Get Mystery Box with random crypto!

زانکۆ بورهان::zanko burhan

لوگوی کانال تلگرام zankoburhan — زانکۆ بورهان::zanko burhan ز
لوگوی کانال تلگرام zankoburhan — زانکۆ بورهان::zanko burhan
آدرس کانال: @zankoburhan
دسته بندی ها: سیاست
زبان: فارسی
مشترکین: 20.90K
توضیحات از کانال

کەناڵی فەرمی ڕۆژنامەنووس زانکۆ بورهان
بەدەر لەم کەناڵە بەرپرس نیم لەھیچ ئەکاونت و پەیجێک، بەتەنیا بەرپرسم لەم کەناڵەم لەتیلیگرام.

هاوکات لەلایەن دەزگای زانیاری و پاراستنەوە زۆر پەیج و ئەکاونتیان بەناوی مننەوە داناوە بۆ تیرۆری کەسایەتیم. ئاگاداری ئەوەبن

Ratings & Reviews

3.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

2

3 stars

0

2 stars

1

1 stars

0


آخرین پیام ها 10

2022-06-08 23:44:31 نزیک بەدوو مانگ پێش ئێستا ئێمە زانیاریمان پێ درا، لەبارەی پیلانگێڕییەکی مەترسیدار لەسەر ھەولێر ئەوشە لەڕێگەی تەقینەوەوە.
وە ئەمشەویش بەکاتی کوردستان تەقینەوەیەکی نەخوازراو لەھەولێر ڕوویدا.


ھەڵبەتە لەڤیدیۆیەکدا ئێمە زانیاری زیاترمان ئاشکرا کرد، دەتوانن گوێبیستی ڤیدیۆکە ببنەوە.
https://t.me/zankoburhan/1388

من ئێستا وا ھەستە دەکەم ھەر لەبنەڕەتدا سەرچاوەی ئەو زانیاریانە خودی ئێران خۆی بووە، یان ئەوەتا زانیاری دزەی پێ کراوە یاخود مەبەستیان گەیاندنی پەیامێک بووە بەئێمەدا.
ھەر چۆنێک بێت دەبێت دەزگا ئاسایشییەکانی ھەرێم زیاتر ئاگادار و ھۆشیاربن.


خوای گەورە کوردستانمان بۆ پارێزێت.

دڵنیابن تۆڵەی ئەم کارانەی ئێران لەتاران دەبیننەوە، ئەوکات ھەم دیسان زانیاری بڵاونەکراوەتان بۆ ئاشکرا دەکەم بەڵگەوە.

وە ھەوڵ ئەدەین ھەتا ماوەی وازھێنانمان کە چەن مانگێکی دیکەیە، ھەستیارترین پیلانگێڕییەکانی ئێران ئاشکرا بکەین، دەیشی کەین بەپشتیوانی خودا.

زانکۆ بورھان
08.06.2022
Telegram @zankoburhan
2.0K viewsedited  20:44
باز کردن / نظر دهید
2022-06-06 01:29:58
چاوەڕوانی ڕاپۆرتێکی تایبەتی نوسەرنیوز بن بەسێ زمان.
کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی.

ڕاپۆرتەکە پێک دێت لەدوو بەش.
#لەبەشی_یەکەمدا ژمارەی سەرۆکجاش و ئەنفالچییەکان بەوردی ئاشکرا دەکەین، لەگەڵ ژمارەی سەرۆک جاشە شەھیدەکانی ناو پارتی و یەکێتی و ژمارەی کوژراوەکانی دەستیان.

#لەبەشی دووەمدا بەوردی باس لەھۆکاری دادگایی نەکردنی سەرۆک جاش و ئەنفالچییەکان دەکەین.


#نوسەرنیوز
Telegram @NUSERnews
Telegram @zankoburhan
1.1K views22:29
باز کردن / نظر دهید
2022-05-31 02:50:49
ئێستا دەتوانن بینەری بەشی پێنجەمی پەکەکە و ڕفاندنی منداڵانی کورد بن، بەچوار زمان.

بەکوردی
https://t.me/NUSERnews/97
بەئینگلیزی
https://t.me/NUSERnews/98
بەئەڵمانی
https://t.me/NUSERnews/99
بەعەرەبی
https://t.me/NUSERnews/100

Telegram @NUSERnews
Telegram @zankoburhan
3.0K views23:50
باز کردن / نظر دهید
2022-05-28 23:55:06
PKK and the kidnapping of Kurdish children.
Part Five.
پەکەکە و ڕفاندنی منداڵانی کورد.
بەشی پێنجەم.
Telegram @NUSERnews
_________
#چاوەڕوانی ڕاپۆرتێکی تایبەت لەسەر تاوانێکی گەورەی پارتی و یەکێتی بن.
5.3K viewsedited  20:55
باز کردن / نظر دهید
2022-05-28 15:24:09
Fate of two young men [Iran] in PUK prison.


