2022-10-04 15:12:24
زۆر سەیرە ژنە چالاکوان و کادرە ئاشکرا و نھێنییەکانی پەکەکە ھەر کاتێک یەکێکیان لەلایەن میتتەوە لەسلێمانی لێ دەکوژرێت، یەکسەر بەر ئەبەنە ئیسلام و مەلاکان! وەک بڵێی مەلاکان ئەیان کوژن!
تەنانەت کوژراوەکانیشیان دەبەنە مزگەوت دەیشۆن و کفن و دفنی ئەکەن و زۆر جار لەگۆڕستانی مسوڵمانان دەنێژرێن!.
کورد وتەنی ئێوە بەکەر ناوێرن بەربوونەتە کورتان.
ماقولە کادریان لەسلێمانی بەفیشەکی میت بکوژرێت باسی شەرەف و ژن کوشتن و فرەژنی و ئیسلام بکەن!!؟
ئەرە ئێوە لەجگە لەئاو چیتر ئەخۆنەوە!؟ ھەست ئەکەم یان گێلن یان سەرخۆشن یاخود ھەر پەندی کەر و کورتانەکەیە.
تۆزێک ئابڕوو و ڕێز بۆخۆتان بھێڵنەوە ناوشار قەندیل نییە بەکەیفی خۆتان سوکایەتی بە ئیسلام و ھەستی مسوڵمان بکەن، یەک تۆزیتر ئاوا بەردەوابن لەشار دەرتان دەکەن، کورد ھەر جۆرە ستەم و ماف خورانێک قبوڵ بکات سوکایەتیکردن بەباوەڕی جا ئیسلام بێت یان کاکەیی ھتد.. قبوڵ ناکات، وەک وتم ناوشار قەندیل نییە.
دەستی پارتی خۆش بێت لەزۆنەکەیدا ناھێڵێ جمووجۆڵ بکەن، ئەوە ماوەیەکی دیکەش باڤڵ سنورێکی کۆنکرێتیان بۆ دادەنێت ئەوجا ئەو تۆزە ھەناسەشی ھەتانە لەزۆنی سەوز نامێنێت.
بەدووریشی مەزانن خۆپێشاندان بۆ دەرکردنتان لەھەڵەبجەوە ھەتا کەرکوک بکرێت.
تەواو بێتامتان کردووە، لەسەددا ٩٠ی ئەوانەی بەناوی مافی ژن و ئازادی و ڕەخنەگرتن لەکلتور و ئاینەوە ئەیانەوێت کۆمەڵگەی کوردی وەک کۆمەڵگە بێ بەھاکانی ڕۆژئاوای لێ بکەن سەر بەئێوەن، وەک بڵێی کورد ھیچ کێشەیەکی نەبێت ئەو بەزم و ڕەزمانەی ئێوە نەبێت!.
دڵنیابن ئیمزا بۆ دەرکردنتان لەناوچەی سەوز کۆئەکرێتەوە.
(https://t.me/zankoburhan/1480)
زانکۆ بورھان
04.10.2022
Telegram @zankoburhan
2.7K viewsedited 12:12