Get Mystery Box with random crypto!

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

لوگوی کانال تلگرام puk_puk — یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ی
لوگوی کانال تلگرام puk_puk — یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
آدرس کانال: @puk_puk
دسته بندی ها: موسیقی
زبان: فارسی
مشترکین: 435

Ratings & Reviews

4.00

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

2

4 stars

0

3 stars

0

2 stars

1

1 stars

0


آخرین پیام ها 8

2022-12-19 22:21:17
40 views19:21
باز کردن / نظر دهید
2022-12-17 19:49:03 لەرۆژی ئاڵای کوردستاندا، خاتوو شاناز وەفاداری بۆ سەرۆک مام جەلال و مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد دەردەبڕێت

وەک رێز و وەفایەک لە خەبات و تێکۆشانی سەرکردە و سیاسەتمەداران و رووناکبیرانی گەلی کورد، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد چەپکەگوڵی گەشاوە و نەخشێنراوی بە ئاڵای پیرۆزی کوردستانی لەسەر مەزاری سیاسەتمەدار و پارێزەر و پێشمەرگە سەرۆک مام جەلال و سیاسەتمەدار و نوسەر و رووناکبیری گەورەی گەلەکەمان مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد دانا، کە لەپێناو شکۆمەندی کوردستان و خاک و ئاڵا پیرۆزەکەیدا خەباتیان کرد و تێکۆشان.

سەردانی ئەمڕۆی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستانەوە بوو ، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵرۆژی نەخۆشکەوتنی سەرۆک مام جەلال لە ساڵی ٢٠١٢ دا.

#محەمەد_تاڵەبانی
96 views16:49
باز کردن / نظر دهید
2022-12-17 19:48:59
88 views16:48
باز کردن / نظر دهید
2022-12-17 19:48:21 https://m.facebook.com/groups/430542535606206/permalink/540226951304430/?mibextid=qC1gEa
79 views16:48
باز کردن / نظر دهید
2022-12-14 22:24:40 پێشنیارێک بۆ لایەنەپەیوەندیدارەکان
بــەڕێزان:
پـــارێزگاری سلێمانی
قائیمقامی سلێمانی

ســـڵاوێکی گــەرم...

بەڕێزان د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بەڕێز کاک ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەهۆی شەهید بوونی فەرماندەی گەنج ئاکام عومەرەوە ، پێشنیارێکی گرنگتان بۆ دەکەم کە ئاهەنگی شەوی سەری ساڵ ، لە هیچ شوێنێکی شاری سلێمانی ساز نەکرێت وەک ڕێــز و وەفایەک بۆ شەهیدبوونی ئەو فەرماندە گەنجە کە هەموو ژیانی لاوێتی خۆی پێشکەش بە پاراستنی خاکی پیرۆزی کوردستان کرد و دڵنیابن بە ڕاگرتنی هەموو ئاهەنگەکان بۆ شەوی سەری ساڵ لە شاری سلێمانی وەفای خۆتان و خەڵکی سلێمانی دەسەلمێنن بۆ ڕۆحی فەرماندەی گەنج شەهید ئاکام عومەر و خانەوادەکەیان و لە خەمی ئەو بنەماڵە تێکۆشەرە کەم دەکەنەوە ، بۆیە ئومێدەوارم پێشنیارەکەم قـوبوڵ بکەن.

لـــــەگەڵ ڕێـــزدا....

#محەمەد_تاڵەبانی
36 views19:24
باز کردن / نظر دهید
2022-12-14 22:24:29
35 views19:24
باز کردن / نظر دهید
2022-12-14 19:44:19 خاتوو شاناز پشتیوانی لەدروستکردنی پلاتفۆڕمی ژنانی کوردستان دەکات

