2022-10-26 11:13:24
بافێل تاڵەبانی نەخۆشی دەروونی ھەیە.
لەئێستادا بافێل تاڵەبانی بەدەرمانە ھێورکەرەوەکان کۆنتڕۆڵی کردار و گوفتارەکانی دەکات.
زۆرجاریش پەنا بۆ کھول و دەرمان دەبات.
دۆخی دەروونی زۆر خراپە، بەچاوێکی دووژمنکارانەوە لەدەوورووبەرەکەی دەڕوانێت، تووشی وەھم بووە، بەجۆرێک ھەمیشە وا ھەست دەکات لەنزیکەکانی خۆی پیلانگێڕییەک ھەیە بۆ لەناوبردنی، شەوان بەچەککەوە دەخەوێت بەجۆرێک دەمانچەکەی لەژێر سەرینەکەیدایە.
پێشتریش ھەمان نەخۆشی ھەبووە، بەڵام نەک بەم دۆخەی ئێستایی بەتایبەت دوای ھەوڵی ژەھرخواردکردنی دۆخی دەروونی زۆر مەترسیدار تێکچووە.
ئەوەی زیاتر دەروونی تێکدەدات شکستەکانێتی بەرامبەر بەنەیارەکانی.
ھەڵھاتنی ئەژی ئەمین و ھەندێک لەبەرپرسانی دەزگای زانیاری و دزەپێکردنی مەلەفە ھەستیارەکانی دەزگای زانیاری و ئاشکرابوونی کردەوە تیرۆرستییەکەی دژەتیرۆر لەھەولێر زۆر خراپ دەروونی بریندار کردووە.
لەدۆخێکدایە تەنانەت ھاوسەرەکەی خۆشی لێی دەترسێ.
جۆری نەخۆشییەکەی زیاترە لەجۆرێک لەوانەش پارانوئید ( Paranoid personality disorder ) و سایکۆسۆماتی و فۆبیای ترس و کەسایەتی شەڕانگێزی یان نەرێنی ( Passive Aggresive) و نەخۆشی ڕاڕای بیرەسەپێنراو ( Obsessive-compulsive disorder) ھتد...
باشترین کارێک کە بیکات زوو زوو ئاو بخواتەوە تا بتوانێت فشارەکانی کەم بکاتەوە، وەرزشکردن زۆر گرنگە بۆی بەتایبەت ڕاکردن.
دوورکەوتنەوە لەکھول و خواردن و خواردنەوە شەکراوییەکان، زوو خەوتن و زوو ھەستان.
ئەگەر بڕوادارە بەخودا گوێگرتن لەقورئان ھێوەرکەرەوە و ھێزێکی باشی پێ دەدات.
کات بەسەربردن لەگەڵ سەگ و پشیلە زۆر گرنگە بۆی.
ھەڵمژینی ھەوای نزیک لەدار و درەختەکان سودێکی زۆری پێ دەگەیەنێت.
مەبەست لەم ڕێنمایانە بۆ پاراستنی خەڵکە، چونکە ھەر کردار و گوفتارێک لەو کەسەوە ئەکرێ مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ژیانی خەڵک دروست بکات، چونکە دۆخی دەروونی ناوبراو زۆر مەترسیدارە.
بەھیوام کەس ئەم ماوەیە ڕەخنەی لێ نەگرێ و ھێرش نەکرێتەسەری، شەڕی دەروونی لەگەڵدا نەکرێت ئەو کابرا پێویستی بەیارمەتییە، ئەکرێ خەڵک کارێک بکات کەسایەتی و دەروونی بەباشی بگۆڕێ.
#زانیاری
زانکۆ بورھان
26.10.2022
Telegram @zankoburhan
13.1K viewsedited 08:13