‌‏For five years, three months and nineteen days, citizen [Bahman Hosseini] has been imprisoned in the PUK prison in Sulaimani General Command, without trial and a judge's order, at the request of Azhi Amin, the expelled director of the PUK Information Agency He has not been released yet.

‌‏For one year, one month and fifteen days, political cadre [Samko Banafshi], a cadre of the Kurdistan Workers' Association, has been detained by the PUK security forces without a judge's order and trial, He was imprisoned at the request of Komala and has not been released yet.

Nuser News Media Agency "Human Rights Defender Department", He demands freedom for the two young men.

‌‏#NuserNews
‌‏ Telegram @NUSERnews
5.4K views12:24
باز کردن / نظر دهید
2022-05-28 15:24:09 یەکێتی شانازی بەچی ئازادییەک دەکەی کە لەژێر دەسەڵاتتدا مرۆڤ بەبێ دادگایی و فەرمانی دادوەر لەبەر خاتری خاتران زیندانی دەکەی!؟
زۆر سەیرە پارتی ھەر کەسێک لەسەر پرسی سیاسی و ئازادی ڕادەربڕین زیندانی بکات دەھۆڵ و زووڕنای بۆ ئەکەوتن، کەچی یەکێتی ھەر کەسێک لەسەر پرسی سیاسی و ئازادی ڕادەربڕین زیندانی بکات خوا نەکات قسە بکەن!؟
گیانی مرۆڤ چەن بێ ئەرزشە لەزۆنی سەوز و چەن بەنرخە لەزۆنی زەرد!.

من خۆم نمونەیەک بووم لەو نمونانەی، کە لەزۆنی سەوز بەھۆی چالاکییە ڕۆژنامەوانییەکانمەوە ژیانم کەوتە ناو مەرگ و مەترسییەوە، کەچی خوا نەکات دەھۆڵچییەکان فزەویان لێوە بێت، دڵنیام لەزۆنگاوی زەرد بوومایە ھەتا ئێستاش ھەر دەھۆڵیان لێ ئەدا!.
ئیتر ئاوایە لەشکرێک لەدەھۆڵچی سەوز و سورمان ھەیە، کە زۆربەیان سەر بەیەکێتی و پەکەکەن، بەخۆشیان دەڵێن چەلاکوان و ڕۆژنامەنووس و ئازادیخوان!!.
5.5K viewsedited  12:24
باز کردن / نظر دهید
2022-05-26 19:10:54
چاوەڕوانی بەشی پێنجەمی پەکەکە و ڕفاندنی منداڵانی کوردبن بەکوردی و عەرەبی و ئینگلیزی و ئەڵمانی.


ھاوکات نوسەرنیوز لۆگۆ و شێوازی کارکردنی خۆی گۆڕانکاری پێ دەکات، چەن زمانێکی ژێرنووسی بۆ ڕاپۆرتەکانی خۆی زیاد دەکات، بەمەبەستی گەیاندنی پەیامەکانی بەجیھانی دەرەوە.

چاوەڕوانی تایبەتترین زانیارییەکان بن.
@NUSERnews
2.7K viewsedited  16:10
باز کردن / نظر دهید
2022-05-22 04:32:51
Lahur Jangi's mafia contacted Bafel Talabani.
529 views01:32
باز کردن / نظر دهید
2022-05-21 19:16:07
#بەکورتی یەکێکە لە زنجیرە زانیارییە تایبەت و نهێنییەکانی ئێمە، کە هەتا (١٧-نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) بەردەوام دەبێت، پاشان بەیەکجاری واز لەکاری ڕۆژنامەوانی دەهێنم.

هەوڵ ئەدەین زۆرترین زانیاری نهێنی و گرنگ و تایبەت لەزنجیرەی #بەکورتی بڵاوبکەینەوە، بەزمانی کوردی و ئینگلیزی و ھەندێک جار بەعەرەبیش.
لەگەڵ ئەوەشدا ڕاپۆرتەکانمان بەردەوام دەبێت.

لەئێستادا کار لەسەر دوو ڕاپۆرت دەکەین.
ڕاپۆرتی یەکەم بەشی پێنجەمی پەکەکە و ڕفاندنی منداڵانی کوردە، کە ناوی (١٨) منداڵی ڕفێندراو بەبەڵگەوە بڵاودەکەینەوە.
بەوەش توانیومانە تا ئێستا ناوی (٦٩) منداڵی ڕفێندراو ئەریشف و بڵاوبکەینەوە.

