Get Mystery Box with random crypto!

تەرلان و چاو‌‌‌‌‌‌‌‌‌گەشەکان

لوگوی کانال تلگرام tarlano_chawgashakan — تەرلان و چاو‌‌‌‌‌‌‌‌‌گەشەکان ت
لوگوی کانال تلگرام tarlano_chawgashakan — تەرلان و چاو‌‌‌‌‌‌‌‌‌گەشەکان
آدرس کانال: @tarlano_chawgashakan
دسته بندی ها: دستهبندی نشده
زبان: فارسی
مشترکین: 874
توضیحات از کانال

تایبەت بە مناڵە چاوگەشەکانی کورد
یارمەتیدەرێک بۆ دایک و باوکەکان
ڕەخنە و پێشنیار
@tar2468an

Ratings & Reviews

3.67

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

2

4 stars

0

3 stars

0

2 stars

0

1 stars

1


آخرین پیام ها

2022-09-01 06:56:37
#پەروەردەی_نۆێی_منداڵانی_ژیلەمۆ

#شێعر

#بابخەوین



ناوەڕۆک:کاتی خەوتن بۆ منداڵان


@Tarlano_Chawgashakan
106 viewsꞪeყraη , 03:56
باز کردن / نظر دهید
2022-09-01 06:49:30 #پەروەردەی_نۆێی_منداڵانی_ژیلەمۆ

چۆنیەتی پەروەردە


چۆن منداڵەکانمان هان بدەین بۆ خوێندنەوە؟

تا خوێندنەوە ببیت بە کلتور دەبێت لە منداڵیەوە دەست پێ بکەین.
ئاسانترین ڕێگە تا منداڵەکەت هانبدەی بۆ خوێندنەوە ئەوەیە:
١. خۆت بخوێنیەوە چونکە مندالەکان گوێ بە قسەکانت نادەن، لاسایی کردارەکانت دەکەنەوە.
٢. کتێبیان بۆ بەردەست بکە با بە سروشتی بەر کتێب بکەون
٣. کتێبەکان با وێنەدار و ڕەنگاوڕەنگ بن ئەوە زیاتر سەرنجیان ڕادەکێشێ
٤. دەستخۆشیان لێ بکە لەسەر خوێندنەوە
٥. گەر لەسەر کتیب قسەیان کرد گوێیان لێ بگرە، ئەوە زیاتر هانیان دەدا کە ببین تۆ گرنگی بە قسەکانیان دەدەی.
٦. زۆریان لێ مەکە، چونکە زۆر لێکردن ڕق دروست دەکا و ئەوە کارەساتە.


دکتۆر هێمن مورادی

@Tarlano_Chawgashakan
111 viewsꞪeყraη , 03:49
باز کردن / نظر دهید
2022-05-25 19:54:14 #پەروەردەی_نۆێی_منداڵانی_ژیلەمۆ

#چیرۆک

بەسەر هاتەکانی مشکە بچکۆڵ

وەرگێڕان و بە شێعر کردنی لە فارسییەو بۆ کوردی:ئیبراهیم حسەینی

حەیران

@Tarlano_chawgashakan
450 viewsꞪeყraη , 16:54
باز کردن / نظر دهید
2022-05-25 19:45:15
#پەروەردەی_نۆێی_منداڵانی_ژیلەمۆ


#شێعر

پاس



منداڵە جوانەکان ئەو شێعرە لەبەر کەن و بۆ منی بنێرن لە کاناڵ دای دەنم



@Tarlano_Chawgashakan
469 viewsꞪeყraη , 16:45
باز کردن / نظر دهید
2022-05-25 19:44:11 #پەروەردەی_نۆێی_منداڵانی_ژیلەمۆ

چۆنیەتی پەروەردە


ئامۆژگارانە

لەخۆمانەوە دەست پێبکەین

بە گەورەیەکیان گوت: تۆ بۆ پەروەردە کردنی منداڵەکانت چی دەکەی؟

گوتی هیچ!

گوتیان: چما شتی وا دەبێ؟
کەوایە بۆچی منداڵەکانت ئاوا باشن؟

گوتی: من لە پەروەردە کردنی خۆم حەولم دا تا نموونەیەکی باش بم بۆ ئەوان.