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رۆژى چوارشەممە ١٤-١٢-٢٠٢٢، و لەمیانی پێشوازیکردنی لەوەفدێکی پلاتفۆرمی یەکێتی ژنانی کورد لەباکووری کوردستان بەسەرۆکایەتی خاتوو نوران ئیمیر، رایگەیاند پێویستە ژنان بە هێزی زیاتر و ئیرادەی بەهێزترەوە تێبکۆشن.
لەدیدارەکەدا، جەخت لەگرنگى کاری پێکەوەیی و تێکۆشانی هاوبەشى ژنان کرایەوە لەسەر پرس و کەیسە جیاجیاکانى ژنان و کۆمەڵگە، لەپێناو بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی ژنان لەسەر ئاستی کوردستاندا.
لەو چوارچێوەیەدا، خانمی یەکەمی عێراق گوێى لەبیرۆکە و پلانى وەفدەکە گرت بۆ پێکهێنانی چەتر و پلاتفۆڕمێکی گشتی ژنان لەسەر ئاستى کوردستان، لەگەڵ دەربڕینى پشتیوانى خۆیدا چەندین پێشنیاز و بیرۆکەى بۆ سەرخستنى کارەکانیان پێشکەشکردن، دووپاتیشیکردەوە کەپێویستە وەک ژنانى کورد یەک دەنگ بن و ئاماژەشى بەو هەنگاو و هەوڵانەشدا کە بەردەوام کاری لەسەر کردووە لەپێناو بەهێزتربوونى پێگە و رۆڵ و یەکگرتوویى ژنان.
وەفدی میوان کە پێکهاتبوون لەچالاکوانان، ئەکادیمیست و پەرلەمانتارانی ژنی باکووری کوردستان باسیان لەوەکرد پێویستە ژنان لەناوچە جیاجیاکاندا ئاگاداری سیاسەت و تێکۆشانی یەکدی بن و چالاکییەکانیان هاوبەشی پێبکەن، لەپێناو یەکگرتن و وەستانەوە بەڕووی ئاڵنگارییەکاندا.
دواتر و لەگەڵ خستنەڕووى ئامانج و بەرنامەکانیان بەدەمەوەچوون و پاڵپشتیەکانی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەدیان بە گرنگ ناوبرد وەک ژنە سەرکردەیەکى دیارى کورد و خانمێکى کاریگەر و لێهاتوو لەکۆمەڵگەى کوردیدا کەشوێن پەنجەى لەپرسە جیاجیاکانى خزمەتى بەرژەوەندى ژنان و نەتەوەکەیدا دیارە.
41 views16:44
باز کردن / نظر دهید
2022-12-14 19:44:16
38 views16:44
باز کردن / نظر دهید
2022-12-14 00:23:43 https://www.facebook.com/groups/840970877143464/?ref=share_group_link
20 views21:23
باز کردن / نظر دهید
2022-12-12 17:21:18 خانمی یەکەمی عێراق پیرۆزبایی لەنیگار مارف دەکات

خانمی یەکەمی عێراق رۆژی شەممە 10-12-2022، لەنوسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری سلێمانی پێشوازیکرد لەنیگار محەمەد مارف ئەو پەرستارە کوردەی دانیشتوی شاری هەڵمەت و قوربانی، کە ئاژانسی(بی بی سی) ناوی تۆمارکردووە لە لیستی ١٠٠ ژنی کاریگەری جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٢.

لەو دیدارەدا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەپێشکەشکردنی چەپکەگوڵی رێزلێنان و خەڵاتی تایبەتی خۆی، پیرۆزبایی بەدەستهێنانی ئەو نازناوەی لێ کرد و سوپاسی کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان بەو ژن و کچانەی بەهۆی سوتاوییەوە پێویستیان بەچارەسەر دەبێت.

وتیشی: ئێوە ئەرکێکی مرۆیی گرنگ بەجێ دەگەیەنن لەگەڵ ئەوەشدا بەپشتیوانیکردن و پێشکەشکردنی چارەسەر و هاوکاری مەعنەوی بۆ ژنان، پەری ئاسا ئامێزێکی ئارام بۆ ئەو ژنانە دەکەنەوە کە بەهۆی سوتانەوە ڕوو لەنەخۆشخانەی سوتاوی سلێمانی دەکەن.

خاتوو شاناز راشیگەیاند: مایەی خۆشحاڵیە کە ئاژانسێکی بیانی رۆڵی ژنانی کورد دەردەخات و رێزیان لێ دەنێت و دەیانناسێنێت بەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، خانمی یەکەمی عێراق دووپاتیکردەوە کە ئەم نرخاندنەی جیهانییە بۆ کار و هەوڵەکانت سەربەرزییە بۆ ژنانی کورد و شاری سلێمانی.

لەکۆتایی دیدارەکەدا پەرستار نیگار محەمەد سوپاسی خەمخۆرى و پێشوازی گەرم و پشتیوانییەکانی خانمی یەکەمی عێراقی کرد بۆ ژنان و کچانی کورد و شاری سلێمانی.
69 views14:21
باز کردن / نظر دهید