Get Mystery Box with random crypto!

زانکۆ بورهان::zanko burhan

لوگوی کانال تلگرام zankoburhan — زانکۆ بورهان::zanko burhan ز
لوگوی کانال تلگرام zankoburhan — زانکۆ بورهان::zanko burhan
آدرس کانال: @zankoburhan
دسته بندی ها: سیاست
زبان: فارسی
مشترکین: 20.90K
توضیحات از کانال

کەناڵی فەرمی ڕۆژنامەنووس زانکۆ بورهان
بەدەر لەم کەناڵە بەرپرس نیم لەھیچ ئەکاونت و پەیجێک، بەتەنیا بەرپرسم لەم کەناڵەم لەتیلیگرام.

هاوکات لەلایەن دەزگای زانیاری و پاراستنەوە زۆر پەیج و ئەکاونتیان بەناوی مننەوە داناوە بۆ تیرۆری کەسایەتیم. ئاگاداری ئەوەبن

Ratings & Reviews

3.33

3 reviews

Reviews can be left only by registered users. All reviews are moderated by admins.

5 stars

0

4 stars

2

3 stars

0

2 stars

1

1 stars

0


آخرین پیام ها 11

2022-05-21 13:37:40
زۆر بەسادەیی دەپرسم پەکەکە چی دەکات لەچەمچەماڵ !؟


ڤیدیۆی ئۆج ئالان لەگەڵ میتی تورک، کە چۆن باس لەداگیرکردنی ھەرێمی کوردستان دەکەن.
https://t.me/zankoburhan/1096
3.7K viewsedited  10:37
باز کردن / نظر دهید
2022-05-20 22:35:47
2.8K views19:35
باز کردن / نظر دهید
2022-05-20 22:32:56 ھەر سەبارەت بەکەیسی سامی یاسین عەزیز چوار نووسراومان بۆ نێدراوە.

بە (٢٢) ڕۆژ پێش کوژرانی لە (١٨-٠٤-٢٠٢٢) سکاڵای لەسەر دوو تۆمەتبار تۆمار کردووە بەناوەکانی ( سالار، ع، ع ) و ( قەھار، ع، ع )، کە ئاماژەی بەوە کردووە بەزۆر دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر و دژی براکەی قسەی پێ کراوە لە مایکی میدیاکانەوە.


ڕۆژێک دواتر لە (١٩-٠٤-٢٠٢٢) لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی پشکنینی پزیشکی بۆ دەرکراوە، کە پشکنینی لەواتەی (لواطة) بۆ بکرێت تا بزانرێ ئایا دەست درێژی کراوەتەسەر یاخود نا، ھەر ھەمان ڕۆژ ئەنجامەکان دەردەچن و ئاماژە بەوە دەکەن بەڵێ دەستدرێژی کراوەتەسەر.

بەپێی لێدوانی ھاوڕێیەکی حیسام چاوشین بۆ ئێمە، دوو تۆمەتباری سکاڵا لەسەر تۆمارکراو دەستگیر دەکرێن و پاشان بەکەفالەت ئازاد دەکرێن..


ئەوەی جێگەی گومانە لێرەدا دوو خاڵە لەسەر ئەو نوسراوانە.

خاڵی یەکەم وێنەی سامییە لەسەر نوسراوی ژمارە چوار وەک دەردەکەوێت لەسەر وێنەیەکی ئاسایی خۆی کراوە بەوێنەی کەسی، کە ھیتفۆنێکی لەگوێدایە، بەوەش خۆی ئەو وێنەیەی لەلای وێنەگرێکی پیشەیی نەگرتووە، وەک شتێک ئامادەکراوە بۆی.


خاڵی دووەم ھەر لەھەمان نوسراوی ژمارە چواردا پاکەتێکی جگەرەی ئەورووپی دەردەکەوێت، کە لەکوردستان پاکەتی لەو شێوە و جۆرەی تێدانییە.

