آدرس کانال:
دسته بندی ها:
سیاست
زبان: فارسی
مشترکین:
20.81K
توضیحات از کانال
کەناڵی فەرمی ڕۆژنامەنووس زانکۆ بورهان
بەدەر لەم کەناڵە بەرپرس نیم لەھیچ ئەکاونت و پەیجێک، بەتەنیا بەرپرسم لەم کەناڵەم لەتیلیگرام.
هاوکات لەلایەن دەزگای زانیاری و پاراستنەوە زۆر پەیج و ئەکاونتیان بەناوی مننەوە داناوە بۆ تیرۆری کەسایەتیم. ئاگاداری ئەوەبن
Ratings & Reviews
Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.
5 stars
0
4 stars
2
3 stars
0
2 stars
1
1 stars
0
آخرین پیام ها 9
2022-08-23 19:59:17
بۆ ئەو کەسانەی گرفتی ئینتەرنێتیان هەیە لەئێران، دەتوانن بەدەنگ گوێی لێ بگرن.
تێبینی|| دوو نھێنی دیکەی پەکەکەتان بۆ ئاشکرا دەکەین کە چۆن لەناو خۆیاندا بەشانۆگەری سوکایەتیان بەحیجاب و ڕیش و مسوڵمانان کردووە لەگەڵ پەیوەندی ژێربەژێری سێکسی بەرپرسەکانیان لەگەڵ کچە گەریلا تازە پێگەیشت و جوانەکان.
چاوەڕوان بن بەم نزیکانە.
11.5K viewsedited 16:59
2022-08-23 19:57:57
ئەمە چیرۆکی کوشتنی گەنجێکی گەرمیانییە لەزاری بەرپرسێکی سەربازی هەڵهاتووی پەکەکە، کە تەنیا لەپەروەردەی یەکەمدا (قادرۆی سەرەتایی) هەڵهاتووە، نەش بووە بەگەریلا تا یاسایی کوشتن لەسەری جێبەجێ بکەن.
بەوردی پرسیاری شێوە و وێنەی ئەو گەنجەم کردووە، بەناوی گەنجۆ گەرمیانی، کە تەمەنی ٢٤ ساڵ بووە و لەساڵی ٢٠١٧ چۆتەناویان.
هیوادارم ئەگەر خێزانی ئەو گەنجە کوڕەکەیان ناسیەوە وێنەیەکیمان بۆ بنێرن تا دڵنیایان بکەینەوە لەوەی ئەو بووە یان نا.
00410765222543
زانکۆ بورھان.
23.08.2022
Telegram @zankoburhan
12.2K viewsedited 16:57
2022-08-22 17:24:39
ئەمە بەڵگە ڤیدیۆی تاوانێکی هونەر ڕەشیددە، کە ئێستا لەلایەن وەهاب هەڵەبجەیی بەرپرسی دژەتیرۆری یەکێتی داڵدەدراوە و ڕادەستی یاسا ناکرێت.
ناوبراو چەندین ملیۆن دۆلاری خەڵکی لەهەولێری خواردووە و ڕای کردووە بۆ سلێمانی و یەکێتی داڵدەی داوە.
یەکێک لەو کەسانەی لەلایەن ھونەرەوە بەزەبری چەک نزیک بەدوو ملیۆن دۆلاری بەسەرانە لێ سێندراوە لوقمان عەزیز زێڕنگەرە، کە یەکێکە لەزێڕنگەرە بەناوبانگەکانی ھەولێر و لەساڵی ١٩٨٩ پیشەی زێڕنگەرە.
بەڕێزان لەڕووی یاساییەوە ئەوەی داڵدەی تاوانبار بدات وەک تاوانبار هەژمار دەکرێت، ئێستا وەهاب هەڵەبجەیی ئەگەر دادگایی بکرێت سزا ئەدرێت، بەس کوا یەکێتی ڕێزی سەرەوەری یاسایی گرتووە!؟
باشە وتمان ئەوە پارتی حساب بۆ یاسا ناکات، ئەی بۆ یەکێتی بانگەشەی دادپەروەری و سەروەری یاسا و دیموکراسی دەکات!؟
لەئێستادا یەکێتی حیزبێکی تەواو بەدڕەوشتە و بەدەست کۆمەڵێک بازرگان و مافیا و کۆنە تیرۆرست و چەقۆکێش و دەرمانکێش و سەرخۆشەوەیە.
لەگەڵ ڕێزمدا بۆ یەکێتییە باشەکان.
زانکۆ بورھان
22.08.2022
Telegram @zankoburhan
13.1K viewsedited 14:24
2022-08-20 13:03:35
ئەم ڤیدیۆیە بەموبایلی تایبەتی وەھاب ھەڵەبجەیی بەرپرسی دژەتیرۆری یەکێتی تۆمارکراوە بۆ لاھور جەنگی ناردووە.
پاشان دەست ئێمە کەوت و بۆیەکەمجار لەساڵی ٢٠٢٠ لەلایەن ئێمەوە بڵاوکرایەوە.
مێژووی ڤیدیۆکەش ھی ساڵی ٢٠١٨.
مەبەست لەدووبارە نیشاندانی ئەم ڤیدیۆیە وەک بیرخستنەوەیەکە.
ھیچ شتێک تا سەر بەنھێنی نامێنێتەوە.
چیرۆکی ئەو ڤیدیۆیە لەم ڕاپۆرتە بزانن
https://t.me/zankoburhan/561
زانکۆ بورھان
Telegram @zankoburhan
17.3K viewsedited 10:03
2022-08-16 23:16:32
ئەمەش بەڤیدیۆ تاوانێکی ھونەر ڕەشید سەعید
بەزۆر ناچارکردنی زەڕنگەرێکی شاری ھەولێر بەناوی لوقمان عەزیز گرد و لێسەندنی ١٩٦ دەفتەر دۆلار لێی.