منداڵان، ڕاستی ئاخاوتن و درووستی هەڵسوکەوتی دایک و باب دەبینن، نەک فەرمان دانی بێهۆ کە بۆخۆشیان بەجێی ناهێنن.

هێلکە ئەگەر لەدەڕێ‌ڕا بشکێ کۆتایی ژیانە بەڵام ئەگەر لە نێوێ‌ڕا بشکێ سەرەتای ژیانە.

هەمیشە گەوڕەترین گۆڕانکاری لەناوەوە درووست دەبێ. ناخی خۆت بشکێنە تا کەسایەتی نوێت لەدایک دەبێ.

ئەوسا خۆت دەبینی...

وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور


@Tarlano_Chawgashakan
476 viewsꞪeყraη , 16:44
باز کردن / نظر دهید
2022-03-20 09:10:02 نەورۆز

نەورۆز و ساڵی کوردی بەکورتی:
نەورۆز بۆنەیەکی کۆن و دێرینە، کورد هەر لە کۆنەوە بە شێوازی تایبەت بە خۆی جەژنی گرتووە. کەس نازانێت یەکەم ڕۆژی دەستپێکی کەی بووە. چیرۆک و ئەفسانەی جۆربەجۆر بۆ دەستپێکەکەی گوتراوە، بەڵام هەموویان ئەفسانەن. ئەوە هێندە گرنگ نییە.
گرنگ ئەوەیە کە لە کاتی تەواوبوونی زستان و دەستپێکی بەهار لە نیوگۆی باکووری زەوییەوە، نەورۆز دەست پێ دەکات.
سروشت نوێ دەبێتەوە، مەڕ و ماڵات دەچنە دەر، سەرما و سۆڵە و تاریکی نامێنن، ڕۆژ بەرە بەرە درێژتر و درێژتر دەبێتەوە. کەوا بێت نەورۆز بۆنەیەکی سروشتییە، سەر بە هیچ ئایینێک نییە و دژی هیچ ئایینێکیش نییە. ‌هەر بۆیە خەڵکانێکی زۆر لە جیهاندا جەژنی دەگرن.
بەپێی یونسکۆ نەورۆز بۆ نزیکەی 300 میلیۆن کەس لە جیهاندا بۆنەیەکی دێرینە.
خەڵکانێکی زۆر بە دابونەریتی جیاوازەوە جەژنی نەورۆز دەگرن، کورد بە شێوازی تایبەت بە خۆی جەژنی نەورۆز دەگرێت کە لای هیچ نەتەوەیەکی تر بەو شێوەیە ناگیرێت:
ئاهەنگگێڕان لە سروشت و ئاگرکردنەوە لە هەموو لایەک بەتایبەت لەسەر چیا و شاخەکان، هەڵپەڕکێ و شایی کە هەتا چەند شەو و ڕۆژ بەردەوامە. هەروەها لە کاتی خەباتدا وەک ڕەمزی خەبات کەڵکی لێ وەرگیراوە.
*
لە ڕۆژژمێری کوردیدا نەورۆز وەک دەستپێکی ساڵ جێگیر کراوە. یەکەم ساڵی دەستپێکی ڕۆژژمێرەکەش ساڵی دامەزراندنی ئیمپراتۆریی مادە کە 700 ساڵ پێش لە زایین بووە. ئەمساڵ دەبێتە ساڵی 2722ی کوردی.

مانگەکانیش بریتین لە:
به‌هار: (١. خاکه‌لێوه‌ ٢. بانه‌مه‌ڕ ٣. جۆزه‌ردان).
هاوین: (٤. پووشپه‌ڕ ٥. گه‌لاوێژ ٦. خه‌رمانان).
پاییز: (٧. ڕه‌زبه‌ر ٨.خه‌زه‌ڵوه‌ر ٩. سه‌رماوه‌ز).
زستان: (١٠. به‌فرانبار ١١. ڕێبه‌ندان ١٢. ڕه‌شه‌مه).