ئێمە بەڕاستی نازانین ئەم نوسراوانە ڕاستن یاخود نا، ئەم نوسراوانە لەلایەن ھاوڕێیەکی حیسام چاوشین بۆ ئێمە نێدراوە، بەمەبەستی بڵاوکردنەوە.

داواکارین پۆلیسی کوردستان بەوردی و پەرۆشییەوە لەو کەیسە بڕوانن و تۆمەتبارانی ئەو تاوانە بدۆزنەوە و دەستگیر بکەن، تا بەسزای تاوانەکانیان بگەیەنرێن.


زانکۆ بورھان
20,05,2022
Telegram @zankoburhan
3.0K views19:32
باز کردن / نظر دهید
2022-05-18 22:17:45
کێ سامی یاسین عەزیزی کوشت !؟
Who killed Sami Yasin Azizi!?
قوربانییەکە پێشەوەی بکوژرێ دەستدرێژی سێکسی کراوەتەسەر و بەڤیدیۆ تۆمارکراوە.
Telegram @NUSERnews
2.6K viewsedited  19:17
باز کردن / نظر دهید
2022-05-18 09:00:50
چەن کاتژمێرێکی تر
نوسەرنیوز زانیاری نھێنی لەبارەی کوژرانی سامی یاسین عەزیز بڵاودەکاتەوە.

چاوتان لەسەر نوسەرنیوز بێت.
Telegram @NUSERnews
3.9K views06:00
باز کردن / نظر دهید
2022-05-14 15:37:18
بەداخەوە ھاوڵاتی سامی یاسین عەزیز ستەمێکی ئێجگار گەورەی لێ کراوە، ئێمە چاودێری کەیسەکەی دەکەین بەمەبەستی بەسزاگەیاندنی تاوانباران.

پێویستە سەرۆکی حکومەت لەسەر ئەو کەیسە بەدەنگ بێت، چونکە ئەو ھاوڵاتییە لەژێر حکومەتەکەی ئەودا نەک ھەر بریندار کراوە و کوژراوە، بەڵکو دەستدرێژی سێکسیشی کراوەتەسەر و بەڤیدیۆ لەدژی تۆمارکراوە.

ئێمە بەوردی و ھەستیارییەوە چاودێری ئەو کەیسە دەکەین.

داواکارین لەڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و دەستەی مافی مرۆڤ و سەرجەم چالاکوانان فشار لەسەر حکومەت بکەن بۆ گرنگیدان بەو کەیسە.

زانکۆ بورھان
14.05.2022
Telegram @zankoburhan
3.2K viewsedited  12:37
باز کردن / نظر دهید
2022-05-13 21:46:17 ئەگەر بکوژی ئەم تاوانە نەدۆزرێتەوە، ئەوا مەسرور بارزانی وەک سەرۆکی حکومەت لێی بەرپرسیارە، چونکە لەژێر دەسەڵات و حکومەتەکەی ئەودا، کە پێک ھاتووە لەدەسەڵاتی دادوەری و ئاسایشی ھتد.. ئەو تاوانە ئەنجامدراوە.

ھاوڵاتی سامی یاسین عەزیز، کە پێشتر لەلایەن برایەکی خۆیەوە بەناوی حیسام یاسین عەزیز ناسراو بە حیسام چاوشین، ھەوڵی کوشتنی داوە و برینداری کردووە، ھاوڵاتی قوربانیش لەڕێگەی پەنابەردن بۆ پۆلیس و دادگا ڕێکاری یاسایی لەدژ گرتۆتەبەر، لەپاشەوەی بۆی دەردەکەوێت کەیسەکەی گرنگی پێ نادرێ و بەلاڕێدا دەبرێت، چوار مانگ پێش ئێستا لەڕێگەی میدیاوە ئاشکرای کرد، کە بەرپرسێکی پارتی لەپشت پاراستنی براکەیەتی بۆیە دەستگیر ناکرێت، سەرەنجام چەن ڕۆژێک پێش ئێستا لەکۆیە بەکوژراوی دۆزرایەوە.

