2023-01-28 19:30:35
" شــاناز خــان و جەماوەری یەکێتی بـۆ...؟
زۆر کات کۆمەڵێک هزری ناکامڵ کە ئەبینن سەرکردەیەک پێگەی جەماوەری رۆژ بە رۆژ ئەچێتە سەرێ بەری چاویان تاریک دەبێت و زۆر بە جەهالەتەوە دەست بە قسەکردن دەکەن ،وەک ئەوەی هەنگوینیان لە دارا دۆزیبێتەوە .
ئەمڕۆ ئەندامان و لایەنگرانی یەکێتی خەڵکێکی بە ئاگاو هۆشیارن بەرچاویان ڕوونە لەسەر دۆخی یەکێتی و سەرکردەکانی ،ئەزانن کام سەکردە لە ناو دڵی خەڵکدایە و کێیە رۆژانە گوێیان بۆ دەگرێت و بەدەم خواستەکانیانەوە دەچێت.
کورد جوانی فەرمووە :(بەری خۆر بە بێژنگ ناگیرێت)
ئەم پەندەش رێک بۆ بــەڕێز شــاناز خـان دروستە ،چونکە ســەرکردە و شـێرە ژنـێک بەم قوەتەوە لە گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان کار بکات و ژمارەیەکی زۆر گەنج و خەڵکی تری بەدواوە بێت ئەکید ئەبێتە هۆی ئەوەی خەڵکێکی زۆر توشی شۆک بکات و وایان لێبکات هەڵیت و پڵیت بڵێن.
ئەوەی شــاناز خــان دەیکات هەست کردنە بە بەرپرسیارێتی و ئاشتکردنەوەی دڵی خەڵک و دابەزینە بۆ ناو خەڵک ، لەگەڵ ئەوەی ئێستا بەڕێزیان خـانمی یەکەمی عێراقە ئەرکی سەرشانی قورستر بووە بەڵام لە پێناوی یەکێتی بەردەوامە.
تەنها ئەوەندە بەسە بیزانن دەیتوانی لە ئۆفیسی خۆی دابنیشێت و خەمی کــەسی نەبێ بەڵام ئەوە لە بــەڕێزیان ناوەشێتە ئەزانێ کۆمەڵێک كە س بۆشاییان لە ناو یەکێتی دروست کردوە و پێویستە ئەو رێگری لەوە بکات و بۆشایەکان پر بکاتەوە.
#محەمەد_تاڵەبانی
32 views16:30