دیاکۆ هاشمی
889 viewsTerlan, edited  06:10
باز کردن / نظر دهید
2022-03-20 01:22:58
#پەروەردەی_نۆێی_منداڵانی_ژیلەمۆ

#شێعر :مامە نەورۆز


شاعیر :#محەممەد_ڕەسولنیا

بە دەنگی :نیان و نیاز سەمەری ڕاد


نەورۆزتان پیرۆز منداڵانە چاو گەشەکان


@Tarlano_chawgashakan
744 viewsꞪeყraη , 22:22
باز کردن / نظر دهید
2022-03-15 19:18:55
#پەروەردەیی_نوێی_منداڵ_ژیلەمۆ

#شێعر

#نەورۆزانە

حەلاوە و مەلاوە

هەلاوە مەلاوە، بێستانی سووور و ساوا،
کوڕتان ببێ بە زاوا، کچتان نەبێ بە چاوا،
هەلۆکان و مەلۆکان، دایک و بابی جندۆکان، ناردوویانم بۆ هێلکان،
بینێرن بۆ ئەوانەی لەگەڵیان دەچووی بۆ حەلاوە و مەلاوە.

@Tarlano_chawgashakan
793 viewsꞪeყraη , 16:18
باز کردن / نظر دهید
2022-03-08 20:38:00 ی مارس‌مان بەرز و پیرۆز

وەکوو ئاگادارین ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی ژنانە بۆ بەدەستهێنانی مافی ئینسانی و حەقی سرووشتی خۆیان.
لەوە‌ئەچێ بڵێن ئەم بابەتە چ پێوەندی بە ئێمەیە یان بە پەروەردە و منداڵانە!؟

حەز ئەکەم لێرەیا ئاماژە بە چەن خاڵی گرینک بکەم؛ گرینگی سەربەخۆیی ژن لە ئاستێکایە کە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر سەربەخۆیی وڵاتێک هەیە. ژنێکی سەربەخۆ و بوێر ئەتوانێ منداڵێکی بوێر پەروەردە بکات، منداڵێک کە هیچ کات زووڵم و زۆر قەبووڵ ناکات و مافی ڕەوای خۆی داوا ئەکات.
گەر ئێمەی دایک و باوک مافی ژن وەکوو ئینسان نەپارێزین منداڵەکەشمان فێر نابێت و لە قسەی سەرزارەکی هەر فێری درووشمدان ئەبێت.
گەر داهاتوویێکی گەشمان بۆ منداڵەکانمان کوڕ یان کچ ئەوێت ئەبێ بۆی درووست کەین ئەوەش بەدی نایەت مەگەر لە ئاستی بەهێز کردنی دایک و ژنەکانی ئەم نیشتمانە نەبێت.
کچێکی بەڕێز و بەهێز کە ئەمڕۆ پەروەردەی ئەکەین لە داهاتوودا ئەندامێک لە وڵاتێکی هاوبەشە. کوڕێکی ئاگا و ئاشتیخواز کە ئەمڕۆ پەروەردەی ئەکەین دواڕۆژ ڕێزی ئینسانی کچان ئەگرێ، ئەمە زنجیرەیێکی نەپچڕاوە کە هەموو کاریگەرییمان لەسەر ژیانی یەکتر هەیە.

ئەبێ ئاگادار بین ڕێز و ماف بەو واتایە نییە کە منداڵی کچ نازدار بکەین و ببینە ژن سالار یان بمانهەوێ لەم لاوە بەرزی کەین و لە لایەکی کەوە بەری دەینەوە، ببێتە کۆیلەی سیاسەتە قێزەونەکان و بە کاڵا زانینی ژنان.

هاوڕەگەزەکانم (ژن) تاکوو خۆمان ڕێزی خۆمان نەزانین و ئاگادار نەبین لە ئاست و مافی خۆمان کەس نایزانێ و ئەبێ ئەوەی بۆ خۆمانی بەڕەوا ئەزانین بۆ تەواوی ژنان و پیاوانی بەڕەوا بزانین.


تەرلان بەبۆنەی ڕۆژێکی جیهانی
924 viewsTerlan, edited  17:38
باز کردن / نظر دهید
2022-03-04 22:25:28
#پەروەردەی_نۆێی_منداڵانی_ژیلەمۆ


#شێعر

کولارە

بە دەنگی : ئارینا شەم و نیان تمەری ڕاد


@Tarlano_chawgashakan
856 viewsꞪeყraη , 19:25
باز کردن / نظر دهید