ئێستا کاتی ئەوەیە مەسرور بارزانی شانازییەکانی خۆی بەسەروەری یاسا و حکومەتەکەی بەکردار بسەلمێنێت، با بزانین تا چەن ڕاستگۆ بووە لەوتنی سەروەری یاسا لەکوردستان.

بەپێی زانیارییە تایبەتەکانم عیسام چاوشین پەیوەندییەکی زۆر بەھێزی لەگەڵ ھێرشە ڕەش بەڕێوەبەری جموجۆڵەکانی ئاسایشی ھەولێر و بارزان قەساب جێگری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر ھەیە.
چەندین تاوانیشی لەناوە و دەرەوەی کوردستان بۆ ئەنجامداون و بەبڕبڕەی پشتی حیسام لەکوردستان دادەنرێن.

حیسام کە ئێستا تۆمەتبارە بەکوشتنی براکەی یەکێکە لەگەورە قاچاخچی و مافیاکانی کورد لەیۆنان.

چاودێری ئەم کەیسە دەکەین..

زانکۆ بورھان
13.05.2022
Telegram @zankoburhan
1.9K viewsedited  18:46
باز کردن / نظر دهید
2022-05-13 21:46:15
مەسرور بارزانی بەرپرسیارە
1.9K views18:46
باز کردن / نظر دهید
2022-05-11 19:00:35 ئەمە باشترین بەڵگەیە بۆ ئەوەی بزانن مافیا حکومتان دەکات.

لەوەتی ھەرێمی کوردستان دامەزراوە شتێک نەبووە بەناوی حکومەت و حیزب، ئەوەی ھەبووە و ھەیە مافیا بووە و ھەیە لەبەرگری ئاسایش و پۆلیس و ھێزی ئەمنیدا.
دادوەرەکانیشی کۆمەڵێک سەرخۆش و ھەرچی پەرجی بوون و ھەن.

پێشمەرگە و سوپاکەشی کۆمەڵێک میلیشیای تاوانکاری جەنگن.

سەرۆک و وەزیر و بنکردە و سەرکردەکانیشی کۆمەڵێک بەرازی مشەخۆرن و ھیچ تیا بەسەر نەبوون.

پەڕلەمانتار و ئۆپۆزسیۆنیشی کۆمەڵێک برسی ھەلپەرەست و نەدی و بدین.

گەنجانی ئێمە لەبەر بێ پارەیی و بێ کاری ڕوو لەئەورووپا ناکەن، لەبەر ستەم و زۆرداری لەواری خۆیان ھەڵدێن و دەبن بەپەنابەر، ھەندێکیشتیان لەنیوڕادا دەمرن.

من ھیچ ئومێدێکم بەدوای ئەو مافیانەش نیە، چون ئەوەی کە دێ ھەر مافیایە، بەڵام بەماسکێکی نوێتر، ھەم دیسان مەزراری ئاژەڵان دەست پێ دەکاتەوە، مەڕەکان کار دەکەن و بەرازەکان دەیخۆن، سەگەکانیش دەبن بەپاسەوانی بەرازەکان، ئاوا ئیتر ئومێد بەیەکجاری ئەمرێت.


مافیاکانی گروپی جەلالی و مەلایی، ھیچ سنورێکی ڕەوشتی و ویژدانیان نییە و نەبووە، ھەموو کارێک دەکەن بۆ مەینی غیرەت و کەرامەتی گەنجان، خۆشیان ناو ناوە ئاسایش و ھێزی ئەمنی.

بۆیە باشتر وایە ھەموومان ببین بەخولەپیرە بۆ پاراستنی شکۆ و کەرامەت و ڕێزمان.

بۆیە چارەسەر تەنیا ئەوەیە ھەموو ببین بەخولەپیزە.

زانکۆ بورھان
11.05.2022
Telegram @zankoburhan
4.5K viewsedited  16:00
باز کردن / نظر دهید
2022-05-11 19:00:33
4.3K views16:00
باز کردن / نظر دهید