2023-02-23 17:02:21
جیاوازی ئەوکاتی سەردەمی لاهور جەنگی بورهان لەگەڵ ئێستا.
#محەمەد_تاڵەبانی
ئەوکات قسە قسەی تۆبوو ھەمووان دەبوایە جێبەجێکار و کۆیلەی تۆبن، تۆڕێزلێگیرا و قسە ڕۆشتوو و بەبەها بوویت ئەوانیش بێبەھابوون،ئەوکات تۆ لەسەنگەری پێشەوەی دژایەتی حکومرانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی بوویت و ئێستاش ئەڵێی عاشقن و کەس بە بەینتانا ناڕوات ئاخر تۆ چیترت ئەوێت ئەوەتا دادگای ئاسایشەکەیان کە تۆ دەتوت حساب بۆ پارتی و دادگاکانیان ناکەم خستویانەتە خزمەتت و پۆزشت بۆ ئەھێننەوە و بەرگریت لێ دەکەن.
ئەوکات دەتگوت ٨ی تەموز بە فیتی پارتی و بنەماڵەی بارزانی ڕویداوە، کەچی ئێستا میدیاکانی پارتی و پاراستن خراونەتە خزمەتی بڵاوکردنەوەی پەیامەکانت و وتەکانی جەنابت دەگوازنەوە و بەرگریکاری سەرسەختی جەنابتن.
ئەوکات ھەمووشتێک ڕەش بوو، ئێستا ھەمووشتێک سپیە. ئەوکات سەرکردە و نزیک لەخۆکانت وەک سەگی بۆگەن بەرتدابونە گیانی کادرانی خۆت ھەرچی (نەمەستاھێ)ی بۆ نەکردبان دەرتان دەکرد و تۆمەتتان بۆ دروست دەکرد و دەستگیرت دەکردن #بــەندە نموونەیەکی زیندووە و بە بەڵگە دەیسەلمێنم.
ئەوکات مەتاڕی سلێمانی و مەرزەکانی زۆنی سەوز بۆ بارە تلیاک و قاڵبە ئاڵتون و سندوقی چەکی بێمۆڵەت تەرخانکرابوو، ئێستا بۆخزمەتکردن بەگەشتیاران تەرخانکراون.
ئەوکات هەوارگەی سەرچنار و دەباشان و سەهۆڵکە ھەر ڕۆژە و مۆڵەت بۆ باڕێک و دیسکۆیەک و مەلهاخانەیەک و قومارخانەیەک دەرئەھێنرا، ئێستا ڕەوشت گەڕاوەتەوە بۆ ئەو شوێنانە ڕەوشت، ئایــا جــەنابت ئەزانی ڕەوشت چیە؟.
ئەوکات ژن و کچ و کوڕی بازرگانەکان ئەفڕێنران بۆ سەرانەوەرگرتن، کەچی ئێستا ئازادی ئازادن کەس ناوێرێت ڕێگربێت لەبەردەم خزمەتکردنیان بە سلێمانی.
ئەوکات تۆ قوڕتکرد بەسەر سلێمانیدا، چونکە خۆت سەردار و سەرۆک بویت داوای لامەرکەزیت ئەکرد، کەچی ئێستا بەھەمان فیشەکی جەنابت پــارتی شەڕمان لەگەڵ ئەکات و ئەڵێت: ئێ خۆتان داوای لامەرکەزیتانکرد...!
جەناب ھەزار و یەک جیاوازی لەنێوان ئێستاو سەردەمی تۆدا ھەیە، دڵنیام چاوت بەسەر کەوتنی یەکێتیی ھەڵنایەت، باش ئەزانیت ئێستا یەکێتیی لەسەر سکەی خۆیەتی گەشەکردوو و پێشکەوتووە و لە حزبی کەمینەیەکی ورگ زل و قسە بریقەدار و بێ مستەواوە بۆتەوە یەکێتیەکی پۆڵاین و جەماوەری ، سەرۆکێکی ھەیە کە پێیەکی لێرە و ئەویتری لە بەغداد و ڕۆژئاوایە خەمی ھەمووانی ھەڵگرتووە، بۆیە وازمان لێبێنە حاشا جەنابتمان ناوێت و یەکێتی ئێستا خاوەنی شکۆ و هەیبەت و قەرار و پەیڕەو و دیسپلینی حزبیە ، کورد وتەنی ۱٠٠٠٠٠٠٠ بەردت بەدوادا هەڵدەدەین...
19 views14:02