Get Mystery Box with random crypto!

یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

لوگوی کانال تلگرام puk_puk — یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ی
لوگوی کانال تلگرام puk_puk — یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
آدرس کانال: @puk_puk
دسته بندی ها: موسیقی
زبان: فارسی
مشترکین: 435

Ratings & Reviews

4.00

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

2

4 stars

0

3 stars

0

2 stars

1

1 stars

0


آخرین پیام ها 7

2022-12-27 14:24:49
نــاگـەنە ئـاستـت هـەزاران دروشمی بـــریـــقەدار
خــانمە دڵسۆز خەم خۆرەکەی کوچەو کۆڵانەکانی شار
هەربمێنیت بۆمان خانمی دڵسۆزی یەکەمی
عێراق...

#محەمەد_تاڵەبانی
17 views11:24
باز کردن / نظر دهید
2022-12-27 01:47:26
فەخامەتی سەرۆک دکـتۆر لـــەتیف ڕەشید
هەمیشە ڕاستگۆکان نەیاریان زۆردەبێ بەڵام هەردەم لە لووتکەدا دەمێننەوە .

#محەمەد_تاڵەبانی
30 views22:47
باز کردن / نظر دهید
2022-12-24 17:50:35
چــاوەڕوان بـن
سەرۆک باڤڵ لەبەغدایە
سەری ساڵ دەکات بەدووجەژن...

#محەمەد_تاڵەبانی
27 views14:50
باز کردن / نظر دهید
2022-12-23 00:57:18
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی: سەرچنار یادەوەرییەکی شیرینی شارە حەیاتەکەیە و دەبێت بگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی خێزانەکانی شار بۆ پشوو و کاتبەسەربردن روویان تێدەکرد و هەستیان بە ئارامی دەکرد

#محەمەد_تاڵەبانی
74 views21:57
باز کردن / نظر دهید
2022-12-22 23:43:55
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، بڕیاریدا لە ئەمشەوەوە هەموو ئەو شوێنانەی سلێمانی دابخرێن، کە دوورن لە ئایین، ئاکار و رەوشتی بەرزی کۆمەڵگەی کوردییەوە بە تایبەت ئەو گەڕەکانەی لە شوێنێکی گەشتیارییەوە بوونەتە شوێنێکی نامۆ و نەخوازراو بە کۆمەڵگەکەمان.

#محەمەد_تاڵەبانی
69 views20:43
باز کردن / نظر دهید
2022-12-21 00:10:11 ‌‎کوردی | English | Kurdi Latini

لە رۆژئاوای كوردستان سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەزڵوم كۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) و جەنەڕاڵ ماتیۆ مەکفارلان، فەرماندەی گشتیی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عیراق و سوریا كۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەیەكدا كە وەھاب ھەڵەبجەیی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر ئامادەبوو، جەخت لە پەرەپێدان و پتەوکردنی هەماهەنگییەکان کرایەوە لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەكانی داعش و پاراستنی سەقامگیریی ناوچەكە.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەكانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر كرد و وتی، لەماوەی رابردوودا هێزەكانمان سەروەری گەورەیان تۆماركردووە و گورزی كوشندەیان لە تیرۆریستان وەشاندووە. دڵنیاین بە هەماهەنگی و هاریكاری زیاتری نێوانمان دەتوانین سەركەوتنی گەورەتر تۆماربكەین، بەتایبەت لەو ناوچانەی نێوان سوریا و عیراق كە بۆشایی ئەمنی هەیە و جمجوڵی تیرۆریستانی تێدایە.

---------------

Li Rojavayê Kurdistanê Serokê Yekîtiya Niştimanî ya Kudrdistanê (YNK) Bafil Celal Talebanî bi Fermandarê Giştî yê Hêzên Sûriyeya Demokratîk (HSD) Mazlûm Kobanê û Cenerrall Matiyo Mekfarlan fermandarê giştî yê hevpeymaniyê li Eraq û Sûriyê re civiya.

Di civînekê de ku Rêveberê Giştî yê Dijî Terorê Wehab Helebceyî jî tê de amade bû, tekezî li ser pêşxistin û bihêzkirina hemahengiyê ji bo şerê li dijî paşmahiyên DAIŞê û parastina aramiyê li navçeyê hate kirin

Serok Bafil Celal Talebanî ragihand, hêzên YNK ê di dema borî de serweriyeke mezin bi dest xistine û derbeke kujêr li terorîstan dane. Em di wê baweriyê de ne ku bi hemahengî û hevkariyeke zêdetir di navbera me de, em dikarin serkeftinên mezintir bi dest bixin, bi taybetî li navçeyên di navbera Sûriye û Êraqê de ku valahiyeke ewlekarî û tevgera terorîstan lê heye.

