2022-03-25 00:11:01
بەڵگەی چوارەم
بەعسی بوونی عەلی باپیر
بۆ بەڕێوەبەری گشتی دەزگای هەواڵگری عێراق
ڕێزدار به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای هه‌واڵگری
السلام العلیكم ورحمه الله و بركاته
اما بعد
له ڕاستیدا نه‌م ده‌ویست هیچ نامه‌یه‌ك بنێرم ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستی نیشتیمان و شه‌هامه‌تی سه‌ركردایه‌تی عێراق نه‌بوایه، له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه چه‌ندین نامه و نوێنه‌رمان له ناو عێراقدا بێت یان له ده‌ره‌وه و چاومان كه‌وتوو به نوێنه‌رتان نه‌ك جارێك به‌ڵكو چه‌ند جارێك، دووباره ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ ده‌نێرم، ئه‌وا نوێنه‌رمان دێت لاتان كه هه‌ڵگری نامه‌یه‌كی زاره‌كی نهێنی ئێمه‌یه، بۆتان سه‌ر له‌نوێ دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه خۆشه‌ویستیمان بۆ عێراق خۆشه‌ویست لانكی شارستانیه‌ت و زه‌وی پێغه‌مبه‌رانه وه وه‌ڵامی ئەم نامه‌یه‌ی به‌ڕێزتانه كه ئاراسته‌مان كراوه له ڕێگای (وه‌سیتی خه‌یره‌وه) له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له بغداد كه باسی جوامێری و لێهاتووی به‌ڕێزتانی بۆ ئێمه كرد هه‌ر ئه‌مه پاڵی پێوه نام كه‌وا چاو خشاندنێك بكه‌ین له هه‌ڵوێستماندا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ سه‌ر له نوێ بكه‌ینه‌وه ده‌ست بكه‌ین به گفتوگۆ له پێناو داهاتویه‌كی شكۆدار بۆ ئه‌م ولاَته، هه‌رچه‌نده فڕوفێڵی دوژمنان گه‌وره و زۆربێت ناتوانێت شمشێری سه‌رۆك ئه‌و ته‌كتوژیایه‌ی پێ نه‌وی بكات.
دووباره په‌یمانتان ده‌ده‌مێ به نیه‌تێكی پاك و گیانێكی عێراقچیه‌تی پاكه‌وه له باتی هه‌موو سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌سیاسی و چه‌كدار و لایه‌نگراننه‌وه، كه‌وا پارێزگاری له بست به‌بستی خاكی نیشتمان بكه‌ین ئه‌گه‌ر له باشور بێت یان له باكور ئه‌گه‌ر پێویستتان به ئێمه هه‌بوو، هه‌روه‌كو ده‌زانیت و به‌ڕێزیشتان ئاگادارن كه‌وا عێراق ئامانجه له لایه‌ن ئه‌مریكا و زایۆنیه‌تی جیهانیه‌وه وه ده‌یانه‌وێت عێراق به‌ش بكه‌ن و بیكه‌ن به‌چه‌ند ده‌وڵه‌تۆكه‌یكی بچوكه‌وه هه‌روه‌كو چۆن له ئه‌فغانستاندا كردیان وه پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێك به‌ویژدان و نیشتمان په‌روه‌ر كاربكات هه‌وڵ بدات بۆ هه‌ره‌س پێ هێنانی پیلان و نه‌خشه کڵاوپیسه‌كانیان وه به‌م شێوه‌یه ئێمه هێزه‌كانمان به به‌شێَك له سوپای عێراقی ئازا ده‌زانین دژ به‌و پیلان و نه‌خشانه‌ی كه‌وا ڕوویان له ووڵات كردووه، هه‌روه‌كو چۆن پێویستمان هه‌یه به:
1- دابین كردنی پێداویستی یه ماڵیه‌كه‌ی به‌شێوه‌ی مانگانه، هه‌روه‌كو ده‌زانن كه هێزه‌كانمان له ژماره نه‌هاتوون و ڕۆژ له دوای ڕۆژ له زیاد بووندان ئه‌گه‌ر یارمه‌تیه‌كانیان پێ بگات.
2- په‌ژاره‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه كه چۆن بتوانین عێراق ڕزگار بكه‌ین له هێرشی ئیستعمار و زایۆنیه‌تی جیهانی و به‌هێز كردنی هێزه‌كانمان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشی خاچ په‌رستان.
به شێوه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه ده‌روانیه بارودۆخی ئێستای عێراق كه ئه‌ویش هه‌ڵكردنی بایه‌كی ڕه‌شی دوژمن كارانه‌یه له‌لایه‌ن دوژمنانه‌وه كه
سازش نازانن ته‌نها هه‌موو هه‌وڵێكیان
1- ده‌ست گرتنه به‌سه‌ر خێر و بێری باو باپیرانمان و فه‌قیر خستنی ئێمه و بێبه‌شكردنمانه له‌و خێره.
4-چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و ناته‌واویانه‌ی ئێمه هۆیه كه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چاكه خوازان له باكوری ووڵات وه به‌شێوه‌یه‌كی ڕیشه‌ی و بنیات نانێكی بنه‌ڕه‌تی و نیشتمان په‌روه‌ری و دوور له فڕو فێڵ به شێوه‌یه‌كی هونه‌ری دژی دوژمنان بوه‌ستینه‌وه ئه‌ویش به‌هه‌ماهه‌نگی كردن له نێوان ئێمه و ئێوه‌دا به‌به‌هێز كردنی هێزه‌كانمان به‌و ئیعتباره‌ی كه‌وا یه‌ك ده‌ست و یه‌ك ڕیز بین.
به‌هۆی دووری و گرانی هاتوچۆ و باری ئاسایشی ناوچه‌كه و ئێمه نه‌مانتوانی خۆمان بێین به‌ڵكو ئه‌م كاره‌مان ڕاسپارد و به برای به‌ڕێزمان (وه‌سیتی چاكه) كه‌وا هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه په‌یوه‌ندیان به هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریه‌وه هه‌یه له نێوان ئێمه و ئێوه‌دا له هه‌موو بواره‌كانی ئه‌نجام داندا.
هه‌روه‌كو چۆن چاوه‌ڕێ ده‌كه‌م چاوم به‌به‌ڕێزتان بكه‌وێ یان نوێنه‌رتان له ده‌ره‌وه‌ی وولاَت بۆ ئه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی ئه‌م نامه‌یه به‌عه‌مه‌لی له‌سه‌ر زه‌وی جێ به‌جێ بكه‌ین.
له كۆتایدا ڕێز و سڵاوم ئیحترامم قبوڵ بفه‌رموون
دڵسۆزتان
عه‌لی باپیر وتمان
ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی له كوردستان/عێراق
23 شه‌وال 1422
۲٠٠۲/۱/۷
بەڵگەکان لە پەیجی KSDP حسک وەرگیراون.
Telegram @zankoburhan
11.5K viewsedited 21:11