Get Mystery Box with random crypto!

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

لوگوی کانال تلگرام puk_puk — یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ی
لوگوی کانال تلگرام puk_puk — یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
آدرس کانال: @puk_puk
دسته بندی ها: موسیقی
زبان: فارسی
مشترکین: 435

Ratings & Reviews

4.00

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

2

4 stars

0

3 stars

0

2 stars

1

1 stars

0


آخرین پیام ها 2

2023-03-19 13:25:00
کۆسرەت رەسول سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەکات

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە شاری سلێمانی، کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی کرد.

لەمیانی سەردانەکەیدا کۆسرەت رەسول عەلی دڵخۆشی خۆی بە باشی تەندروستی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد دەربڕی و هیوای ساغ و سەلامەتی و تەندروست باشی بۆ خواست، هاوکات پیرۆزبایی یادی راپەڕین و جەژنی نەورۆزی لێکرد، وەک دوو بۆنەی گرنگی نیشتمانی و نەتەوەیی.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا کۆسرەت رەسول باسی لە رۆڵی هێرۆخان وەک ژنێکی پێشمەرگەو تێکۆشەرو قارەمان کرد، کە لە خەباتی شاخ و شار رۆڵێکی بەرچاوی هەبووەو هەمیشە هاوکارو پشتیوانێکی بەهێزی هەڤاڵ مام جەلال و پێشمەرگەکانی شۆڕشی نوێ بووە.

فۆتۆ: ئەحمەد نەجم

#محەمەد_تاڵەبانی
48 views10:25
باز کردن / نظر دهید
2023-03-16 19:11:49
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق تاجەگوڵینەی رێز و وەفاداری لەسەر گڵکۆی شەهیدانی هەڵەبجە دانا

ئەمڕۆ ١٦-٣-٢٠٢٣، لە پارێزگای هەڵەبجە، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق بەشداری كرد لەرێورەسمی بیرەوەری ٣٥ ساڵەی بۆردومانكردنی هەڵەبجە بەچەكی كیمیایی.

خانمی یەکەمی عێراق، بەساتێك وەستان بەبێدەنگی بۆ رێزگرتن لەقوربانیانی مەرگەساتی هەڵەبجە و دانانی تاجەگوڵینە لەسەر مەزاری شەهیدانی هەڵەبجە، رێز و وەفاداری خۆی بۆ قوربانیانی ئەو مەرگەساتە دووپاتكردەوە.

#محەمەد_تاڵەبانی
26 views16:11
باز کردن / نظر دهید
2023-03-15 20:15:14
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد خانەی چاودێری بەساڵاچوان و نەخۆشانی بەسەرکردەوە

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق خانەی چاودێری بەساڵاچوان ونەخۆشانی لە شاری بەغداد بەسەر کردەوە، و رۆڵی خانەکەی بەرز نرخاند لە ئەو ئەرکە مرۆییەی بەرامبەر بە بەساڵاچوان و خاوەن پێداویستییەکان، کە لە خانەکەدا پەنا دراون و خزمەت دەکرێن، ئەوەش لە کاتێکدایە کە داھاتیان سنوردارە، بەڵام بە گیانێکی مرۆڤدۆستییەوە خزمەتەکان پێشکەش دەکرێن.

بەرێوەبەری خانەکە بە خانمی یەکەمی عێراقی راگەیاند، ئەو کەسانەی کەسوکاریان نییە و دابڕاون لە ژیانی خێزانییان لە تەمەنی ١٨ ساڵەوە لە خۆ گرتوە تا تەمەنە جیاوازەکان.
#محەمەد_تاڵەبانی
25 views17:15
باز کردن / نظر دهید
2023-03-15 00:38:36 ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە سەرپەرشتی سەرۆک بافل جەلال تاڵەبانی کۆبووەوە

