانیان بەپێکەنین بە ڕووی خەم‌دا دەم بکەنەوە
20 views03:33
باز کردن / نظر دهید
2021-06-26 06:24:45 پێش هاتنی تۆ
بە چەقۆیەکی تیژ
پێستی چرچ بووی شەوم
لە ژێر تیشکی مانگ
لەبەر چاوی
دارۆغەکانی مەستی شار
کاتێ ترس دەی‌لووراند
بۆ لای ئێمە،
دام‌قڵیشاند

دەستە خوێناوییەکانم ببینە
بە شوێن مستێ خۆڵ
بۆ تێموم
لە دەوری تۆ
زۆر گەڕام
ئاخ...،
بانگم کە
سەرم گێژ دەخوا
لەو ناچارییە
کەچۆن دەگا بە ئەوین
بە چاوێکی تر دەڕوانێ
لە بازنە
خۆت بشارەوە
لە ناو خەوەکان
هەر چی خەوی زۆرتر
بەڵای کەمتر دێتە خوارێ
بە سەر خاڵەکاندا
ئەو خاڵانەی ناو شێعرەکان
دار و کوتەک بەتاڵ نەکەنە سەر ئێمە
تێ‌دەگەی ؟؟
من بەو دەستە خوێناویانە
لە تیرەنگاوی تەقەی
ناو کەللەسەرانی گەچ گرتووم
کە جگە گوێڕایەڵی هیچی تریان
لێ نادەڵێ
چیم پێ کوتی؟؟

#مەعسوومه_قەنبەری(هامون)

وەرگێڕان
نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
101 views03:24
باز کردن / نظر دهید
2021-06-26 06:23:44 ئەو ساڵەی ڕەش
دەستەی گۆڕ هەڵکەنی شار
بە دوای یەکدا
هەزاران گۆڕیان پێ‌شێل کرد

تا دایکانی
منداڵ مردوو
کات و ڕۆژانێک
فرمێسک بە چاویان
قەرزدار بن.

وە بێوەژنان
بۆ خەوی هەتیویان
ڕۆیشتنی
باوکیان
شەوانە بەهەنیسکەوە
لای لایە کەن

کاتێ
تەنانەت
بیرەوەرێکیش
لە پشت زەینمان
بزەی نایا و
پێ ناکەنێ

لێی‌گەڕێ
باساڵێ
قەرزمان
لای خوا بمێنێ...


#سمایلی_ڕەعێت_پيشه

وەرگێڕان ـ نادرمستەفازادە ـ ڕەحیم‌خان


شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
53 viewsedited  03:23
باز کردن / نظر دهید
2021-06-26 06:14:09 نیشتمان

نیشتمان ژێر دەست و دیل بێ ماڵ و گیانم بۆچییە؟
کورد لە جێ خۆی بەردی قورسە ، دابڕانم بۆچییە؟

من لە هەولێر و مەهاباد ، ئامەد و عەفرین دەژیم
ئانقەرە ، تاران و بەغدا ، شامی وانم بۆچییە؟

پشتم ئەستوورە بە زانایی ، بە فەرهەنگ و هونەر
تۆپ و تیر ، زیندان و خوێن و برک و ژانم بۆچییە؟

داری ئازادی بە خوێندن گوڵ دەدا و خوێن و خەبات
حۆلی لاپانی نەزان و سەربەرانم بۆچییە؟

تا کڵاش و ڕزق و داهات و بەروبووی خۆم هەبێ
کەوش و پێخۆری گرانی هەندەرانم بۆچییە؟

لاوک و حەیران و گۆرانی و گەڕی شاییم دەوێ
جاز و دانسی واڵس و سامبۆی سەرگرانم بۆچییە؟

کیژی کورد ئێستا کە پێشەنگی خەباتە و بیر و فام
چۆن لەژێر چارشێوی ڕەش بێ پاسەوانم بۆچییە؟

کوردی دانا قەت بە دوژمن پشتی دانایە ، کوڕم
پاڵ وە ئاڵا ، عیلم و قەندیل ، کەندە لانم بۆچییە؟

سەلاح کوردی"

شێعر هۆنراوە

@sher_kordi
48 viewsedited  03:14
باز کردن / نظر دهید