----------------

In Western Kurdistan (Rojava), Bafel Jalal Talabani, the President of the Patriotic Union of Kurdistan, met with the General Commander of the Syrian Democratic Forces (SDF), Mazloum Kobane, and General Matthew MacFarlane, the Commander-in-Chief of the International Coalition Forces in Iraq and Syria.

In a meeting attended by Wahab Halabjay, the Director General of the Counter-Terrorism Group (CTG), they placed emphasis on developing and strengthening the existing coordination in order to fight ISIS remnants and preserve stability in the region.

President Bafel Jalal Talabani referred to the steps necessary to deal with terrorism and said that our forces secured great achievements in the past and dealt a deadly blows to the terrorists. He added he is confident that with greater coordination and cooperation between us, we can achieve greater success, especially in the areas between Syria and Iraq where there is a security gap which has allowed for the movement of terrorists.

#محەمەد_تاڵەبانی
14 views21:10
باز کردن / نظر دهید
2022-12-21 00:10:01
15 views21:10
باز کردن / نظر دهید
2022-12-20 17:49:25 بە مەبەستی دەربڕینی پرسە و هاوخەمی، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق , بەهاوڕێیەتی خاتوو لیلۆز ئیبراهیم ئەحمەد، بەشداریکرد لەپرسەى شەهید ئاکام عومەر فەرماندەى هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان، کە لەشارى سلێمانی بەرێوەچوو.

#محەمەد_تاڵەبانی
29 views14:49
باز کردن / نظر دهید
2022-12-20 17:49:21
29 views14:49
باز کردن / نظر دهید
2022-12-19 22:21:32 ماڵئاوا فەرماندە ئاکام

گەورەترین سەرسامی لە ژیانی مرۆڤدا سەرسامبوونە بە مەرگی هەرە ئازیزترین مرۆڤی ژیانی، سەرسامی بۆ ماڵئاوایی و گەورەیی و کارە باشەکانی.

لە ئەوپەڕی باوەڕبوونم بە ناخی ڕاستگۆیانەی خۆم دەمەوێت شاهیدبم لەسەر دڵسۆزییەکەت و پاکیەکەت و گەورەییەکەت و ڕاستگۆییەکەت هەم بۆ خزمەتکردنێکی خۆرسکانەیی مرۆڤ
دۆستان و هەم بۆ شەهیدبوونێکی ڕاستەقینە لەپێناو باوەڕێکی مرۆڤیانەی مەزن.

ئاکامی فەرماندەی خاک و خەڵک و سەرکردەی ڕۆژانی ڕەشی شەڕی تیرۆر، دڵنیام ئێستا ڕۆحت ئاگادارە کە چۆن دۆست و دوژمنت لە ئاکامی دڵت گەیشتوون، خۆزگە دەخوازن لە ئاکامدا بە ژیان و مردنی سەرفرازانەی تۆ بگەن، بەڵام گەیشتن بە تۆ و بە بوونت و ژیانت و کردەوەکانت هەروا کارێکی ئاسان و سانا نییە، ئەوەی تۆ بە تەمەنێکی کەم کردت بووە مێژوویەک کە ئێمە شانازی پێوەدەکەین .

ئێمە هەموومان دەژین بۆ ئەوەی جوان گیانلەدەست بدەین، وەک چۆن گیانی پاکی تۆ جوان ژیا هەر بۆیە جوانتر شەهید بوویت، لەگەڵ ژیان ئاوایی خۆتدا هەزاران خەونی سەوزبووی خاک و گەلەکەت لەگەڵ خۆتدا ئاوابوون .

کاکە ئاکامی هاوڕێم تۆ دەزانیت کە بەهارێکی سەوز بوویت؟ بەڵام لە خەزان وەرزێکی کوردایەتیدا بۆ پارێزگاریی لە مرۆڤبوونی مرۆڤ و کوردبوونی کورد، خۆت کردە قوربانی ڕێبازە ڕاستەکەی پاراستنی شکۆ و نەوەی ئەم وڵاتە.

چەندە بە تامەزرۆیی و حەسرەتەوە بۆ ماڵئاوایی و شەهید بوونت خەمبارم و سەدان هێندەش سەربەرزم کە هاوسەنگەری گەنجێک بووم کە تەنها ئامانج و خەونی مرۆڤ سالاری لە لوولەی چەکەکەی دەستییەوە بەرە و ڕووی دوژمنانی کورد دەتەقاند.

لێرەوە دەمەوێت ئەوەبڵێم، سوپاسی تاک بە تاکی ئەو ماتەمگێرانە دەکەم، لەناوخۆی عێراق و کوردستان و هەندەران بە ئامادەبوون و بەشداربوونیان لە پرسە و لەڕێگەی پەیوەندییەوە هاوخەمان بوون بۆ ئەم کۆستە.

سەری ڕێز و نەوازش بۆ فەرماندە ئاکام و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان نەوی دەکەم .

وەهاب هەڵەبجەیی

#CTG #Lexoman_Parastin
#محەمەد_تاڵەبانی
44 views19:21
باز کردن / نظر دهید