سەرۆک بافل جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، سیاسەتی یەکێتی لە ئاستی کوردستان و عێراق سەرکەوتوو بووە و ئەوەش بەرھەمی یەکھەڵوێستی و یەک بڕیاری سەرکردایەتییە.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆک بافل جەلال تاڵەبانی کۆبووەوە و تیایدا پیرۆزبایی لە خەڵکی ھەڵەبجە کرد بە بۆنەی بڕیاری بەرەسمی ناساندنی ھەڵەبجە وەک پارێزگای نۆزدەھەمین لە عێراقدا و ئەو بڕیارەش بە قەرەبوویەکی مەعنەویی بۆ خەڵکی ھەڵەبجە و ھاندەرێکیش وەسفکرا بۆئەوەی لە ھەموو ئاستەکان ئاوەدانکردنەوە و ساڕێژکردنی برینەکانی ھەڵەبجە قەرەبوو بکرێتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر رەوشی سیاسی ھەرێم و عێراق کرا بە تایبەتی پەیوەندی گەشەکردووی یەکێتی لەگەڵ ھێزە سیاسییەکانی کوردستان و بەغداد، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانیش باسی لە سەرکەوتنی سیاسەتی یەکێتی کرد لەئاستی کوردستان و عێراق کە بەرھەمی یەکھەڵوێستی و یەکبڕیاری سەرکردایەتییە و بووەتە راستییەکی حاشاھەڵنەگر لای دۆستەکانی یەکێتی لە ناوەوە و دەرەوەشدا، لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەشدا گفتوگۆ لەسەر کاروباری رێکخراوەیی ئۆرگانەکان و رێوشوێنی پێشخستنیان کرا.
15 views21:38
باز کردن / نظر دهید
2023-03-15 00:38:31
15 views21:38
باز کردن / نظر دهید
2023-03-13 18:27:55 یەکێتی نیشتیمانی کوردستان pinned a photo
15:27
باز کردن / نظر دهید
2023-03-10 19:28:48 یەکێتی نیشتیمانی کوردستان pinned a photo
16:28
باز کردن / نظر دهید
2023-03-10 19:28:44
سەرۆک کۆمار لەگەڵ سەرۆک وەزیر کۆدەبێتەوە

 سەرۆک کۆمار دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 9-3-2023، لە کۆشکی حکومەت، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران کۆبووەوە.
 لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە پرسە گرنگەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی و دیارترین ئەو ئاستەنگانە کرد کە لە بەردەم پلان وکارنامەی حکومەتدان و ئامانج لێیان بەهێزکردنی ئابووری وڵاتە، هەروەها گرنگی پەلەکردن لە  پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتی بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی بەرنامەی حکومەت، کە بریتیە لە جێبەجێکردنی بەرنامە و پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان بۆ هاوڵاتیان.
 هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو کارە لەپێشینانە کرا  کە لەلایەن حکومەتەوە پەسەندکراون بەمەبەستی باشترکردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزارییەکان بۆ هەموو عێراقیەکان لە هەموو پارێزگاکان.
50 views16:28
باز کردن / نظر دهید
2023-03-10 16:37:08 دەستەی کارگێڕی لەگەڵ ئەنجومەن و کادرانی سنوری مەڵبەندی سلێمانی کۆبۆوە

رۆژی ٩-٣-٢٠٢٣، لەهۆڵی شەهید ئارام لەبارەگای مەڵبەندی ١ى رێکخستنى سلێمانی، کۆبونەوەی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بەئامادەبوونى لێپرسراوى مەڵبەند لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەند و بەشى راوێژکارى و پشتیوانى سنوری مەڵبەند بەڕێوەچوو.

لەکۆبونەوەکەدا، گفتوگۆی هەمەلایەن کرا لەسەر دوایین ئەگەر و پێشهاتەکان و گۆڕانکارییە سیاسییەکانى هەرێم و عێراق، بەتایبەت بارودۆخی ناوخۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و کێشە و داوای کادران و رێگاچارەکان، سەرباری تاوتوێکردنی ئەنجامی کۆبونەوەکانی وەفدى یەکێتى لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسی کوردستان و عێراق و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغداد.

لەکۆبونەوەکەدا ئەندامانی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بەرچاو ڕوونییاندایە هەڤاڵان و باسیان لە دید و بۆچوون و سیاسەت و هەوڵەکانی یەکێتی کرد بەتایبەت لەپرسە گرنگەکانی پەیوەست بەژیانى کۆمەڵانى خەڵک، ئەوەش دووپاتکرایەوە کە ئەم هەرێمە بەخوێنی هەزاران شەهید و قوربانیدانی تێکۆشەرانی یەکێتی هاتۆتەدی، لەو روانگەیەوە پەرۆشیى یەکێتی بۆ چارەسەرى کێشەکان و فەراهەمکردنی ژیانێکى سەقامگیر و شایستە و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى زیاتر بۆ هاوڵاتیان دووپاتکرایەوە.

لەتەوەرێکی تردا ستایشی هەوڵ و هیممەتی کادرانی سنوری مەڵبەندی سلێمانی کرا بۆ خزمەتکردنی خەڵک و چونە ناو جەماوەر و گەیاندنی پەیام و راسپاردەکانی ئەم حزبە تێکۆشەرە بەکۆمەڵانى خەڵک.

لەکۆتایی کۆبوونەوەی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ئەنجومەن و کادرانی سنوری مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی، ژمارەیەک لەکادران راوبۆچونی خۆیان خستەڕوو.
34 views13:37
باز کردن / نظر دهید
2023-03-10 16:37:04
32 views13:37
باز کردن / نظر دهید