2023-01-16 20:12:22
وەڵامێک بـۆ مـەسرور بــارزانی
سەرۆکی حکومەتی پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆک و قەزای زاخۆ
جەنابت هەر سەرۆکی حکومەتی ئەو بەشەی سەرەوەی کە ئاماژەم پێکردووە تەنها بۆ خۆنمایشکردن و قردێلە بڕین دێیتە سلێمانی ، جەنابت باسی شەفافیەت لە داهاتدا دەکەیت ئەکرێ بپرسین و بزانین چەندین ساڵە داهاتی نەوت چی لێ هاتووە و چی لێ دێت و پارەی ئەو نەوتە کە ڕێکەوتوون بە بۆری بۆماوەی ٥٠ ساڵ بۆ تورکیا بنێرن چەندین ساڵە ئەو پارە و داهات و شیرینی نەوتە ناشەفاف و گۆڕی وننە ، جەناب با بیرت بهێنمەوە کە ئەو نەوتە موڵکی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانە بەڵام بەداخەوە ئەوە چەندین ساڵە پارەی شیرینی نەوت تەنها بۆ بنەماڵەکەی جەنابتانە ، ئەکرێ بپرسین پێش ۳۲ ساڵ و پاش ڕاپەڕینە مەزنەکەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کە بە پشتیوانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەنجامدرا ئێوە لە کەرەج و تاران گەڕانەوە هەرێمی کوردستان جگە لە قەمسەڵەیەکی دڕاو جوتێک پێڵاوی لاستیک چی دیکەتان هەبوو ، کە ئێستاش خاوەنی ئەو سەرمایە زەبەلاحەی ئێستان لە کوردستان و دەرەوەی وڵات لە سایەیی خوێنی هەزاران شەهید و خەڵکی خێرلەخۆنەدیووی کوردستانەوە کە پارەی بەرمیلێک نەوتیان نییە کە بۆ ئەم زستانە سەختە خۆیان و ماڵ و مناڵیان پێ گەرم بکەنەوە و بنەماڵەکەت و جەنابیشت بە پارەی شیرینی نەوت خۆشترین ژیان دەژین ، جەناب کەی تۆ ڕوونت کــردەوە بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان چۆن بوونەتە خاوەنی ئەو ژیان و سەرمایە زەبەلاحە ، ئەوکات مافی خۆتە بپرسیت داهاتی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕین چی لێدێت و بۆکوێ دەچێت ، چەندین ساڵە بە پلان گەمارۆی پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ئیدارەی ڕاپەڕینتان داوە ، سزا و خەدری زۆر گەورە دەکەن بەرامبەریان...
خاڵی دووەم
جەنابت لە بەیانامەکەتدا دەڵێیت با بەرژەوەندی هاوڵاتیانمان لەسەرو بەرژەوەندی حزبی بێت دەی فەرموو ئەگەر ڕاست دەکەیت دەستپێشخەری بکە لەم بابەتەدا بەڵام ڕاست ناکەیت و ئەوە جەنابتی هۆکاری چەق بەستووی ئەم دۆخەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستانی تێکەوتووە و بە دەمارگیری و ڕقی شەخسی حکومڕانی دەکەیت کە بەمەش بۆ هەموو لایەکت سەلماندووە کە خاوەنی حکومەتێکی شکست خواردوویت و خراپترین و دۆڕاوترین سەرۆکی حکومەتی بەناو هەرێمی کوردستانیت...
خاڵی سێهەم
جەناب تۆ دەڵێیت پێویستە وەزیر و تیمە وەزارییەکانیش، جێبەجێکاری ئەجێندای حکومی بن و نابێت کێشە و ئاڵۆزییە سیاسییەکان بگوازنە ناو حکومەت.
جەناب ئەوە تۆیت کێشە و ئاڵۆزیە سیاسیەکانت گواستۆتەوە ناو حکومەت و یەک لایانە بڕیار دەدەیت و حکومەتی هەرێمی کوردستانت قۆرخ کردووە و لە پێناو بەرژەوەندی و ئەجێندای حزبکەی خۆتدا بەکاری دەهێنیت و کردووتە بە بەشێک لە دەزگای پاراستن ، حکومەت لە هەموو هەرێم و وڵاتاندا بۆ خزمەت کردنی هاوڵاتیانە بەڵام جەنابتان حکومەتان خستۆتە خزمەتی بنەماڵە و حزبەکەتانەوە.
خاڵی چــوارەم
سەبارەت بە کەیسی هاوکار جاف کە بۆتە سەری زمانی خۆت و حزبەکەت هەموو دەقەیەک باسی ئەو کەیسە پلان بۆ داڕێژراوەی دەزگای پاراستنی حزبەکەت دەکەیت ، ئەگەر بە قسەی جەنابتان بێت ئەو تێکۆشەرانەمان (فەرماندە وەهاب هەڵەبجەی و فەرماندە لەشکر پشدەری و فەرماندە کارزان جاف و فەرماندە لوئەی ) هــاتنە پارێزگای هەولێر بۆ دەست بەسەرتان نەکردن گەر ئێوە ڕاست دەکەن و بەڵگەی حاشا هەڵنەگرتان پێیە بەڵام وادیارە تیرۆرکردنی هاوکار جاف ئەنجامدەرانی خۆتانن و وەک دروستکردنی سیناریۆی بۆڵیودیانە...
ئەی جەناب پرسیارێک کوان بکوژانی (ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان و ڕۆژنامەنووس سۆرانی مامە حەمە و ڕۆژنامەنووس ویداد حسێن و فەرەیدوون جوانڕۆیی و وەحید کوڤلی ) بۆ لێکۆڵینەوە لەم کەیسانەدا بەجدی نەکرا و بکوژانیان ئاشکرا نەکران و چەندین ساڵە پەردە پۆش کراون ئەگەر پلان و بەرنامەی خۆتان نەبێت پــیاوی بــچووک...
#محەمەد_تاڵەبانی
89 views17:12