2022-11-09 20:59:23
ئەمە دووەم جارە یەکێتی لەسەر کەیسی تیرۆرکردنی ھاوکار جاف خۆی دەکاتە گاڵتەجاڕی سۆشیال میدیا!
دوای ٢٧ ڕۆژ لەبڵاوکردنەوەی ڕوونکردنەوە بەڵگەیەکەی ئەنجومەنی ئاسایش تازە ھاتوون ڤیدیۆ بیانوویەکی (٢٦) خولەکیان بڵاوکردۆتەوە گوایە ڕاست نییە و دروست کراوە، بیانووی وا دەگرن جێگەی پێکەنینە وەک بڕینی ڤیدیۆکان لەکاتێکدا ئەوەی شارەزایی لەمۆنتاژ ھەبێت بەتایبەت بۆ دیکۆمێنتاری و چاوپێکەوتن یان چەن دیمەنێکی سروشتی یاخود ڤیدیۆ کلیپێک ھەمیشە تەنیا گرتەی کەم و گرنگ وەردەگرن بۆ ئەوەی کاتی ڤیدیۆکە بەگرتەی زیادە پڕ نەبێتەوە، ھاتوون ئەمەیان کردووە بەبیانوو ئەھا سێبەرەکە وایە و دەرگاکە کراوە و داخرا و تایەکە سوڕاوە و نەسوڕاوە و ژمارەی ئۆتۆمبێلەکە دەردەکەوێت و ناکەوێت و بۆ دوان لەتاوانباران وێنەی سەرناسنامەی نیشان دراوە و دوانەکەی تر نا، ئا لەم بیانووە بێ سوددانە جگە لەبیانووی کات و بەرواری سەر ڤیدیۆکان، کە ئەوەیان لۆژیکییە ئیتر ھەر شتێکیان وتبێ ھەمووی قسەی زیادەیە، بۆیە پێویستە ئەنجومەنی ئاسایش دووبارە ڤیدیۆکان بەکات و بەروارەوە بڵاوبکاتەوە.
باشە تا ئێرە گریمان پارتی بوختانی بۆ کردن و ئێوە نەبوون ھاوکار جافتان تیرۆرکرد و پارتی بوو کاکە من بووم، بەس پێمان ناڵێن کێ بوو موراد کانی کوردەیی و پاسەوانەکانی لەکاتی نانخواردن لەڕانییە تیرۆرکرد و ھاردی کامێرای چاودێری چێشتخانەکە و ئەو ناوچەیەیی برد و تەرمەکەی مورادیشیان برد و پاشان بەکوژراوی ڕادەستی کەسوکاری کردەوە!؟ ئەوەش پارتی بوو !؟ ئەنجومەنی ئاسایش بوختانی بۆ کردن!؟ لەکاتێکدا لەژێردەسەڵاتی خۆتان بوو!
ئێ ئەو کێ تیرۆری کرد بۆ پێمان ناڵێن !؟ ھەتا ئێستاش ھیچ کەسێک نە لیکۆڵینەوەی لەسەر کراوە نە دادگایی کراوە!
دەی ھەموو کورد ئەزانێ جەماعەتی بافێڵ بوون مورادکانی کوردەیی و پاسەوانەکانی تیرۆرکرد.
دواتر زۆر باسی یاسا و دەستورتان کردن، کە نابێ ڕووخساری کەس پێشان بدرێ لەکاتی بڵاوکردنەوەی تاوانەکەیدا، ئەی باشە بۆ ئەو یاسایە پەیڕەو ناکەن کاتێک کۆمەڵێک گەنجی بێتاوان دەستگیردەکەن و بێ ھیچ بەڵگەیەک، بێ ئەوەی ھیچ تاوانێکیان ئەنجامدابێت ئەیان کەن بەتیرۆرست!؟
دواتر خۆ ئەمە یەکەمجارتان نییە تیرۆری نەیارەکانتان دەکەن، ھەر خۆم بەنمونە دووجار ھەوڵی تیرۆرکردنی منتانداوە جارێ لەکوردستان و جارێ لەبۆسنە بەبەڵگەش بڵاومان کردۆتەوە، ئێوە کە خەریکی ژەھرخواردنی یەکتر بن چاوەڕێی ھەموو شتێکتان لێ دەکرێ.
باشە ھەتا ئێرەش حسابی ناکەین و بێ تاوانن بەس پێمان ناڵێن کێ بوو زانای قائیمقامی لەناو زیندانی ئاسایشی سلێمانی بەکێبڵێ کارەبا خنکاند !؟
کێ بوو کاوەگەرمیانی تیرۆرکرد!؟
کێ بوو خالی خولەسوری لەسلێمانی تیرۆرکرد!؟
کێ بوو ھەوڵی تیرۆرکردنی شاسواریدا و کەناڵەکەی سوتاند!؟
کێ بوو ڕەئوف زەڕایەنی تیرۆرکرد و بکوژەکەشی ناردە دەرەوە!؟
کێ بوو سەرۆکی پاسەوانەکانی جەلال تاڵەبانی عەقید سەروەری لەسلێمانی تیرۆرکرد!؟
کێ بوو شێخ جەلال پاڕەزانی لەسلێمانی تیرۆرکرد، کە ئێستا بکوژەکەی سەرۆکی پاسەوانەکانی ژنەکەی بافێڵە!؟
کێ مامۆستا عەبدوڵای قەسرێی و پاسەوانەکانی تیرۆرکرد!؟
کێ بوو وریای وەستا وەھابی تیرۆرکرد!؟
دنیایەک کێ بووی تر ماون و ھەن.
ئەو خەڵکە گەمژە نییە تا بەکەیفی خۆتان ھەڵی بخەڵەتێنن ئێوە حیزبێکن ھەر لەبنەڕەتەوە تیرۆرست بوون، ئێوە داھێنەری تیرۆر و تۆقاندن بوون، وای نیشان مەدەن ئێوە پەپولەن ئێوە کۆمەڵێک بۆقی سەوزی نەفرەت لێکراون بەس پەپولە ئەخۆن، ڕۆژێک دێ ڕەشمارێک قوتان ئەدات و لەکۆڵتان دەکاتەوە.
زانکۆ بورھان
09.11.2022
Telegram @zankoburhan
2.5K viewsedited 17:59