مێژووی ڤیدیۆکە ھی ساڵی ٢٠١٤.
ئێستا یەکێتی و باڤڵ تاڵەبانی گرنگی بەم تاوانکارە ئەدەن لەسلێمانی!.
ئیتر ئاوایە ھەرچی مرۆڤکوژ و دز و ساختەچی و فەریکە مافیا و بارزگانی مادەی ھۆشبەر و قاچاخچییە لەسنوری سەوز جێیان کردۆتەوە.
سلێمانیەک بەئێستاشەوە شانازی بەنازناوی پایتەختی ڕۆشنبیری دەکات، کەچی پڕبووە لەو جۆرە مرۆڤانە!.
Telegram @zankoburhan
22.4K viewsedited 20:16
2022-08-16 07:39:59
بۆ بەشداربووەکانمان لەڕۆژهەڵات
20.8K views04:39
2022-08-16 07:38:32
دانپێدانانی یەکێک لەو کەسانەی بەناڕاستەوخۆ بەشداربووە لەتیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان.
دیاری من بۆ ڕۆژی لەدایک بوونی مەسعود بارزانی
Telegram @zankoburhan
20.5K viewsedited 04:38
2022-08-14 17:44:21
لەدوێنێ شەوەوە کە ئاشکرام کرد دەیان دۆکیۆمێنتی دەزگای زانیاری یەکێتی ئێستا لای مننە و ھۆشداری توندم بەباڤڵ و وەھابدا، کە ڤیدیۆتان لای مننە و تێوەگلاون لەبازرگانی ماددەی ھۆشبەر و دووگمە سورەکان دائەگرم، ھێرشێکی زۆری ئەلیکترۆنیان کردۆتەسەر کەناڵەکەم لەتیلیگرام، لەڕێگەی ناردنی لینک و وێنە و ڤیدیۆی ڤایرۆسی پڕۆگرامکراوی ھاککەوە تا لەڕێگەیەوە دەست بەسەر پێگەکەمدا بگرن.
من لێرەوە پێتان دەڵێم بۆم گرنگ نییە ئەم تیلیگرامە ھاک بکرێت یاخود نا بەس ئەوە بزانن بەھاککردنی پەیجی نوسەر و ئەکاونتەکەم منتان پی بێ دەنگ نەکرا، زۆریش لەسەری بڕۆن ڤیدیۆکانتان لەسەر پێگەکانی خۆتانەوە دەبینەوە.
وەک بەرچاوڕوونییەک بۆ خەڵکی ئەگەر ھاتوو لەم کەناڵەوە ھەر جۆرە نووسین و ڤیدیۆ و وێنەکی نەشیاو بڵاوکرایەوە، ئەوە بزانن لەلایەن دەزگای زانیاری یەکێتییەوە ئەوکارە کراوە.
(پەڕووباڵت دەکەم باڤڵ)
زانکۆ بورھان
14.08.2022
Telegram @zankoburhan
18.4K viewsedited 14:44
2022-06-18 21:50:07
بڕوا بە NRT مەکەن!
هەر بەهەواڵ و ڕاپۆرتەکانی خۆیان چەواشەکاری و ناڕاستگۆی ئەو کەناڵەمان سەلماند، دەتوانن بینەری بن.
ئەمە ڕەخنە نییە، ئەمە شرۆڤەکردنی کارە نامیدیایەکانی NRT کە لەڕێڕەوی میدیای لایداوە، زیاتر وەک فەیک نیوزێک کار دەکات.
ئەوەی وتوومانە بابەتێکی جدییە،
چیتر ئەو کەناڵە شایەنی سەیرکردن نییە.
هیوادارم دەروونتان تێک نەچێ ڕەنگە شتی زیاترتان لەسەر بڵێین، وە ئەگەر بێتو وەک ئەوانەی دیکە، کە ڕەخنەیان لێ گرتوون و پەناتان بۆ تیرۆری کەسایەتی و چەواشەکاری بردووە لەدژیان، هەمان کار لەدژمان بکەن پەڕوباڵتان دەکەین، بەجۆرێک کە نەتوانن بفڕن.
ئێوەش دەتوانن یارمەتیمان بدەن لەناردنی بەڵگەکانتان لەسەر ئەو کەناڵە و خاوەنەکەی.
ڕەنگە بەهەمان شێوە ڤیدیۆ دەنگێک لەسەر درۆکانی شاسوار هەر بەقسەکانی خۆی بڵاوبکەینەوە.
ئامانج لەم کارەش ناساندنی ئەو ساختەچیانەیە هەر بەپۆخڵەواتییەکانی خۆیان، هیچ ڕایەکی خۆشمان باس ناکەین جگە لە پۆخڵەواتییەکانی خۆیان، هەر بەبەڵگەکانی خۆیان..
زانکۆ بورهان
18.06.2022
Telegram @zankoburhan
2.7K viewsedited 18:50
2022-06-18 13:28:53
چەن کاتژمێرێکی دیکە ڤیدیۆ دەنگێک لەسەر NRT بڵاودەکەمەوە بەناوی بڕوا بە NRT مەکە.
هەر بەڕاپۆرت و هەواڵەکانی خۆیان، کە کەمتر لەهەفتەیەک بڵاویان کردۆتەوە بۆتان دەسەلمێنم ئەو کەناڵە فەیک نیوزە، کەناڵێکی چەواشەکار و ناڕاستگۆیە.
ئیتر کاتی ئەوە هاتووە لەدەرەوەی دەسەڵات ڕەخنە بگرین.
4.0K viewsedited 10:28