2022-05-09 20:01:44
دوێنێ ئێوارەی ڕۆژی یەکشەمە ھەشتی ئایار لەشاری بازڵی سویسڕا، کۆمەڵێک گەنجی سەر بەڕێکخراوی پەکەکە، کە ڕێکخراو بوون ھێرشیان کردۆتەسەر ڤیستیڤاڵێکی تایبەت بە منداڵانی تورک و چەندین منداڵ و پیر و خەڵکی مەدەنیان ئەشکەنجەداوە و ترساندووە، پێنج کەس برینداربوون.
پۆلیسی کانتۆن بازڵ بەشوێن دەستگیرکردنی تەواوی ئەو ئەندامانەی پەکەکەوەن، چەند کەسێکیشیان لێ دەستگیرکردوون..
ناکرێ تۆ لەتورکیا کێشەت ھەبێت بێیت لەسویسڕا یان ئەڵمانیا و سوید و فەڕەنسا شەڕ و ئاژەوە بنێیتەوە و ئابڕووی کورد ببەی..
هەمووتان مافی پەنابەری سیاسیتان پێ ئەدرێت و پێدراوە، بەپێی زانیارییەکانمان هەموو مانگێک هەزار دۆلارتان پێ ئەدرێت وەک سۆشیال، خانوو و ئاو و کارەبای و خوێندن و تکتی شەمەندەنەفەر و پاستان بەبەلاش پێ ئەدرێ و پێدراوە، زۆربەتان بەڕەش ئیش دەکەن، ئەو هەمووە خزمەتگوزارییە پێشکەش بەئێوە کراوە ئیتر بۆچی هاربوون و بۆ تێکی ئەدەن؟
بۆ وا ئەکەن لەهیچ شوێنێکی ئەم دنیا جێتان نەبێتەوە، ئەوەتا سوید سێ لەگروپەتانی خستۆتە لیستی ڕەشەوە و مافی پەنابەرییان پێ نادات!
ئەتانەوێت بەو شەڕ و ئاژەوە و ئەشکەنجەدان و کاری تێکدەدانە و نەفامانە چی بکەن و چی بەدەست بهێنن!؟
چەن ساڵە بوونەتە نمویەکی ئابڕووبەرانەی کورد لەتەواوی ئەورووپا، فەرموو چیتان دەستکەوت لەو کارانەتان!؟
هەر لەبازرگانی کردنتان بەمادەی هۆشبەر و ساختکردنەوەی بەمنداڵی ئەورووپی و سەندنی باج و سەرانە لەهاوزمانەکانتان و کوشتن و ڕفاندن و ئەشکەنجەدانی بەرهەڵەستیکارەکانتان و خۆپێشاندانی بێ مۆڵەت و گێرەشێوانە هتد... چی بەرهەمێکتان هەبووە، کە شانازی پێوە بکەن!؟
ئاخر منداڵ تاوانی چییە!؟ تۆ بڕۆی بیتۆقێنیت بەلێدان و شەڕکردن لەبەرچاوی!
ئەم کارانەی ئێوە ئەگەرچی زادەی ئاوەزە پوچەکەی سەرۆکە کەم عەقڵەکەتانە، هەر زۆر گەمژانەیە.
بەم کارانەتان هیچتان نابێ بەهیچ بگرە زیان دەکەن سود نابینن، یەک کۆبوونەوەی یەکێتی ئەرووپا لەبارەی مافی پەنابەری بەسە بۆتان، کە لەهیچ شوێنێکی ئەم دنیا جێتان نەبێتەوە...
سەرچاوە RSF
https://www.srf.ch/news/schweiz/fest-auf-dem-marktplatz-mehrere-verletzte-nach-massenschlaegerei-in-basel
سەرچاوە 24 Minuten
https://www.20min.ch/story/pkk-anhaenger-gehen-auf-tuerken-waehrend-kinderfest-los-457989710165
زانکۆ بورھان
Telegram @zankoburhan
6.5K viewsedited 17:01