ڕاپۆرتی دووەم ( لەسەر پارتی و یەکێتییە) پێم باش نییە جارێ ئاشکرای بکەم پێک دێت لەدوو بەش.
هەتا ئەم پێنج مانگەی داهاتووە چاوتان لەسەر بڵاوکراوەکانمان بێت زۆر گرنگن.

زانکۆ بورهان
21.05.2022
Telegram @zankoburhan.
3.0K viewsedited  16:16
باز کردن / نظر دهید
2022-05-21 13:37:44 زۆر بەسادەیی دەپرسم پەکەکە چی دەکات لەچەمچەماڵ !؟

چەمچەماڵ نە تورکیایە و نە کرمانجستانە و نە بنکە و بارەگای تورک و میتی لێیە، نە ھیچ ھۆکارێک تا پەکەکە لەوێ بێت!

بێ زەحمەت چی دەکەن لەوێ!؟
وتمان لەقەندیلن قەینا وا پێویست دەکات، ئەی چی دەکەن لەچەمچەماڵ!؟

کاتێک ئێمە دێین بەبەڵگەوە دەڵێین ئەوانە بەکرێگیراوی میتی تورکن، خەڵکە عەوامەکە بڕوا ناکات و ئێمە بە میت و پاراستن تۆمەتبار دەکەن !

لەکاتێکدا (٢٣) ساڵ پێش ئێستا ئۆج ئالان بەڤیدیۆ لەگەڵ میتی تورک قسە دەکات، کە چۆن ھەرێمی کوردستان داگیر بکەن بۆ تورکیا، ئەوە وتی وتی و بوختان و قسەی نەیارەکانی پەکەکە نییە، ئەوە گفتوگۆی ئۆج ئالان و میتی تورکە، کە بڵاوکراوەتەوە.
ئێمەش لەتیلیگرام تەواوی قسەکانیمان داناوە و بەشێکیشیمان بەژێرنووسی کوردی بڵاوکردۆتەوە.

بۆ ئێمە جێگەی پرسیار نییە، کە پەکەکە چی دەکات لەچەمچەماڵ، چون وەڵامەکەی ئەزانین، "بەس عەوامە داماوە نەخوێندەوارەکەی بیری کوردایەتی ئەوە نازانن"، کە زۆرینەن.

ھەموو ئەوانەی کە ڕووئەدەن بەناوی شەڕی تورکیا و پەکەکە ھەمووی یاریین.
یاریەکەش بەوجۆرەیە، تۆ وەرە من ڕائەکەم ھەتا تۆ بێیت من ڕادەکەم تا ئەگەیتە ئەو شوێنەی، کە تۆ مەبەستە، بەڵام بۆ ئەوەی نھێنی یارییەکە ئاشکرا نەبێت، پێویستە شەڕە بەرد بکەین تا بزانن ئێمە دووژمنی یەکیین.

ھەڵبەتە من گومانم لەنێت باشی زۆرێک لەگەریلا و کادرەکانی پەکەکە نییە، کە ئەوانیش ھەر عەوامە زۆرینە نەخوێندەوارەکەن، ئەوەی پەکەکە وەک دامی دامە یاری پێ دەکات، ئەوانە بەکرێگیراوی میتی تورکن.

بۆ نمونە دۆران کاڵکان یەکێکە لەئەفسەرە نھێبییەکانی میتی تورک لەناو پەکەکە، کە فەرماندەیەکی گەورەی پەکەکەیە و دایک و باوکیشی تورکە!
ئۆج ئالان خۆی دایکی تورکە!
زیاتر لەسەددا (٧٠)ی سەرکردایەتی پەکەکە یان دایکیان تورکە یاخود باوکیان تورکە!

ئەی لەنێو حیزبە چەکدارییەکانی دیکەی کوردا شتی وا ھەبووە و ھەیە!؟ بێ گومان نەخێر ھەموویان دایک و باوکیان کوردن، یەک کەسیان تێدانییە فارس بێت یان عەرەب، بەس لەناو پەکەکە ئەو شتە ھەیە، جا ئەشڵێن ئەوانە چەپی تورکن! لەکاتێکدا میتی تورکن! ھەرگیز ئەو دایک تورک و باوک تورکانە لەشەڕە ساختەکانیان ناکوژرێن، بەس فەرماندە دایک کورد و باوک کوردەکان دەکوژرێن!

بیربکەنەوە تا تێبگەن چ باسە.

ڤیدیۆی ئۆج ئالان لەگەڵ میتی تورک، کە چۆن باس لەداگیرکردنی ھەرێمی کوردستان دەکەن.
https://t.me/zankoburhan/1096

زانکۆ بورھان
21.05.2022

Telegram @zankoburhan
3.9K viewsedited  10:37
باز کردن / نظر دهید